گەس جۆنسن
گەس جۆنسن | ||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
جۆنسن لە کۆڵد وەنز لە حوزەیرانی ٢٠١٩ | ||||||||||
| لەدایکبوون | گوزتاڤ ئێمیڵ جۆنسن ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٩٥ گرانتسبێرگ، ویسکۆنسن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | |||||||||
| پەروەردە | زانکۆی ویسکۆنسن ستاوت | |||||||||
| پیشە |
| |||||||||
| چالاکبوون | ٢٠١٠–ئێستا | |||||||||
زانیاریی یووتیووب | ||||||||||
| کەناڵ | ||||||||||
| چەشنەکان |
| |||||||||
| سەبسکڕایبەرەکان | ٣٬٣٦ ملیۆن[١] | |||||||||
| سەرجەمی بینینەکان | ٨١٦ ملیۆن[١] | |||||||||
| Associated acts |
| |||||||||
| ||||||||||
کۆتا نوێکردنەوە: ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ | ||||||||||
گوزتاڤ ئێمیڵ جۆنسن (٢٠ی حوزەیرانی ١٩٩٥)[٢][٣] کۆمێدیان، فیلمساز، و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە کە بە سکێچە کۆمێدییەکانی ناسراوە لە یووتیووب.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]گەس جۆنسن کوڕی دێبرا جۆنسن، ڕاھێنەرێکی ڤۆلیبۆڵ و مامۆستایەکی ئینگلیزی پێشوو،[٤] و پیت جۆنسنە. جۆنسن لە گرانتسبێرگ، ویسکۆنسن گەورەبووە، لەگەڵ خوشک و براکانی: سڤێن، تۆر، و ھان، کە زۆرینەی کات ڤیدیۆیان لەگەڵدا دەکات. خێزانەکەی بە نەژاد نەرویجی و سوێدین.[٥]
لە قوتابخانەی ناوەندیدا، جۆنسن «چەند سکێچێکی گەمژانە کە منداڵ بە پێکەنیناوی دادەنێن»ی تۆمارکرد.[٤] لە ٢٠١٣دا، ھەڵبژێردرا بۆ بوون بە پارێزگاری باجەر بۆیس ستەیت[٦] و لە ٢٠١٤دا، خوێندنی دواناوەندی لە قوتابخانەی دواناوەندی گرانتسبێرگ تەواوکرد. لە زانکۆی ویسکۆنسن ستاوت خوێندنی تەواوکرد و بڕوانامەیەکی لە نەخشاندنی شادیھێنەری سینەمای دیجیتاڵدا بەدەستھێنا.[٧] دواتر ماڵی گواستەوە بۆ لۆس ئانجلەس لەگەڵ یووتیووبەری ھاوڕێی ئێدی بێرباک.[٨]
پیشە
[دەستکاری]جۆنسن کەناڵی یووتیووبەکەی لە ٢٠١٠دا دەستپێکرد بە ڤیدیۆی، «گۆرانییەکەی ئیەن».[٩] دواتر دەستیکرد بە دروستکردنی ڤیدیۆی میم کە خۆی و ھاوڕێکانی تێیدا بەژداربوون، کە بەرەبەرە بەناوبانگتر دەبوون. یەکەم ڤیدیۆی کە بەناوبانگبوو ڤیدیۆی «چۆنییەتی بەدەستھێنانی خواردنی خۆڕایی لە سەبوەی» بوو، کە ٢٬٨ ملیۆن بینەری ھەیە لە ڕێکەوتی تەممووزی ٢٠٢١.[١٠]
جۆنسن مۆسیقا و گۆرانیشی لە یووتیووب بڵاوکردووەتەوە لە سەرەتای پیشەکەیەوە. ئەلبومی میلە بروسکەکان و بنمیچە تکەکردووەکانی بڵاوکردەوە لەگەڵ جۆو دوماسی ھاوڕێی لە ٢٠١٥، و ئەلبومی کورسییە شامپەینییەکانی بڵاوکردەوە لە ٢٠١٦.[١١] لە ٢٠١٧دا، جۆنسن پۆدکاستێکی لەگەڵ ئێدی بێرباکی ھاوڕێی دروستکرد بەناوی باشە قسە دەکەم.[١٢] دووانەکە گواستیانەوە بۆ باکووری ناوەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لۆس ئانجلەس[٣] و پەخشێکی نوێیان دروستکرد، پۆدکاستەکەی گەس و ئێدی.[١٣] ئەم پۆدکاستە ھاوشێوەی باشە قسە دەکەمە، و جارجار میوانیش بانگێشت دەکەن. لە کۆتایییەکانی ٢٠١٧دا، جۆنسن دەستیکرد بە کۆمێدیای دوورودرێژ، بە بەکارھێنانی کیکستارتەر بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ زنجیرەیەکی کۆمێدی لەناو یاریگایەکی گۆڵفی ڕوخاو بەناوی «پار ٩».[١٤]
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا، جۆنسن پاڵێورا بۆ ١١یەمین خەڵاتەکانی شۆرتی بۆ باشترین کۆمێدیانی یووتیووب.[١٥] لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٩دا، کەناڵەکەی جۆنسن گەیشت بە ١ ملیۆن سەبسکرایبەر لە یووتیووب لەکاتی دەرکەوتنی لە پۆدکاستی ئەیچ ٣. بەھۆیەوە ڤیدیۆکی بڵاوکردەوە بەناوی «سپاس بۆ ١ ملیۆن»، کە تێیدا سپاسی ھەموو کەسەکان دەکات کە یارمەتی داون. لە ٢٠١٩دا، ڕێکەوتنامەیەکی لەگەڵ ڤیاکۆم واژووکرد بۆ ئەوەی بەرھەم دروستبکات بۆ کۆمێدی سێنتراڵ.[١٦]
بەھۆیەوە کەناڵەکەی زیاتر گەشەی کرد و ڤیدیۆی «سپاس بۆ ٢ ملیۆن»ی بڵاوکردەوە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. دواتر ڤیدیۆی «سپاس بۆ ٣ ملیۆن! (پرسیار و وەڵامەکان)»ی بڵاوکردەوە لە ١ی ئازاری ٢٠٢١.
دیسکۆگرافی
[دەستکاری]ئەلبومە ستۆدیۆیییەکان
[دەستکاری]| ناو | وردەکارییەکان |
|---|---|
| کورسییە شامپەینییەکان |
|
| میلە بروسکەکان و بنمیچە تکەکردووەکان (لەگەڵ جۆو دوماس) |
|
تاکەکان
[دەستکاری]| ناو | ساڵ | ئەلبوم |
|---|---|---|
| «گۆرانییەکەی ئیەن» | ٢٠١٠ | N/A |
| «من وازم ھێناوە» | ٢٠١٣ | |
| «پەنیرەکە فابریزاوی بکە» | ٢٠١٦ | |
| «بۆستە لە ژەنینی پیانۆ گشتییەکە» | ٢٠١٧ | |
| «ئەو ماریوانا خراپە مەخۆ» | ||
| «کاتێک ڕادیۆکە کار ناکات» (لەگەڵ تایلەر نۆ) | ||
| «جگەرە دەخۆم» (لەگەڵ سڤێن جۆنسن) | ||
| «من چاکەت لەبەر ناکەم» | ||
| «کەس خوێ ناکرێت» | ||
| «من پشیکەیەکی ماڵی گەمژەم و ئەمەوێت ڕوەکەکانت بخۆم» | ٢٠١٨ | |
| «میزکردن بە کورسییەکەدا» (لەگەڵ ئابێلینا سەبرینا) | ||
| «من پیاوێکی پێگەیشتووم بە بەشداربوونێکی تەلەفۆنییەوە» | ||
| «کاتێک شیر لەماڵەکەدا نەماوە» | ||
| «تۆ کوڕێکی زۆر باشیت» | ||
| «ھاوڕێکانی دواناوەندیت کە باوەڕیان بە ڕێکخستەی قووچەکی ئەکرد» (لەگەڵ ئابێلینا سەبرینا) | ||
| «سپاس بۆ تۆ ستیفن ھیڵنبێرگ» | ||
| «گۆرانی یوکەلێلێی کچە پێست سپییەکە» | ٢٠١٩ | |
| «سێکس زۆر خراپە بۆت» (لەگەڵ سڤێن جۆنسن) | ||
| «ئەم ڤیدیۆیە بۆ لابردنی باجەکانمە» | ||
| «کۆتا شۆرتەکانی دواناوەندیم لەناوچوون» | ||
| «ھاوڕێکانت کە دوای دواناوەندی ھاوسەرگیری دەکەن» (لەگەڵ ئابێلینا سەبرینا) | ||
| «لەزگەی کاغەز» | ||
| «دەمەوێت لە خانوویەکی سکاڕیمدا بژیم» | ٢٠٢١ | تاکە گۆرانییەکی بێ ئەلبوم |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «About Gus Johnson». یووتیووب.
- ↑ Gus Danger Johnson [@Gusbuckets]. «it is my birthday» (تویت) – لەڕێگەی تویتەر.
- 1 2 Stingl، Jim (٢٥ی ئایاری ٢٠١٨). «Small town dude makes a living posting funny videos for millions to view worldwide». Milwaukee Journal Sentinel. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- 1 2 Richie, Jonathan (٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «Local YouTube creator honed skill in town and in college». Burnett County Sentinel. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Klein، Ethan. Gus Johnson – H3 Podcast #112. YouTube. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Badger Boys State Governors». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Powers، Pam (٥ی ئایاری ٢٠١٨). «Graduate's social media comedy sketches viewed a billion times». University of Wisconsin-Stout. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Wentland، Emilee (٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «All Gussied up for Viral Laughs». VolumeOne. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Johnson، Gus (١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٠). «Ian's Song (original – by Gus)». YouTube. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Johnson، Gus (١٥ی ئابی ٢٠١٥). «How To Get Free Food From Subway – Gus Johnson». YouTube. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Champagne Seats Gus Johnson». Genius.com.
- ↑ «Childhood Stories We Tried to Suppress / Okay, I'll Talk Ep. 7 – Ok, I'll Talk». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Gus & Eddy – YouTube». YouTube. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Gutelle، Sam (٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «YouTube Comedian Gus Johnson's 'Par 9' Web Series Arrives For Fast-Growing Audience». Tubefilter. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Gus Johnson – The Shorty Awards». shortyawards.com. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Bouma، Luke (٢٩ی نیسانی ٢٠١٩). «Viacom Is Creating New Original Shows for YouTube, Hulu, and Facebook». Cord Cutters News. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.