کتێبی سەوز (قەزافی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کتێبی سەوز
بەرگی عەرەبی کتێبی سەوز
نووسەرموعەمەر قەزافی
وڵاتلیبیا
زمانعەرەبی
بابەتفەلسەفەی سیاسەت
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٧٥
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
١٩٧٦
جۆری کتێبچاپکراو
لاپەڕەکان١١٠
ژپنک (ISBN)978-1-5412-4131-2

کتێبی سەوز (بە عەرەبی: الكتاب الأخضر‎‎) کتێبێکی فەلسەفییە لەلایەن سەرۆک و پێشەوای پێشووی لیبیا موعەمەر قەزافی نووسراوە. لە ١٩٧٥ بەشی یەکەمی کتێبەکە بڵاوکرایەوە. لە ١١٠ لاپەڕە ھەموو تێڕوانین و ھزرەکانی خۆی نیشان داوە. لەبارەی ڕژێمەکانی حوکمڕانی و پەیوەندییان لەگەڵ ئەزموونە مرۆییەکان وەک ڕژێمی ھاوبەشی و سەرمایەداری لەگەڵ ئازادی و دیموکراتی. کتێبەکە وەک دەستوور و بنەمای ڕژێمی جەماوەری ناسێنرا لەلایەن موعەمەر قەزافییەوە.

بەشەکان[دەستکاری]

نووسەر کتێبەکەی دابەش کردووە بۆ سێ ڕەھەند:

  • بەشی یەکەم: ڕەھەندی ڕامیاری، (١٩٧٥) تێیدا کێشە سیاسییەکانی دەسەلاتداری لە کۆمەڵگە ڕوون دەکاتەوە.
  • بەشی دووەم: ڕەھەندی ئابووری، (١٩٧٧) تێیدا کێشە ئابوورییەکانی نێوان کرێکار و خاوەن کارەکە ڕوون دەکاتەوە.
  • بەشی سێیەم: ڕەھەندی کۆمەڵایەتی، (١٩٨١) تێیدا چەندین پێشنیار لەبارەی خێزان و دایک و منداڵەکەی دەخاتە ڕوو لەگەڵ ئاشتکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئافرەت و زانست بە ڕۆشەنبیری و ھونەرەوە.

ھەندێک لە دەقەکان[دەستکاری]

«دیموکراسی سیستەمێکی دیکتاتۆرییە و پەرلەمان شتێکی سەپێندراوە، ھەڵبژاردنیش تەڵەکەبازییە».

«سەیرکردنی وەرزش وەک نان خواردنی کەسێکە کاتێک تۆش دانیشتووی سەیری دەکەی».

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]