ڤیگدیس فینبوگادۆتیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤیگدیس فینبوگادۆتیر
بە ئیسلەندی: Vigdís Finnbogadóttir
لەدایکبوون (١٩٣٠-٠٤-١٥) ١٥ی نیسانی ١٩٣٠ (تەمەن ٩٤ ساڵ)
ڕێکیاڤیک، ئایسلەند
Patronym or matronym for this personFinnbogadóttir
پیشەسیاسەتوان
بواری کارسیاسەت
شوێنی کارکردننەتەوە یەکگرتووەکان
پۆستەکانسەرۆکی ئایسلەند
پەروەردەFaculty of Arts of Paris، زانکۆی کۆپنھاگن، University of Iceland، Joseph Fourier University
ئەندامی حیزبیIndependence Party

ڤیگدیس فینبوگادۆتیر (بە زمانی ئایسلەندی: Vigdís Finnbogadóttir؛ لە دایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٣٠) کەسایەتی سیاسەتوانی ئایسلەندییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئابی ١٩٨٠ تاکوو ١ی ئابی ١٩٩٦، چوارەمین سەرۆکی ئایسلەند بوو. ئەو یەکەمین ژنە کە بەشێوەی دیموکراسییانە وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرێت.[١] بەمانەوەی لە پۆستەکەی بۆ ١٦ ساڵ، ئەوا بە درێژترین مانەوە و خزمەتی ژنێک لە سەرۆکایەتی هەر وڵاتێک دادەنرێت. ئەو لە ئێستادا باڵیۆزی چاکەکاری ڕێکخراوی یوونیسێفە، هەروەها ئەندامە یانەی مەدرید، ناوەنندێکە بۆ بانگەشەکردنی دێموکراسی لە ئاستی نێونەتەوەیی.[٢]

ڤیگدیس فینبوگادۆتیر لە ماوەی ساڵانی ١٩٤٩ تا ١٩٥٣، زمان و وێژەی فەڕەنسی لە زانکۆی گرینۆبل و زانکۆی سۆربۆن لە پاریس خوێندووە، ئەو بەکالۆریۆسی لە زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی وەرگرتووە. هەروەها ئەو مێژووی شانۆی لە زانکۆی کۆپنهاگن خوێنندووە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Club of Madrid: Vigdís Finnbogadóttir". Club of Madrid. 2003. Archived from the original on 12 August 2017. Retrieved 19 July 2010.
  2. ^ "Club of Madrid: Full Members". Club of Madrid. 2019. Retrieved 27 October 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  3. ^ "First female head of state, Vigdís Finnbogadóttir, elected 35 years ago today". Iceland Magazine. 2015-06-29. Retrieved 2016-06-26. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.