ڤۆیجر ٢
ڕواڵەت
گەشتکەر ٢ (بە ئینگلیزی: Voyager 2) ئەوە کەشتیی ئاسمانیە و لەلایەن دەزگای ناساەوە لە ٢٠ی ئابی ١٩٧٧ بۆ لێکۆلینەوە لەسەر ھەسارە دەرەکیەکان، ئەو ئامێرە لە چارچێوەی بەرنامەی گەشتکەر ڕەوانەی دەرێی زەوی کرد و ١٦ ڕۆژ پێش ناردنی گەشتکەر ١ گەشتکەر ٢ نێردرایە دەرێی زەوی..
سەرچاوەی وزەی ئامێر
[دەستکاری]بەشەکی زۆری ئامێرەکان وزە لە خۆر وەردەگرن بە ھۆکاری وزەی خۆری بۆشایی بۆ بەردەوامیدان بە ھێز و کارەبایەکەی، و ھەروەھا ئامێرەکە پێکھێنەری تھێرمۆێلێکتریکی توخمی تیشکدەر کە دەبەسترێ بە گەرمی دووڕوو کە لە جێرمانیۆم و سیلیکۆن دروست دەکرێ،
کەرەستەکانی سەر ئامێرەکە
[دەستکاری]ئامێر | کێش کیلۆگرام |
بەفیرۆدانی وات |
پێوانەی زەخیرکردنی پەیوەندییەکان بایت\چرکە |
---|---|---|---|
ئامێری پێوانەی تیشکی گەردوونی | ٧٬٥٠ | ٥٬٤ | |
سیستەمی وێنەگرتنی زانستی | ٣٨٬٢٠ | ٢١٬٥ | ١١٥٫٢٠٠ |
تیشکی ژێر سۆر | ١٩٬٥٧ | ١٢٬٠ | ١٫١٢٠ |
ژماردنی گەردە بەفیرۆچوەکان بە ھۆکاری ھێز | ٧٬٥٠ | ٣٬٨ | |
پێوانەکردنی ڕێژەی خولانەوە | ٢٬٥٥ | ٠٬٧ | ٠٬٦ – ١٫٠٢٣ |
ڕوانگەکردنی تیشکی ڕادیۆیی ھەسارەکان | ٧٬٧٠ | ٥٬٥ | ٢٦٦ |
پێوانەکردنی پلازما | ٩٬٩٠ | ٨٬١ | ٣٢ |
ئامێری ئاراستەکردنی پلازما | ١٬٤٠ | ١٬٣ | ٣٢ – ١١٥٫٢٠٠ |
ئامێری ڕادیۆیی | ٤٤٬٠٠ | ||
پێوانەکردنی موگناتیسی ٣ ڕەھەند | ٥٬٦٠ | ٢٬٢ | ١٢٠ |
پێوانەی تیشکی سەروو وەنەوشە | ٤٬٥٠ | ٣٬٥ |
ئامانجی ناردنی ئامێرەکە
[دەستکاری]ھەر کەشتییەک کە دەنێردرێتە دەرێی زەوی بە چەند ئامانجەک دەنێردرێ، و کەشتی ئاسمانی گەشتکەر ٢ بە چەند ئامانجەک نێردرا ئەوانیش:
- پشکنینی بەرگەھەوای ھەسارەی کەیوان و ھورمز لۆ ئەوەی بزانن کە ئاراستەی با و کەش و ھەوا کوە لەسەر ئەو دوو ھەسارەیە.
- شیکردنەوەی جیۆلۆجی لۆ ئەو مانگانەی کە لێکۆلینەوەیان کەسەر دەکا
- دیاریکردنی تیرە و بارستایییەکانی مانگەکانی ئەو ھەسارانەی دەگات پێیان و لێکۆلینەوە لەسەر ئەڵقەکانیان.
- لێکۆلینەوە لەسەر بواری موگناتیسی و باسکردنی تایبەتمەندییەکانی بواری مووگناتیسی
- شیکردنەوی پێکھاتە و بڵاوبوونەوەی بنوردیلەەکان و پلازما
- پشکنینی تەواو لەسەر مانگەکانی ئایۆ و تایتینیا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- https://voyager.jpl.nasa.gov/mission/index.html%7C ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.گەشتکەر لە ماڵپەری فەرمی ناسا ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- زانیاری دەربارەی ئەرکی گەشتکەر ناسا ١٩٨٩ ئەرشیف لە پەڕەی فەرمی لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٧ دووبارەکراوەی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١١
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤۆیجر ٢ تێدایە. |