ڤۆیجر ٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەکی خەیاڵی گەشتکەر ٢

گەشتکەر ٢ (بە ئینگلیزی: Voyager 2) ئەوە کەشتیی ئاسمانیە و لەلایەن دەزگای ناساەوە لە ٢٠ی ئابی ١٩٧٧ بۆ لێکۆلینەوە لەسەر ھەسارە دەرەکیەکان، ئەو ئامێرە لە چارچێوەی بەرنامەی گەشتکەر رەوانەی دەرێی زەوی کرد و ١٦ رۆژ پێش ناردنی گەشتکەر ١ گەشتکەر ٢ نێردرایە دەرێی زەوی..

سەرچاوەی وزەی ئامێر[دەستکاری]

بەشەکی زۆری ئامێرەکان وزە لە خۆر وەردەگرن بە ھۆکاری وزەی خۆری بۆشایی بۆ بەردەوامیدان بە ھێز و کارەبایەکەی، وە ھەروەھا ئامێرەکە پێکھێنەری تھێرمۆێلێکتریکی توخمی تیشکدەر کە دەبەسترێ بە گەرمی دووڕوو کە لە جێرمانیۆم و سیلیکۆن دروست دەکرێ،

کەرەستەکانی سەر ئامێرەکە[دەستکاری]

ئامێر کێش
کیلۆگرام
بەفیرۆدانی
وات
پێوانەی زەخیرکردنی پەیوەندیەکان
بایت\چرکە
ئامێری پێوانەی تیشکی گەردوونی ٧٬٥٠ ٥٬٤
سیستەمی وێنەگرتنی زانستی ٣٨٬٢٠ ٢١٬٥ ١١٥٫٢٠٠
تیشکی ژێر سۆر ١٩٬٥٧ ١٢٬٠ ١٫١٢٠
ژماردنی گەردە بەفیرۆچوەکان بە ھۆکاری ھێز ٧٬٥٠ ٣٬٨
پێوانەکردنی رێژەی خوولانەوە ٢٬٥٥ ٠٬٧ ٠٬٦ – ١٫٠٢٣
روانگەکردنی تیشکی رادیۆیی ھەسارەکان ٧٬٧٠ ٥٬٥ ٢٦٦
پێوانەکردنی پلازما ٩٬٩٠ ٨٬١ ٣٢
ئامێری ئاراستەکردنی پلازما ١٬٤٠ ١٬٣ ٣٢ – ١١٥٫٢٠٠
ئامێری رادیۆیی ٤٤٬٠٠
پێوانەکردنی موگناتیسی ٣ رەھەند ٥٬٦٠ ٢٬٢ ١٢٠
پێوانەی تیشکی سەروو وەنەوشە ٤٬٥٠ ٣٬٥

ئامانجی ناردنی ئامێرەکە[دەستکاری]

ھەر کەشتیەک کە دەنێردرێتە دەرێی زەوی بە چەند ئامانجەک دەنێردرێ، وە کەشتی ئاسمانی گەشتکەر ٢ بە چەند ئامانجەک نێردرا ئەوانیش:

  1. پشکنینی بەرگەھەوای ھەسارەی کەیوان و ھورمز لۆ ئەوەی بزانن کە ئاراستەی با و کەش و ھەوا کوە لەسەر ئەو دوو ھەسارەیە.
  2. شیکردنەوەی جیۆلۆجی لۆ ئەو مانگانەی کە لێکۆلینەوەیان کەسەر دەکا
  3. دیاریکردنی تیرە و بارستاییەکانی مانگەکانی ئەو ھەسارانەی دەگات پێیان وە لێکۆلینەوە لەسەر ئەڵقەکانیان.
  4. لێکۆلینەوە لەسەر بواری موگناتیسی وە باسکردنی تایبەتمەندیەکانی بواری مووگناتیسی
  5. شیکردنەوی پێکھاتە و بڵاوبوونەوەی بنوردیلەەکان و پلازما
  6. پشکنینی تەواو لەسەر مانگەکانی ئایۆ و تایتینیا

سەرچاوەکان[دەستکاری]