ڕوش ھەشانا
ڕۆش ھەشانا | |
---|---|
ناوی فەرمی | Rosh Hashanah |
ناوی تر | سەری ساڵی جووەکان |
دەگێڕدرێ لەلایەن | جوو |
جۆر | عیبری |
دەستپێکردن | دەستپێکی یەکەم ڕۆژی تەشریە |
کۆتاییھاتن | کۆتایی دووەم ڕۆژی تەشریە |
بۆنە | بیستنی دەنگی شۆفار و بیرکردنەوە لە تاوانەکان. |
ڕوش ھەشانا (بە عیبری: רֹאשׁ הַשָּׁנָה) کە بە مانای "سەری ساڵ"[١] دێت ساڵی نوێی عیبریە. ناوەکەی لە کتێبی پیرۆزی عیبریدا، یەوم تڕوایە، کە بەمانای ڕۆژی ئاگاداری و ھاوارکردن دێت. ئەم ڕۆژە یەکەمین ڕۆژە لە زنجیرە پشووەکانی جولەکەدا.
جولەکەکان لە سەرانسەری جیھاندا وەک سەری ساڵی نوێی عیبری ئاھەنگ دەگێڕن. ئەم جەژنە ھاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی مانگی تەشریە کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە پەرستگاو شوێنە پیرۆزەکانیان نوێژ و سروتی ئایینی تایبەت بە خۆیان دەکەن. شوێنکەوتووانی لەم ڕۆژەدا بیر لە کردەوەکانیان دەکەنەوە کە لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە و داوای لێخۆشبوون دەکەن، ئەگەر ھاتوو ھەستیانکرد کارێکی ھەڵەیان ئەنجامداوە. جگە لەوەش بیر دەکەنەوە لە کارە لە ھەرە لە پێشینەکانی ژیانیان، کە دەبێت لە ساڵی نوێدا کام کارەیان لە پێش ھەموویانەوە ئەنجام بدەن. لەم جەژنەدا زۆربەی خێزانە جولەکەکان ڕوودەکەنە پەرستگاکان بۆ نوێژخوێندن و سروت و پاڕانەوەی تایبەت بە خۆیان.
سەری ساڵی عیبری لە وەرزی پایزدا دەست پێ دەکات، نەک وەک سەری ساڵی زایینی کە لە یەکەم ڕۆژی مانگی کانوونی یەکەم دەست پێ دەکات. جەژنی ڕوش ھەشنا ئاھەنگ گێرانە بە دروستبوونی جیھان، بۆیە پەیوەندارە بە بیرۆکەی سەرەتایەکی نوێ. ڕۆژمێری جولەکەکان بە ھەمان شێوەیەکی ڕۆژمێری کۆچی پشت بە سوڕانەوەی مانگ دەبەستێت، بۆیە جیاوازە لە ڕۆژمێری زایینیدا کە پشت بە ڕۆژ دەبەستێت.[٢]
ژەمەکان
[دەستکاری]ھەر بەو بۆنەیەوە جولەکان خواردنی تایبەت ئامادە دەکەن، وەک قاشی سێو لە ھەنگوین ھەڵدەکێشن و دەیخۆن، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە دەستپێکردنی ساڵی نوێ ساڵێکی خۆش بێت بۆیان.
ھەروەھا خێزانە جولەکەکان لەو ڕۆژەدا ھەنار لەسەر سفرەکەیان دادەنێن کە لەو بڕوایەدان ٦١٢ دەنک ھەناری تێدایە، وەک ئاماژەیەک بۆ ژمارەی وەسێتەکانی شەریعەتی جولەکە کە پێویستە ھەموو ھاوڵاتییەکی جولەکە پابەند بێت پێیانەوە.
مێژووی ئایین و ڕۆژەکە
[دەستکاری]لە ئایینی جولەکەدا، ئەم ڕۆژە پەیوەندی ھەیە بە بیرۆکەی ڕۆژی دواییەوە، بەشێوەیەک جولەکەکان لەو بڕوایەدان پەروەردگار کارە چاکەکانیان کێشانە و پێوانە دەکات کە لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە، کارە خراپەکانیشیان بە ھەمان شێوە، ھەر ئەویش بڕیار دەدات لەسەر ١٢ مانگی داھاتوویان.
فووکردنی شوفار
[دەستکاری]لەم ڕۆژەدا، ژمارەیەک لە جولەکان فوو دەکەن بە ئامیرێکدا کە بە شوفار ناسراوە و لە قۆچی ئاژەڵ دروستکراوە، کە بە یەکێک لە کۆنترین ئامێرە موزیکە کۆنەکان دادەنرێت لە جیھاندا.
فوکردن بەو قۆچی ئاژەڵەدا ئاماژەیە بۆ ئەو بەرانەی کە پێغەمبەر ئیبراھیم کردیە قوربانی لە بری کوڕەکەی ئیسحاق بە گوێرەی بیرو باوەڕی جولەکە و ئیسماعیل بە گوێرەی بیرو باوەڕی ئیسلامی، وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ فەرمانی خودا و ئەو خەونەی کە بینیبووی.
پێشانگا
[دەستکاری]-
ڕووسیا، ١٨٩٩
-
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ١٩٠٠
-
نەمسا، ١٩٠٤
-
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ١٩٠٨
-
ئەڵمانیا، ١٩١٠
-
ئەڵمانیا، ١٩١٤
-
تێل ئەڤیڤ، ١٩٢٧
-
پۆڵەندا، ١٩٣١
-
مۆنتەڤیدیۆ، ١٩٣٢
-
ئیسرائیل، ٢٠١٢
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «rosh hashanah». Origin and meaning of phrase rosh hashanah by Online Etymology Dictionary. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «New-Year». Jewish Encyclopedia. New York: Funk and Wagnalls. 1901–1906. لە 2018-09-10 ھێنراوە.
{{cite encyclopedia}}
: پارامەتری نەناسراوی|authors=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕوش ھەشانا تێدایە. |