ڕابیندرانات تاگۆر
ڕابیندرانات تاگۆر | |
---|---|
بە بەنگلادێشی: রবীন্দ্রনাথ | |
لەدایکبوون | ٧ی ئایاری ١٨٦١ کەلکەتە، ھیندستان |
مردن | ٧ی ئابی ١٩٤١ کەلکەتە، ھیندستان | (٨٠ ساڵ ژیاوە)
ناوی خوازراو | ভানুসিংহ |
باوک | Debendranath Tagore |
ھاوسەر | Mrinalini Devi |
منداڵ | Rathindranath Tagore |
زمانی زگماکی | زمانی بەنگلا |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی بەنگلا |
زمانی نووسین | زمانی بەنگلا، زمانی ئینگلیزی |
بواری کار | وێژە |
پەروەردە | University College London، St. Xavier's Collegiate School |
خوێندکار | Lakshmiswar Sinha، Mukul Dey |
نەژاد | خەڵکی بەنگال، Brahmin |
ئایین | ھیندوویزم |
ڕەنگی چاو | black |
ڕەنگی قژ | white hair |
ئامێری مۆسیقا | دەنگ |
ئەرشیڤەکان لە | Senate House Library Archives, University of London، Houghton Library، State University System of Florida Libraries |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نۆبێل لە وێژە، Officer of the Order of the British Empire، honorary doctor of the University of Calcutta، Knight Bachelor |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی نۆبێل لە وێژە |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
Artist files at | Frick Art Research Library |
ڕابیندرانات تاگۆر (بە ئینگلیزی: Rabindranath Tagore، ٧ مایسی ١٨٦١ - ٧ ی ئابی ١٩٤١) شاعیر و فەیلەسووفێکی ھیندییە. ھەروەھا ھوونەرمەندیش بووە، گەلێک چیرۆک و رۆمان و درامای نووسیوە، شان بە شانی داڕشتنی مۆزیک و دانانی ژمارەیەک گۆرانیی. نووسینەکانی زۆر بەقووڵی کاریگەری ھەبوو لەسەر رۆشنبیرییی بەنگالیی لەماوەی کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا. لە ١٩١٣ دا، خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەبدا بردەوە، وەک یەکەم ئاسیایی کە ئەو خەڵاتە بباتەوە. خەڵک ھەروەھا بە "گورودێڤ" یش ناوی دەبەن.
تاگۆر لە ساڵی ١٨٦١ لە شاری "کالکتا"ی ھیندستان لەدایک بووە. ئەو بەڕەگەز بەنگالییە. تاگۆر یەکەم ھەڵبەستی خۆی لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا نووسیوە، دواتر گەورەترین و یەکەمین قەسیدەی خۆی لە ١٨٧٧ دا بڵاوکردۆتەوە. یەکەم کورتە چیرۆک و دراماکانی لە تەمەنی شانزەساڵیدا نووسیوە.
کارە گەورە و مەزنەکان تاگۆر: "گیتانجالی"، "گۆرا"، "گاری بایری (نیشتمان و جیھان)" لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا چەندین کاری ئەدەبی و ھوونەریی تر. تاگۆر جگە لەمانە، چاکسازێکی رۆشنبیریی بوو.
نووسراوەکان
[دەستکاری]- ماڵ و عالەم
- ڕاجا
- گیتانجەلی
وەرگێڕانەکان
[دەستکاری]ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕابیندرانات تاگۆر تێدایە. |