بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چاڤی سیمۆنس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیمۆنس لەگەڵ پاریس ساینت جێرمانی خوار ١٩ ساڵان لە ٢٠٢٠
زانیاری کەسی
ناوی تەواو خاڤێر کوینتن شای سیمۆنس
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٢١ نیسانی ٢٠٠٣ (١٩ ساڵ)
جێگای لەدایکبوون ئەمستەردام ھۆڵەندا
باڵا ١٫٦٨ مەتر
جێگای یاریکردن ناوەڕاست
زانیاری یانە
تیمی ئێستا ئاییندھۆڤن
ژمارەی درێس ٧
کاروانی لاوێتی
٢٠٠٨–٢٠١٠ سادێر
٢٠١٠–٢٠١٩ بەرشەلۆنە
٢٠١٩–٢٠٢٢ پاریس ساینت جێرمان
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکان تیم یارییەکان گۆڵەکان
٢٠٢١–٢٠٢٢ پاریس ساینت جێرمان ٧ (٠)
٢٠٢٢- ئاییندھۆڤن ٣ (٤)
ھەڵبژاردە
٢٠١٨ ھۆڵەندای خوار ١٥ ساڵان ٥ (١)
٢٠١٩ ھۆڵەندای خوار ١٦ ساڵان ٣ (٠)
٢٠١٩ ھۆڵەندای خوار ١٧ ساڵان ٦ (٣)
٢٠٢١- ھۆڵەندای خوار ١٩ ساڵان ٦ (٣)

خاڤێر کوینتن شای سیمۆنس (لەدایکبووی ٢١ی نیسانی ٢٠٠٣)، ناسراو بە چاڤی سیمۆنس، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ھۆڵەندییە کە وەک یاریزانی ناوەند یاری دەکات بۆ یانەی خولی نایابی ھۆڵەندا ئاییندھۆڤن.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

سیمۆنس لە شاری ئەمستردام لەدایکبووە و کوڕی یاریزانی پێشووی تۆپی پێی ھۆڵەندی ڕێگیلیۆ سیمۆنسە.[١] سیمۆنس بە ڕەچەڵەک سووریامییە لە ڕێگەی باوکییەوە.[٢] برا گەورەکەی فاوستینۆ (لەدایکبووی ١٩٩٦)، ھەر یاری تۆپی پێ دەکرد، ھەمان ڕۆژی لەدایکبوونیان ھەیە.

کاروانی یانە

[دەستکاری]

کاروانی سەرەتایی

[دەستکاری]

سیمۆنس لە ساڵی ٢٠١٠ لە سادەرەوە چووە لاوانی بەرشەلۆنە و بە خێرایی بەرەو پێش چوو بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە باشترین یاریزانانی لاوانی ئیسپانیا، لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ھەروەھا یانەی ڕیاڵ مەدرید، کە ھەوڵیان دەدا لە تەمەنی لاویدا گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.[٣][٤][٥]

پاریس سان-جێرمان

[دەستکاری]
سیمۆنز لەگەڵ پاریس سان-جێرمان لە ساڵی ٢٠٢٠

لە تەممووزی ٢٠١٩، سیمۆنز گواستەوە بۆ یانەی پاریس سان-جێرمانی فەڕەنسا، چونکە نەیتوانی لەسەر گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕێکبکەوێت.[٦][٧] گرێبەستی سێ ساڵەی لەگەڵ یانەی پاریس مووچەی ساڵانە ١ ملیۆن یۆرۆ واژوو کرد.[٨][٩] لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١، سیمۆنز یەکەم یاری پیشەگەری خۆی بۆ پاریس ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە جێگەی جوولیان دراکسلەر ھاتە یاریگا لە بردنەوەی یاری لە جامی فەڕەنسا بەرامبەر کان.[١٠][١١] دوو مانگ دواتر یەکەمین یاری خۆی لە لیگ ١ (خولی پلە یەکی فەڕەنسی) کرد وەک یەدەگ لە بردنەوەی ٤–١ بەسەر ستراسبۆرگ.[١٢] لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١، یەکەم خەڵاتی پیشەگەری خۆی بردەوە، جامی فەڕەنسا.[١٣]

بەر لە وەرزی ٢٠٢١–٢٢، سیمۆنز لە ئامادەکاری تیمی یەکەم و پێش وەرزدا لەلایەن ڕاھێنەر ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دانرا.[١٤] لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١، بە یەدەگ ھاتە یاریگاوە و گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی دۆستانەی ٤–٠ بەسەر لیمانس لە کامپ دێ لۆگس.[١٥] سێ ڕۆژ دواتر گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد لە یارییەکی دۆستانەی بەرامبەر چامبڵی لە ھەمان یاریگا.[١٦] لە ١٨ی ئابی، سیمۆنز نێردرا بۆ ڕاھێنان لەگەڵ تیمی خوار ١٩ ساڵان کە لەلایەن زۆمانیا کامرا ڕاھێنرا.[١٧] لە کۆتاییدا یەکەم دەرکەوتنی وەرزەکەی بۆ پاریس ئەنجامدا لە بردنەوەی ٣–٠ی یاری جامدا بەسەر فیگنیس ئۆڵنۆی لە ١٩ی کانوونی یەکەم، یەکەم یاری پیشەگەری خۆی بوو کە بە شێوەی سەرەکی یاری بکات.[١٨] لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، سیمۆنس یەکەم ئەسیستی لە کاروانی پیشەگەری تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–٠ لە یاری جامدا بەرامبەر ڤانێس، کە پاسێک بوو بۆ کیلیان ئێمباپێ.[١٩] یەکەم یاری لە وەرزی ٢٠٢١–٢٢ لە بەرامبەر بوون بوو ١–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لەگەڵ یانەی لیۆن لە ٩ی کانوونی دووەم، کە لەوێ وەک یەدەگ لە خولەکی ٦٩ ھاتە یاریگاوە.[٢٠] لە ٣١ی کانوونی دووەمدا، سیمۆنس کۆتا لێدانی یەکلاکەرەوەی لەدەست دا لە دۆڕاندنی ٦–٥ لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر نیس لە خولی ١٦ی جامی فەڕەنسا.[٢١] لە ١١ی شوبات، یەکەم یاری خۆی لە خولدا ئەنجامدا لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر ڕینس لە یاریگای پارک دیس پرینس.[٢٢]

ئاییندھۆڤن

[دەستکاری]

لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سیمۆنس گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی خولی نایابی ھۆڵەندا یانەی ئاییندھۆڤن واژوو کرد.[٢٣] ھەرچەندە لە سەرەتادا چاوەڕوان دەکرا گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانت-جێرمان درێژ بکاتەوە و بە خواستن بچێتە یانەی ئاییندھۆڤن، بەڵام بارودۆخەکە گۆڕا کاتێک ئاییندھۆڤن چیتر نەیدەویست گرێبەستی خواستن بکات.[٢٤][٢٥] لەگەڵ ئەوەشدا، پاریس سان-جێرمان ڕێکەوتن لەسەر بژاردەی کڕینەوەی بە نرخی ٤ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستی سیمۆنز، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە کارا دەبێت.[٢٦] سیمۆنز گۆڵێکی تۆمارکرد لە یەکەمین یاریی دا بۆ یانەکە، لە بردنەوەی ٥–٣ بەرامبەر یانەی ئەیاکس لە جامی قەڵغانی یۆھان کرۆیف لە ٣٠ی تەممووز.[٢٧] لە ٧ی ئابی، لە یەکەم یاریی خۆی لە خولی ھۆڵەندا، سیمۆنس ئەسیستی کرد بۆ یۆھان باکایۆکۆ،[٢٨] کە گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد لە بردنەوەی ٤–١ لە دژی یانەی تازە سەرکەوتوو ئێمێن.[٢٩]

کاروانی نێودەوڵەتی

[دەستکاری]

سیمۆنز نوێنەرایەتی ھۆڵەندا کردووە لە ئاستەکانی لاوانی خوار ١٥، خوار ١٦، خوار ١٧ و خوار ١٩ ساڵان. [١][٣٠]

ژیانی کەسی

[دەستکاری]

لە ئازاری ٢٠٢٠، سیمۆنس لە لیستی "NxGn 2020"ی تایبەت بە ھرەدارە لاوەکانی ماڵپەڕی گۆڵ ناوی ھێنرا بۆ ٥٠ باشترین لاو لە تۆپی پێی جیھان.[٣١] ئەو ھەروەھا لە "Next Generation 2020"ی گاردیان لە تشرینی یەکەمدا ھەبوو.[٣٢] سیمۆنس لە پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئینستاگرام، شوێنکەوتووی زۆری کۆکردووەتەوە، کە زیاتر لە ٤ ملیۆن شوێنکەوتووی ھەیە. ھەروەھا گرێبەستێکی سپۆنسەری ھەیە لەگەڵ بەرھەمھێنەری کاڵای وەرزشی ئەدیداس.[٣٣]

ئاماری کاروانی وەرزشی

[دەستکاری]
ھەتا ٢٤ ئابی ٢٠٢٢[٣٤]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جامی نیشتیمانی کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
پاریس سان-جێرمان ٢٠٢٠–٢١ لیگ ١ ١ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠
٢٠٢١ لیگ ١ ٦ ٠ ٣ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٩ ٠
کۆی گشتی ٧ ٠ ٤ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١١ ٠
ئاییندھۆڤن ٢٠٢٢–٢٣ خولی نایابی ھۆڵەندا ٢ ٢ ٠ ٠ ٢ ٠ ١ ١ ٥ ٣
تەواوی کاروانی پیشەگەری ٩ ٢ ٤ ٠ ٢ ٠ ١ ١ ١٦ ٣

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

پاریس ساینت-جێرمان

  • لیگ ١: ٢٠٢١–٢٢[٣٥]
  • جامی فەڕەنسا: ٢٠٢٠–٢١[٣٦]

ئاییندھۆڤن

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Kelly، Ryan (٢٤ی تەممووزی ٢٠١٩). «Who is Xavi Simons? La Masia wonderkid who broke Barcelona hearts to join PSG». Goal. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Onderhandeling voor bondscoach gesprongen» [Negotiation for national coach jumped]. Suriname Nieuws (بە هۆڵەندی). ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Former Thader youngster Xavi Simons makes his debut for PSG». The Leader Newspaper. ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ Webb، Tom (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦). «Chelsea Following the Progress of 12-Year-Old Barcelona Starlet Xavi Simons». Bleacher Report. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ Sunderland، Tom (١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦). «Real Madrid Transfer News: Xavi Simons Plan Reported to 'Strike Back' at Ban». Bleacher Report. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ Llorens، Moises (٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩). «Barca lose Dutch youngster Xavi Simons to PSG». ESPN. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ «Simons explains his Barca exit: "Everyone dreams about Messi, but..."». BeSoccer. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ «Xavi Simons is on €1 million-per-year at Paris Saint-Germain». GiveMeSport. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ «Xavi Simons signs his first professional contract with Paris Saint-Germain». Paris Saint-Germain F.C. ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  10. ^ «Debut for Xavi Simons» (بە ئینگلیزی). Paris Saint-Germain F.C. ١١ی شوباتی ٢٠٢١. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  11. ^ «Caen vs. Paris Saint-Germain». ESPN (بە ئینگلیزی). ١٠ی شوباتی ٢٠٢١. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. ^ «Strasbourg vs. PSG». Soccerway. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  13. ^ Zavala، Steve (٢٠ی ئایاری ٢٠٢١). «Xavi Simons Earned First Career Trophy Win with PSGs Triumph in the 2021 Coupe de France final». PSG Talk. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  14. ^ «Premier match amical pour le PSG» [First friendly match for PSG]. ParisTeam.fr (بە فەرەنسی). ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  15. ^ «Paris Saint-Germain V Le Mans» (بە فەرەنسی). Paris Saint-Germain F.C. ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  16. ^ Barbaud، Maxime (١٧ی تەممووزی ٢٠٢١). «Amical: Chambly arrache le match nul contre le PSG» [Friendly: Chambly grabs a draw against PSG]. Foot Mercato (fr) (بە فەرەنسی). لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  17. ^ «Xavi Simons and Edouard Michut return to PSG U19s, Ismaël Gharbi stays with the seniors». Get French Football News. ١٨ی ئابی ٢٠٢١. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  18. ^ «Feignies vs. Paris Saint-Germain». ESPN. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  19. ^ Johnson، Jonathan (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢). «PSG star Kylian Mbappe opens 2022 in style with 17-minute hat trick in Coupe de France blowout». CBS Sports. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  20. ^ «Xavi Simons gets a chance to impress as PSG draw with Lyon». Football Oranje. ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  21. ^ «Nice eliminate holders PSG on penalties from French Cup». ESPN. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  22. ^ «Xavi Simons makes history in PSG victory». Football Oranje. ١١ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  23. ^ «He's here to stay | PSV langdurig vast» (بە هۆڵەندی). PSV. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  24. ^ «Xavi Simons doit prolonger au PSG avant d'être prêté au PSV Eindhoven» [Xavi Simons should extend with PSG before being loaned to PSV Eindhoven]. L'Équipe (بە فەرەنسی). ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  25. ^ «Mercato: le PSG a intégré une clause de rachat dans le contrat de Xavi Simons» [Transfer Market: PSG has integrated a buy-back clause in Xavi Simons's contract]. RMC Sport (بە فەرەنسی). ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  26. ^ «Xavi Simons quitte le PSG pour le PSV Eindhoven sans passer par un prêt» [Xavi Simons leaves PSG for PSV Eindhoven without passing by a loan]. L'Équipe (بە فەرەنسی). ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  27. ^ ئ ا «Ajax - PSV». PSV.nl. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  28. ^ «Xavi Simons Become a New Star for Van Nestelrooy's side». Arabic Roulette.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  29. ^ «PSV coast to an easy victory over FC Emmen in their first game of the Eredivisie season». NL Times. NL Times.
  30. ^ «Xavi Simons». UEFA. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  31. ^ «NxGn 2020: The 50 best wonderkids in football». Goal. ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  32. ^ Christenson، Marcus (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «Next Generation 2020: 60 of the best young talents in world football». The Guardian. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  33. ^ «Nike Have Apparently Lost PSG Youngster Xavi Simons - Footy Headlines». amp.footyheadlines.com. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  34. ^ چاڤی سیمۆنس لە ساکروێی
  35. ^ Bosher، Luke (٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢). «PSG crowned Ligue 1 champions after draw against Lens». The Athletic (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  36. ^ «Mbappe stars in Coupe de France final as PSG down Monaco». MARCA (بە ئینگلیزی). ١٩ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.