پایرەت بەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پایرەت بەی
Drawing of a 3-masted sailing ship with 'Home Taping Is Killing Music' cassette & crossbones
چەشنی وێبگە
پێرستی تۆڕێنت، دابین کەری لینکی موگناتیسی
بەردەستە بە٣٥ زمان بەردەستە، ئینگلیزی و سوێدی زمانی سەرەکیین
دروستکراو لەلایەن
  • گۆتفرید سڤارتھۆڵم
  • فرێدریک نێی
  • پیتەر سوندێ
داھاتڕێکلامەکان، بەخشینەکان، کەل و پەل، بیت کۆین
وێبگەhttps://thepiratebay.org
ڕیزبەندیی ئەلێکساdecrease ٣٠٥ (ئابی ٢٠٢٠)[١]
تۆمارکردنئارەزوومەندانەیە، ئازاد
خستنەکار١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٣؛ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٣-٠٩-١٥)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک
نووسراو بەئەیچ تی ئێم ئێڵ، جاڤاسکریپت و پی ئەیچ پی

پایرەت بەی (بە ئینگلیزی: The Pirate Bay)، وێبگەیەکی سوێدیە کە ھەڵدەستێت بە ھاوبەش پێکردنی بەرگەپەرە ئەلیکترۆنییەکانی تۆڕێنت.[٢] پایرت بەی بەیەکێک لە هەرە بەربڵاوترین تۆڕەکانی تۆرێنت دادەنرێت.[٣]

لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بەرێوەبەرانی وێبگەکە کەوتنە ناو ڕێزبەندی ڕەش لەلایەن پۆلیسی سوێدییەوە، بەڵام لە ١ی شوباتی ٢٠١٥ وێبگەکە بەکارکەوتەوە بە وەرزێکی نوێ و فراوانترەوە. ئەم وێبگەیە دامەزرا لە ئەلیوولی ٢٠٠٣ لەلایان دژەتاوانی سەربە ڕێکخراوی پاراستنی مافی داھێنان و بڵاوکردنەوەی سوێدی Piratbyrån،[٤] بەڵام کارکردن و چالاکیان وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆ دەگەڕێتەوە بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤، بەرێوەبردنی ئەم وێبگەیە لەلایەن گۆتفرید سڤارتھۆڵم، فرێدریک نێی، و پیتەر سوندێ بوو کە ھەرسێکیان تاوەنبارکران بە ھاوکاریکردنی پایرەت بەی بۆ خواردنی مافی داھێنان و بڵاوکردنەوەی بەرھەمە کەسییەکان.

دادگایی[دەستکاری]

لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠٦ پۆلیسی ستۆکھۆڵم ھێرشی کردە سەر بەرێوەبەرانی وێبگەکە و فەرمانی ڕاگرتنی وێبگەکەیان دەرکرد بۆماوەی سێ ڕۆژ، بەگوێرەی مانشێتێکی ڕۆژنامەی لۆس ئانجلەس تایمز پایرەت بەی «یەکێکە لە ھەرە وێبگەگەورەکانی جیھانە بۆ بارکردنی زانیارییە نایاسایییەکان»، و لایەن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناڕەزاییان نیشان دا بەرامبەر پاراستنی بەھای داھێنان و پاراستنی بڵاوکراوەکان، لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ پایرەت بەی ڕایگەیان کە نزیکەی ٢٥ میلیۆن ھاوبەشیان ھەیە، لە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە ئاھەنگێکی یادکردنەوەیاندا ڕایان گەیاند کە تەنھا ٤ میلیۆن کەس ناوی خۆی تۆمارکردووە لە ھاوبەشەکانیان «بۆداگرتنی ھەر زانیارییەک پێویستی بە ناو تۆمارکردن نییە لە وێبگەکەیان» و لەھەمان ساڵ شێوەی پەخشی وێبگەکەیان گۆڕی بۆ شێوازە کۆنەکەی (شێوازی ٢٠٠٣)، لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ وێبگەکە کەوتە ناو لیستی ڕەشەوە ئەمیش دوای ھێرشی پۆلیسی سوێدی بۆسەر بارەگاکەیان، کە بووە ھۆی خەمباری و پەڕۆشی بەرێوەبەران و ھاوبەشەکانیان، دواھەمین وڵات کە چاڵاکییەکانی ئەم وێبگەیەی قەدەغەکرد لە سنووری وڵاتەکەیان ھەریەکە لە فەرەنسا و ئینگلتەرا بوون دواتر ھاوبەشگا کۆمپانیای گووگڵ ھەموو زانیارییەکان و پەیرەوکارییەکانی پەیوەست بە پایرەت بەی سڕییەوە و قەدەغەی کرد لە کۆگای گووگڵ.[٥]

پایرەت بەی بەشداری چەندین دانیشتنی دادگای کرد، دادگا بڕیاری دانیشتنەکانی بە زیانی پایرەت بەی کۆتایی پێ ھێنا لە ١٧ی نیسانی ٢٠٠٩ بەدەرکردنی بڕیاری بەنکردنی ساڵێک و پێژماردنی ٣٠ میلیۆن کڕۆنی سوێدی (٣٦٢٠٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی) بۆ ھەرسێ بەرێوەبەرەکە،[٦] بەڵام دوای تێپەربوونی حەوت ڕۆژ لە بڕیاری دادگا لەلایەن ھەرێکیانەوە تانە لەبڕیارەکانی دادگا درا و داوای ھەموارکردنەوەی بڕیارەکەیان کرد، پاشان دادگا پێداچوونەوەی بە بڕیارەکانی کرد و سزای بەندکردنەکانیان بۆ کەمکردەوە.[٧][٨] لە ساڵی ٢٠١٥، هەر سێ دامەزرێنەرەکە ئازادکران لەدوای تەواوکردنی ماوەی زیندانیان.[٩]

دەستکەوتە ئابورییەکانی[دەستکاری]

پیتەر نێڵسن کە پاڵێوراوێکی ڕامیاری بوو، بڕی ٣٥٠٠٠ کرۆنی سوێدی (٣٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی) بەخشی بە وێبگەکە، سەرمایەکانی تریان لە ڕێگای پروپاگەندەوە دەستدەکەوت کە بەگوێرەی ھەڵسەنگاندنی سڤێنسکا داگبلادێت داھاتی مانگانەی وێبگەکە نزیکەی ٦ میلیۆن کڕۆنی سوێدی (٦٥ ھەزار دۆلاری ئەمریکی) بووە، بەڵام بەگوێرەی ھەڵسەنگاندنی پۆلیسی سوێدی داھاتی وێبگەکە زیکەی ١٬٢ میلیۆن کڕۆنی سوێدی (١٥٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی) بووە لە ساڵێکدا، دادگاش سەرمایەی وێبگەکەی بە ١٠ میلیۆن کڕۆنی سوێدی خەمڵاند(١٬٢ میلیۆن دولاری ئەمریکی).

لە ساڵی ٢٠١٣، ماڵپەڕەکە ئەدرەسی بیتکۆینی بڵاوکردەوە کە خەڵک دەتوانن لەو ڕێیەوە بە تۆڕەکە ببەخشن،[١٠] جگە لەوەش دواتر لیتکۆینیش زیادکرا.[١١]

ئاستەنگەکانی وێبگەکە[دەستکاری]

وێبگەکە ئاستەنگێکی زۆری لەبەردەم بوو بەھۆی ئەو ھەموو زانیارییە نایاساییانەی کە ھەڵیگرتبوون، بەمە زۆرینەی وڵاتان بۆ پاراستنی مافی بەرھەمی داھێنەرانیان ئاستەنگیان خستبووە بەردەم ھاوبەشەکانی وێبگەکە، لەگەڵ ئەمەش ژمارەی سەردانیکەرانی وێبگەکە ڕوو لە ھەڵکشان بوو تەنانەت لە وڵاتە ئاستەنگەکانیش کە ھاوبەشەکان زۆڕ ڕێگایان دۆزیبووەوە تا سەردانی بکەن وەک پڕۆکسی یان بەڕێگای بەستەری جۆربەجۆری تر کە بەسترابووەوە بە دەستپێکی وێبگەکە.

پاشکۆ دادییەکان[دەستکاری]

بەھۆی پێشێلکردنی مافی پاراستنی بەرھەمە ھیزرییەکان پۆلیسی سوێد ھەڵمەتێکی دژی وێبگەکە ئەنجام دا لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠٦، وە لە ٢٠٠٩ بڕیاری کۆتایی دادگای بۆ دەرچوو کە بریتی بوو بە داخستنی وێبگەکە و بەندکردنی بەرێوەبەرانی، بەڵام دواتر لەڕێگای خزمەتگوزاری ترەوە بەکارکەوتنەوە و بەردەوام بوون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "زانیاری وێبگەی thepiratebay.org". ئەلێکسا. ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help) ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Pirate Bay hit with legal action". BBC News. 31 January 2008.
  3. ^ Van Der Sar, Ernesto (14 August 2016). "Pirate Bay is The King of Torrents Once Again". TorrentFreak.
  4. ^ Peckham, Matt (12 August 2013). "How The Pirate Bay's Anti-Censorship 'PirateBrowser' Works". Time. Retrieved 10 December 2014.
  5. ^ Google Joins Piracy Purge, Pro-Pirate Bay Apps Booted From Play Store 16 August 2015 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Retrieved 9 December 2014.
  6. ^ Ritter, Karl (17 April 2009). "4 convicted in Pirate Bay file-sharing trial". USA Today. Associated Press.
  7. ^ "Pirate Bay lawyer calls for retrial". The Local. 23 April 2009. Archived from the original on 24 July 2013. Retrieved 27 April 2009.
  8. ^ Jenselius, Michael (18 October 2010). "Pirate Bay-rättegången över – dom i november". IDG.se (بە سوێدی). International Data Group. Archived from the original on 21 April 2014. Retrieved 18 October 2010.
  9. ^ Gibbs, Samuel (2 June 2015). "Last remaining Pirate Bay founder freed from jail". The Guardian.
  10. ^ Warr, Philippa (23 April 2013). "The Pirate Bay now accepting Bitcoin donations". Wired. Archived from the original on 22 April 2014. Retrieved 26 April 2013. ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "The Pirate Bay". Archived from the original on 5 December 2012. ١٩ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. homepage.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]