وشترمر
وشترمر، ھێشترمە ، ( بە ئینگلیسی Ostrich )، ( بە عەرەبی: نعامە)، (بە فارسی: شترمرغ ) ، باڵندەیەکی نەفڕە، لە تیرەی وشترمران، خۆماڵی ئەفریقایە.
مل و لاقی وشترمر زۆر درێژە و دەتوانێ بە خێرایی 98کم لە کاتژمێردا ڕابکا. وشترمر گەورەترین باڵندەی جیھانە و باڵای تا ٢.٥ م. و کێشی تا١٧٠-١٤٠ کگ دەگات. ھێلکەی ئەم باڵندەیە ٢٠ سم و کێشەکەی ١.٥کگە. خۆراکی ئەم باڵندەیە دان و گیا و مێرووە. وشترمر بۆ بەرگری لە خۆی لاقە درێژەکانی بەکار دێنێ و لەقەیەکی دەتوانێ مرۆڤ یان شێرێک تەخت بکا. سالانه ئهم بالندهیه كێوێكانی 30 بۆ 40 هێلكه ئهكهن ئهوانهشی ماڵین 40 بۆ 50 هێلكه ئهكهن ههندێك جۆری رهسهنی ههیه نزیكهی 80 بۆ 100 هێلكه ئهكهنجووچکی ئەم باڵندەیە لە ٤٠ڕۆژدا سەر لە ھێلکە دەردێنێ و لە سێ و چوار ساڵاندا واڕۆکە دەبێت. ئەم باڵندەیە کۆمەڵژییە و لە گەڵ کەرکێوی و گامێشاندا بەسەر دەبات.
تایبەتمەندی
[دەستکاری]-
Ser
-
Nikulê wê ya vekirî
-
Ser
-
Pê
-
Baskê wê pençik heye
کێشی وشترمری ڕەگەزی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا، نێر:١١٥ کگ. و مێ:١٠٠کگ. ، بڕێجار کێشی مێکانیان تا ١٥٦.٨ کگ.یش دەگات.
لە تافی پێگەیشتندا باڵای وشترمری نێر ٢ تا ٢.١ میتر ، بەڵام مێکانیان ١.٧ تا ٢ میتر ە.
وشترمرەکان ٤٠ تا٤٥ساڵ دەژین.
زاوزیچ
[دەستکاری]باڵندەی نێر لە کاتی جووتگیریدا بادەکاتە ملی و دەنەڕێنێ، بەڵام بێجگە لەم کاتپ باڵندەیەکی بێدەنگە.
وشترمر ڕۆژە نە ڕۆژێک ھێلکە دەکا و ھەر جارە ١٤ تا ٢١ ھێلکە دەخاتەوە.
وشترمری ماڵی
[دەستکاری]ماڵاتی وشترمر بە ھۆی میتابولیسمی بەرزەوە، خێرا گەشە دەکەن و بە ھۆی تەمەنی درێژ و زاوزیچی زۆرەوە لە باری ئابوورییەوە گرنگی تایبەتیان ھەیە. ئەم ماڵاتە بەھۆی ڕێک کەوتن لە گەڵ بارودۆخی جۆراوجۆری کەش و ھەوا(لە ٣٠پلەک ژێر سفر تا ٥٠پلەک ژوور سفر) و کەم خەرج بوونی لە باری ڕاگرتن و دابەستنەوە، زۆر بەقازانجە.
وشترمر بەھۆی گەشەی زۆرەوە، پاش یەک مانگان، ڕۆژێ ٢٠سم. باڵا دەکا و لە تەمەنی یەک ساڵاندا بۆ کوشتار ئامادەیە.
جۆرەکان
[دەستکاری]٥جۆر وشترمر ناسراوە:
- وشترمری باشوور یان وشترمری ڕەش لە باشووری ئەفریقا
- وشترمری باکوور یان وشترمری گەردن سوور، پڕ ھەژمارترین جۆری وشترمرە.
- وشترمری ماسایی لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا
- وشترمری عەرەبی، ئەم ڕەگەزە تایبەتی وڵاتانی عەرەبستانی سعوودی و عیراق و... بووە کە لە ساڵەکانی ١٩٦٦ بەملاوە بە تەواوەتی بنەبڕ بوون.
- وشترمری سۆماڵی لە باکووری کینیا ، باشووری ئیتیۆپیا و سۆماڵیا
بەرھەمەکانی وشترمر
[دەستکاری]- گۆشتی سووری کەم چەور و کەم کۆلیستڕۆڵ ، بە سروش تی گەرم و تژی لە ئاسن .
- پێستی نەرم، ناسک و خۆڕاگری وشترمر لە بازاڕەکانی جیھانیدا تا ٤٠٠دۆڵار دەژی.
- مێشکی ئەم باڵندەیە بۆ چارەسەری ئالزایمێر زۆر بەسوودە. لە شانەکانی ئەژنۆی وشترمر بۆ ئامێر و کەرستەی ئەلەکترۆنیکی و دوورپێوەندی کەڵک وەردەگیرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وشترمر تێدایە. |
- گیانلەبەران، وەسفکراوی ١٧٥٨
- مەلەکانی ئەفریقا
- مەلەکانی ئەنگۆلا
- مەلەکانی بۆتسوانا
- مەلەکانی کامیروون
- مەلەکانی چاد
- مەلەکانی جیبووتی
- مەلەکانی ئێریتریا
- مەلەکانی ئیتیۆپیا
- مەلەکانی کینیا
- مەلەکانی مالی
- مەلەکانی مۆریتانیا
- مەلەکانی نامیبیا
- مەلەکانی نیجەر
- مەلەکانی سۆمالیا
- مەلەکانی سوودان
- مەلەکانی تانزانیا
- مەلەکانی توونس
- مەلەکانی ئووگاندا
- مەلەکانی بیابانی ڕۆژاوا
- مەلەکانی زامبیا
- مەلەکانی زیمبابوی
- ئاژەڵەکان
- ئەو باڵندانەی نافڕن
- تاکسە ناوی کارل لینایۆسی لەسەرە
- مەلە نەفڕەکان
- تاکسۆنەکانی ناونراو لە لایەن کارل لینایۆسەوە