وتووێژ:خولەفای ڕاشدین لە وێژەی فارسی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو @Keenîî: ئەم وتارە تەواو نەبووە ئێوە تاگ سڕینەوەتان دانیاگە! سەیری تاگی ئامادەکردن کەن. دووەم: ئەو دێڕانە کە بە فارسی نووسراون واتە کوردیەکەیان ئەنووسم. DK2 (لێدوان) ‏٠٧:٥٦، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Danial2703kurdistan: تاگەکەم دیوە، تکایە لەوە زیاتر کاتی پێ تەرخان مەکەن. ئێرە ویکیپیدیای کوردییە و فڕی بەسەر زمانی فارسییەوە نییە، ئەگەر دەتوانن شێعرەکان وەرگێڕن کە بەڵێ قسەیەکم نییە بەڵام ناکرێت هەروا کۆپی پەیست کرێن. سەبارەت بەوەی کە فەرمووتان کوردییەکەیان دەنووسن؛ لە بنەکەی نووسراوە "واتە" یانی بە هەویان شرۆڤە و بۆچوونی بۆ بنووسن؛ کە هەمدیسان ویکیپیدیا شوێنی لێکدانەوەی خۆمان نییە. وتاوە فارسییەکەیش هەر لەبارەی خەلیفەی دووەمدایە، نازانم بۆ بەڕێزتان نێوە کوردییەکەتان کردووەتە خولەفای ڕاشدین دە حاڵێکدا هەر ئەو ناوەرۆکەی لەخۆ گرتووە. سپاس و ماندوونەبوونی. Keenîî (لێدوان) ‏١١:٢٨، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Keenîî: بۆچی لەوە زیاتر کاتی پێ تەرخان نەکەم؟! پێنج ڕۆژە وتارەکە دروست بووگە، هێندیک وتار هەن چەند مانگە خریکی وەرگێرانین. ئێوە سەیری شیعرەکانی تر کەن لە ژێریا نووسراوە واتە وشەیک تر نەنووسراوە منیش نامهەوێ لێکدانەوەی خۆم بنووسم. وتارە فارسییەکەیش هەر لەبارەی خولەفای ڕاشدین نووسراوە ناوە کەی هەڵەیە، نازانم فارسی ئەزانی یا نە بەڵام لە نێو شیعرەکاندا ئاماژەی بە چوار خەلیفە کردگە تەنیا ئاماژەی بە خەلیفەی دووەم نکردگە، سوپاس. DK2 (لێدوان) ‏١٣:٠٢، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Danial2703kurdistan: بەداخەوە وڵامەکەتان ڕازی نەکردم، لێرە چەندە کەڵک لە زمانەکانی تر وەردەگیرێت، لە فارسیش هەر ئەوەندە. گەل لە باشوور پێویستیان بەو وتارە نییە، منی ڕۆژهەڵاتیش نە دەمهەوێ، نە چاوەڕێم لێرە بیدۆزمەوە. وتارگەلی لەم شێوەیە ویکیپیدیای کوردی دەباتە ژێر ڕكێفی زمانی فارسی و ویکیپیدیاکەی؛ بۆیە لەسەر بڕیاری خۆم سوورم. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٣١، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ بەفیڕۆنەچوونی زەحمەتی ئەو بەکارھێنەرە بەبڕوام دەکرێت لە وتاری خولەفای ڕاشدیندا ئاماژەیەک بەمیشە بکرێت. ئەم وتارە لینک کراوە بە ویکیی فارسییەوە کە تێیدا وتارێک ھەیە دەربارەی عومەر لە وێژەی فارسیدا کە ئەویش دروست کرا بۆ دژەبەریی وتاری عەلی لە وێژەی فارسیدا. بەھەرحاڵ پێویستە ئەگەر مایەوە ئەو دێڕانە بە کوردی وەرگێڕان بکرێن. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥١، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: ئەو وتارە بە ئێوە دەسپێرم؛ ئەو بەکارهێنەرەی دروستی کردۆ بێ ئەوەی سەرنجی تێبینییەکانی (من هەر نا) پیرەھەڵۆ بدات، وتارەکەی بە کەیفی خۆی ساز کرد و تەواوی کرد و تاگی سڕینەوەکەشی لەسەر لابرد. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:١٦، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: ڕاستگۆ بم، من خۆم کەسێکی وێژەیی نیم و زۆر سەری لێ دەرناکەم. مادام @Pirehelokan: ئاگادارە، با ئەرک بکێشێت و بیگرێتە ئەستۆ گەر لەسەریان گران نەبێ. ھەڵبەتە بە زەقیش نووسراوە کە نابێت دروستکەر تاگەکە لابەرێ. دەتوانن دای بنێنەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٦، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: سڵاو وا بڕیار بوو دوای وەرگێڕانی دێڕانی فارسی، تاگەکە لە وتارەکە لاببرێت. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٠٤، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Danial2703kurdistan: لەو قسەیەی کە وترا پێویستە وەربگێڕرێن، وا بزانم بەتایبەتی مەبەست لە دێڕەکانی ھۆنراوەکان بووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٤، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگ لابردن[دەستکاری]

سڵاو @Sakura emad: ماندوو نەبییەوە. ساکورا تێبینم کرد تاگت لەسەر وتارەکە لابردووە، پێموایە ئاگات لە کۆتا وتووێژەکەی من و بەکارهێنەر دانیاڵ نەبووە کە تێیدا ئاماژەم بەوە کرد بە قەولی تۆ بە کوردیکراوەکەکانیشی هەڵەیە، بۆیە وتارەکە شایەنی مانەوە نییە گیان، تکایە وەک ئەو وتارانەی بەیانی سڕیتنەوە ئەوەش پاک کەوە. [١]. سپاس Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٠٢، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Keenîî-گیان : ئاگاداربووم بەڵام ئەوکات نەمخوێندنەوە، ئێستا پێداچوونەوەی بۆ دەکەم... 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٨، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: پێداچوونەوەم کرد، تەواوی وتووێژەکەم خوێندەوە بەڵام یەکدەنگیم لەسەر ئەوە نەبینی کە لەگەڵ سڕینەوەی وتارەکە بێت، ئەوەی من بینیم زیاتر گفتوۆگۆ وە مشتومر بوو لەسەر ناوەڕۆکی وتارەکە و چەن وتارێکی پەیوەندیدار بە زمانی فارسی، سەبارەت بە سڕینەوەی وتارەکە تا ئەو شوێنەی من تێگەیشتم سەرچاوەی ھەیە، واتا بۆ وشەکان دیاریکراوە و تاڕادەیەک بە شێوەیەکی ڕێک و ستاندارد نووسراوە (ئەگەرچی من فارسی وەکوو بەڕێزتان و بەڕێز دانیاڵ نازانم)، لەم بارودۆخەدا گەر ھەر دڵنیان وتارەکە دەبێت بسڕدرێتەوە، تکایە تاگی بەڕێوەبەرێکی تر بکەن و من ناتوانم بڕیاری سڕینەوەی بدەم :) سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢١، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Pirehelokan: تەنیا بەڕێوبەڕیک کە دڵنیام ڕۆژهەڵاتییە و فارسی دەزانێ ئێوەن، بۆیە کاتتان دەگرم. چ کەردەن بین لەگەڵ ئەو وتارە، حەیاتی ڕەشی لە من بڕیوە. ئەگەر لەبەر فارسیبوونەکەی بە قسەم نەکرا و نەسڕدراوە با لەبەر وەرگێڕانە هەڵیتوپەڵیتەکەی نەمێنێت. بابە وەڵڵا ئەو وەگێڕانە هەر بۆ ڕەشکردنەوە نووسراوە دەمی منی پێ ببەسرێت، دەنا نا لە من زاناتر و شارەزاترن، هەڵیسەنگێنن. پێشاوپێش سپاس. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:١٣، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: ماندوو نەبی. ڕێک ئەوڕۆ ماوەی هەشت مانگە لە هەوڵی پاککردنەوەی ئەو وتارەدام. گلەییم لە بەڕێوبەرانە، بەئانقەست هەر ئەو پەڕەیان لە سڕینەوە هەڵاواردۆ، ئەوەتا ئەلانیش بەبێ شارەزایی تاگەکەیان لەسەر لابردۆ. نازانم ئەگەر قەزاوەتی من بۆ متمانە نابێ و کەس گوێ لە هۆکارەکانم ناگرێ بۆ مافی ئەوەم هەیە تاگی سڕینەوە دانێم. ئێستاش بە کورتی ئەو وتارە تەواو فارسی بوو کە ناڕەزایەتیم دەربڕی ئەو بەکارهێنەرەی سازی کربوو کوتی باشە کوردییەکیشی دەنووسم؛ بەراوردێکی دەقە فارسی و کوردییەکە بکەن، سەرچاوەکان بکەنەوە، بەستەرەکان چاو لێ بکەن جا ئەوجار لێم تێدەگەن. لە دوایین گفتوگۆم لەگەڵ دروستکەرەکەی ئاماژەم بە هەندێک لە عەیبەکانی کردۆ [٢]. هیوادارم هاوڕا بین. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٥٨، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە منیش ھاوڕام لەگەڵت.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٧، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: گیان سڵاو. هیوادارم سڵامت بی، ئاخری توانیم هاودەنگی بۆ ئەو وتارە وەدەست بێنم؛ لە دەگمەن جارەکانە ئەمن و کاک چالاک پێکەوە هاوڕاین :) تکایە زەحمەتی پاککردنەوەی وتارەکە بکێشە. زۆر زۆر سپاس. Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاکە @Keenîî:، لەبەرئەوەی جاری پێشوو @Sakura emad: تاگەکە لابردووە، پێم باشە ئەویش ئاگادار بێت. پاشان تاگی سڕینەوەی لێ بدرێت و دروستکەر ئاگادار بکرێتەوە. گەر تا ماوەیەک دەنگی نەبوو، ئەو کاتە بەپێی یەکدەنگیی کۆمەڵگە دەسڕدرێتەوە (مەگەر شتێکی تر بێتە بەر باسەکە). سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٢، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بەڕاستی گەر وتارەکە شایەنی مانەوەیە با بمێنێتەوە یان شایەنی سڕینەوەیە با بسڕێتەوە، وە من ماندووم بەدەست ئەو جیاوازی نەتەوەیەی لە ویکی سۆرانی و فارسی بینیومە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٢، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیارێک دەکەم تا کەس لە کەس نەڕەنجێت. مادام کاک @Calak: ھاوڕای سڕینەوەی بووە، حەتمەن ھۆکاریشی ھەبووە، و مادام بەڕێوەبەرە، با کاک چالاک خۆی ئەرکی سڕینەوەی بگرێتە ئەستۆ. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٢، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پێشنیار دەکەم گەر شایانی مانەوە نییە لەگەڵ خەلافەتی ڕاشدین تێکەڵ بکرێتەوە و خۆی بەشێکی لەوێ بۆ داندرێ. بە نموونە بەم شێوەیە:
=== لە وێژەدا ===
==== وێژەی فارسی ==== AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٥١، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: تۆ خۆت بارێک وتت کە لە کوردستان ناژی و دیارە کە ئاگادری دۆخی ناوخۆ نیت؛ ئەو شێوە بەرکەوتنانە زۆر ئاسایین. وەک خۆم ئەو هەڵسەنگاندنە نەرم و لەسەرەخۆیانەی تۆم قەبووڵ نییە (جگە لە لابردنی سەربەخۆی تاگی ئێرە، وتاری بەنداوەکەی بۆکان و هتدیش..) تکایە ئیزن بدە ئەو جۆرەی کە دروستە مامەڵە لەگەڵ بابەتی ئاوا گرینگدا بکرێ. سپاس Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:٠٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: من بەو جۆرەی کە درووستە و ڕێکخراوی ویکیمیدیا لەسەری دامەزراوە دەمەوێت مامەڵە بکەم، ڕێکخراوەکەش ئەم جۆرە جیاوازیییەی قەدەغە کردووە، و نایەوێت جیاوازی دروست بێت، و ئامانجی سەرەکی کۆکردنەوەی زانیارییە خۆڕاییە لە گشت زمانەکان بەبێ ئەوەی جیاوازی لەنێوان ھیچ نەتەوەیەکدا بکرێت، بۆیە ئەمەی لێرە دەیبینم پێم سەیرە، و جێگای قبووڵکردن نییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٣٧، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی خولەفای ڕاشدین لە وێژەی فارسیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:٥٧، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]