مەلەوانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەلەوانی یان مەلەکردن (بە ئینگلیزی: Swimming) جوڵە و بزوانی زیندەوەرانە لەنێو ئاو، نەک ڕۆیشتن بە پێ لەژێر ئاو. مەلەوانی بە چالاکییەک دادەنرێت کە بۆ خۆشی و چێژوەرگرتنە، ھەروەھا وەک وەرزشێکی جیھانی ئۆڵۆمپی دەکرێت. گەلێک سوودی وەرزشی ھەیە، ھەرچەندە دەبێتە ھۆی مەترسیش ئەو کاتەی کە مەلەوان ئاگاداری خۆی نەبێت.

مێژوو[دەستکاری]

لە کۆنەوە مەلەوانی ناسراوە، لە وێنەکانی چاخی بەردین دۆزراوەتەوە، لە ئەشکەوتەکانی باشووری ڕۆژاوای میسری کۆن. ھەروەھا باسی مەلەوانی کراوە لە ٢٠٠٠ ساڵ پ. ز. و لە داستانەکانی گلگامێش، ئیلیادە و ئۆدێسا، و لە ئینجیل. لە ساڵی ١٥٣٨ پرۆفیسۆری ئەڵمانی نیکۆلاس فینمان، یەکەم کتێبی نووسی لەسەر مەلەوانی. لە ئەورووپا بۆ یەکەم جار لە دەوروبەری ساڵی ١٨٠٠، مەلەوانی وەک یارییەک ئەنجام درا، کە ئەو کات شێوازی سینگەمەلە باو بوو. مەلەوانی بە یەکێک لە یارییە ئۆڵۆمپییەکان دانراوە لەوەتەی یەکەم خولی ساڵی ١٨٩٦ کە لە ئەسینای یۆنان بەڕێوە چوو. لە ساڵی ١٩٠٨، یەکێتیی جیھانییمەلەوانی (FINA) دامەزرا. لە ساڵی ١٩٥٢ مەلەوانی پەپوولەیی بوو بە شێوازێکی سەربەخۆ.

جۆرەکان مەلەوانی[دەستکاری]

  • سینگەمەلە
  • مەلەوانیی پەپوولەیی
  • پشتەمەلە
  • مەلەوانیی ئازاد

٭مەوانی ژێرئاو

چۆنیەتی مەلەکردن[دەستکاری]

  • سینگەمەلە: لە سینگەمەلەدا، مەلەوان جەستەی دەخاتە سەر سینگی، و ھەردوو شانی لە یەک ئاست دەبێت لەگەڵ ڕووی ئاوەکە. دەکرێت ھەندێک سەری دەربخات (ھەرچەندە دەتوانێت وانەکات). درێژیی پێشبڕکێکانی سینگەمەلە ئەمانەن: ١٠٠ م، ٢٠٠ م، و ٥٠ م.
  • پشتەمەلە: لە پشتەمەلەدا، بەپەلە دەردەچێت لە سەرەتای مەلەوانەگە تا کۆتایی، ھەر لەسەر پشت مەلە دەکات، درێژیی پێشبڕکێکانی پشتەمەلە ئەمانەن: ١٠٠ م، ٢٠٠ م، و ٥٠ م.
  • مەلەوانیی پەپوولەیی: لە مەلەوانی پەپولەییدا، مەلەوان ھەردوو قۆڵی دەجولێنێت بۆ پێش و پاش بەبەردەوامی، لەسەرەوی ئاوەکە. درێژیی پێشبڕکێکانی مەلەوانیی پەپوولەیی ئەمانەن: ١٠٠ م، ٢٠٠ م، و ٥٠ م.
  • مەلەوانیی ئازاد: لە مەلەوانی ئازاد، مەلەوان ھەر جۆرە شێوازێکی بوێ دەی کات، بەڵام لە پێشبڕکێیە یەک لە دوای یەک و تاکەکەسی یە ھەمەچەشنەکان، دەبێت مەلەوان ھەندێک شێوازی تر جگە لە شێوازی سینگەمەلە، و پشتەمەلە، و پەپوولەیی بەکاربھێنێت.

پێشبڕکێیە ھەمەچەشنەکان[دەستکاری]

  • یەک لە دوای یەکی ھەمە چەشن: لە پێشبڕکێی یەک لە دوای یەکە ھەمەچەشنەکان، چوار تاقم و دەستە پێشبڕکێ دەکەن، کە لە چوار یاریزان پێک ھاتوون، ھەر یەکێکیان بۆ ماوەی ١٠٠م مەلە دەکات.
  • تاکەکەسیی ھەمەچەشن: لە پێشبڕکێی تاکە کەسییە ھەمەچەشنەکان، مەلەوان بۆ ٢٠٠م یان ٤٠٠ م مەلە دەکات، جا لە پێشبڕکێی (٢٠٠)مەترییە ھەمەچەشنەکان، مەلەوان بۆ ھەر ٥٠ مەتر شێوازێک بەکاردێنێت (پەپوولەیی، پشتەمەلە، سینگەمەلە، مەلەی ئازاد)، بەڵام لە پێشبڕکێی ٤٠٠لامەترییە ھەمەچەشنەکان مەلەوان لەھەر ١٠٠ مەترێک شێوازی دەگۆڕێت.

مەلەوانگەی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

درێژیی مەلەوانگەی نێودەوڵەتی ٥٠ م دەبێت، پانییەکەی ٢١ م، و قوڵییەکەشی ١.٨٠ م. ھەشت خانەی ھەیە، کە پانی ھەر یەکێکیان ٢.٥ مەترە. نێوان خانەکانیش پەتێکی درێژە بە درێژایی مەلەوانگەکە. سەبارەت بەتەختە و شوێنی خۆ بازدان، بەرزییەکەی دەگاتە نیو یان سێ چارەگە مەتر لەسەر ڕووی ئاوەکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]