بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەسخ (کورتەڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە مەسخ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏گۆڕان (ڕوونکردنەوە).
مەسخ
بەرگی چاپی یەکەمی کتێبەکە
نووسەرفرانتس کافکا
سەردێڕی سەرەکیDie Verwandlung
وەرگێڕپێشەوا فەتاح
وڵاتنەمسا-ھەنگاریا (ئێستا بە کۆماری چیک ناسراوە)
زمانئەڵمانی
بڵاوکەرەوەKurt Wilff Verlag, Leipzig
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩١٥
Original text
Die Verwandlung at Wikisource

مەسخ (بە ئەڵمانی: Die Verwandlug) کورتەڕۆمانێکە لە نووسینی فرانتس کافکا کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩١٥ بڵاو کرایەوە. یەکێک لە بەناوبانگترین کارەکانی کافکایە، باس لە چیرۆکی گرێگۆر سامزای فرۆشیار دەکات کە بەیانییەک ھەڵدەستێت و گۆڕاوە بۆ مێروویەکی زەبەلاح (ئەڵمانی: ungeheures Ungeziefer، بە کوردی: "ڕمووزن")، و ھەوڵ دەدات خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم بارودۆخە نوێیەیدا. کورتەڕۆمانەکە لە ناو ڕەخنەگرانی ئەدەبیدا باسێکی زۆری لێکراوە.

چاپەکان

[دەستکاری]

بە کوردی

[دەستکاری]
  • ٢٠١١: پێشەوا فەتاح
    • ٢٠١١ (چاپی یەکەم). ڕموزنبوون و پاڤانا، فرانس کافکا و ژۆن ماغی گوستاڤ لوکلێزیۆ. زنجیرەی کتێبی گۆڤاری ھەنار، ژمارە ٣٧. بەڕێوەبەرێتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی. چاپخانەی کارۆ. ١٥٤ لاپەڕە.
    • ٢٠١٤ (چاپی دووەم). مەسخ، فرانس کافکا. زنجیرە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووس، ژمارە ٤١. ناوەندی غەزەلنووس. چاپخانەی تاران.
    • ٢٠١٧ (چاپی سێیەم). مەسخ، فرانس کافکا. زنجیرە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووس، ژمارە ١٧١. ناوەندی غەزەلنووس. چاپخانەی تاران. ١٢٤ لاپەڕە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

ویکیی ئینگلیزی: ئەیلوولی ٢٠١٤