مۆزەخانەی پاکیزەیی
ڕواڵەت
نووسەر | ئۆرهان پاموک |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Masumiyet Müzesi |
وەرگێڕ | بەکر شوانی |
وڵات | تورکیا |
زمان | تورکی |
بڵاوکەرەوە | İletişim |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٠٠٨ |
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی | ٢٠٠٩ |
جۆری کتێب | چاپکراو |
لاپەڕەکان | ٥٩٢ پەڕە (چاپە ڕەسەنەکە بە تورکی) |
ژپنک (ISBN) | 978-975-05-0609-3 (تورکی) |
OCLC | ٢٧٦٥١٠٦٠٣ |
مۆزەخانەی پاکیزەیی (بە تورکی: Masumiyet Müzesi) ڕۆمانێکە لە لایەن ڕۆماننووسی تورک و هەڵگری خەڵاتی نۆبێل، ئۆرهان پاموک نووسراوە. ڕۆمانەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە. ڕووداوەکانی مۆزەخانەی پاکیزەیی لە ناو جەرگەی شاری ئەستەمبولن لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٨٤، کە تێیدا باس لە چیڕۆکێکی ئەوینداری لە نێوان بازرگانێک بەناوی کەمال و خزمێکی دووری بەناوی فوسون دەکات. پاموک لە دەربارەی ڕۆمانەکە وتوویەتی کە ئەو بۆ توێژینەوە و نووسینی ڕۆمانەکە سوودی لە یوتیووب بینیوە بۆ گەڕانکردن لە مۆسیقا و فیلمی تورکی.[١]
لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٩، بەندێکی ڕۆمانەکە کە بەناونیشانی "پەیوەندیی مەودا دوور"، لە گۆڤاری زە نیویۆرک بڵاوکرایەوە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٠، بەکر شوانی ڕۆمانەکەی وەرگێڕایە سەر زمانی کوردیی ناوەندی و لەلایەن دەزگای ئەندێشە چاپکرا.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Rich، Motoko (2008-10-16). «Turkish Novelist Denounces Government at Book Fair». New York Times. لە 2008-10-16 ھێنراوە.
- ^ «Distant Relations». لەلایەن Freely, Maureen وەرگێڕدراوە. The New Yorker. ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٩. لە ١٨ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «مۆزەخانەی پاکیزەیی، ڕۆمانێک کە سەرانسەر بۆ ئەڤین و ڕۆمانسییەت تەرخان کراوە » DidiMn». DidiMn. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.