بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماڕکیپڵایەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماڕکیپڵایەر
فیشباک لە ٢٠١٨
زانیاریی کەسی
لەدایکبوون
ماڕک ئێدوارد فیشباک

(١٩٨٩-٠٦-٢٨) ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٩ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
ھۆنۆلولو، ھاوایی، ویلایەتە یەکگرتووەکان
بنەچەسینسناتی، ئۆھایۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەیووتیووبەر
وێبگەmarkiplier.com
زانیاریی یووتیووب
کەناڵ
ساڵانی چالاکی٢٠١٢–ئێستا
چەشنەکان
  • Let's Play
  • ترسناک
  • کۆمیدی
  • ڤڵۆگ
سەبسکڕایبەرەکان٢٨٫٣ ملیۆن[١]
سەرجەمی بینینەکان١٤٫٩ ملیار[١]
تۆڕPolaris
Associated acts
  • Jacksepticeye
  • Pokimane
  • پیو دی پای
  • Jordan Maron
  • Adam Montoya
  • Game Grumps
  • Ninja Sex Party
  • Lordminion777
  • Muyskerm
  • Jacksfilms
  • Matthias
  • CrankGameplays
١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٣
١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٣
١٠٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٥

کۆتا نوێکردنەوە: ١ی شوباتی ٢٠٢١

ماڕک ئێدوارد فیشباک[٢][٣] (لەدایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٩)،[٤] ناسراو بە ناوی سەرھێڵی ماڕکیپڵایەر (کە پێشتر markiplierGAME بوو)، یووتیووبەر، گەیمەر، ئەکتەر، و کۆمیدیانێکی ئەمریکییە. لەدایکبوو و خەڵکی ھۆنۆلولو، ھاواییە،[٥][٦] و ژیانی پیشەگەری لە سینسناتی، ئۆھایۆ دەستپێکرد، و ئێستا لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا کارەکانی بەڕێوەدەبات. ھەروەھا دامەزرێنەری ھاوبەشی کۆمپانیای جلوبەرگی Cloakە، کە لەگەڵ یووتیووبەر جاک‌سێپتیک‌ئایدا دایمەزراندووە،[٧] و یەکێک بوو لە پێشکەشکارەکانی کەناڵی ئوونس ئانس کە ئێستا نەماوە.

ھەتا ڕێکەوتی شوباتی ٢٠٢١، کەناڵەکەی زیاتر لە ١٤٫٩ ملیار بینەر و زیاتر لە ٢٨٫٣ ملیۆن سەبسکرایبەری ھەیە.[٨] فیشباک بەزۆری ڤیدیۆی Let's Play دەکات، و بە گشتی زۆربەیان کایەی ڤیدیۆییی ترسناکن.[٩]

خێرخوازی

[دەستکاری]

فیشباک لە چەندان ڵایڤ ستریمی خێرخوازی و چاکەکاریدا بەشداریکردووە.[١٠] لە ٢٠١٧دا، گۆڤاری فۆربس ڕایگەیاند کە فیشباک و ھەوادارەکانی زیاتر لە ٣ ملیۆن دۆلاریان بۆ خێرخوازی لەڕێی ئەم بۆنانەوە کۆکردووەتەوە.[١١] لە ئازاری ٢٠١٨دا، لە کاتێ یادکردنەوەی گەیشتن بە ٢٠ ملیۆن سەبسکرایبەر، فیشباک ڕایگەیاند کە ھەموو ئەو پارانەی کە لە فرۆشتنی ٤٨ کاتژمێریی «وێنە ڕووتە بەچێژەکانی»دا خەرجدەکرێن دەدرێتە پەیمانگای لێکۆڵینەوەی شێرپەنجە؛ بەھۆیەوە توانی ٤٩٠ ھەزار دۆلار کۆبکاتەوە بۆ خێرخوازییەکە.[١٢]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

فیشباک لە ناوەندی پزیشکیی تریپلەر ئارمی لە ھۆنۆلولو، ھاوایی لەدایکبووە.[٥] کلیفتن م. فیشباکی باوکی (مردووی ٢٠٠٨)[١٣] ئەڵمانی ئەمریکی بووە، کە لە سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکاندا خزمەتیکردووە.[١٤] باوکی، کە نێردراوەتە کۆریا، لەوێ دایکی فیشباکی بینیوە[١٤] کە بە ڕەچەڵەک کۆری بووە.[١٥] لەدوای لەدایکبوونی، خێزانەکەی چوونەتە سینسناتی، ئۆھایۆ و لەوێ گەورەبووە.[١٤] لە میڵفۆرد، ئۆھایۆ گەورەبووە[١٦] و لە قوتابخابەی میڵفۆرد خوێندوویەتی و ئەندامی مارشی قوتابخانەکە بووە ترامپێتی ژەنیوە.[١٧] برایەکی گەورەتری ھەیە بە ناوی جەیسن تۆماس 'تۆم' فیشباک، کە وێنەکێش و نووسەری وێبکۆمیکی Twokindsە.[٥][١٨] لەکاتێکدا کە تۆم فیشباک لە چەند ڤیدیۆیەکدا بەشدارە، زۆرجار دووردەکەوێتەوە تا دەموچاوی دیارنەبێت.[١٩]

فیشباک ئەندازیاریی پزیشکی لە زانکۆی سینسناتی خوێندووە، بەڵام وازی لە خوێندن ھێناوە بەھۆی پیشەی یووتیووبەوە.[٢٠]

تێڕوانینی سیاسی

[دەستکاری]

لەکاتێکدا لایەنگری ھیچ حیزبێکی دیاریکراو نییە، فیشباک خۆی بە «لیبراڵی» داناوە.[٢١] فیشباک یارمەتی خۆی دەربڕیوە بۆ چارەسەری پزیشکیی جیھانی[٢٢] و قەدەغەی چەکی توندڕەوتر دوای تەقەکردن لە قوتابخانەی ستۆنمان دۆگلاس.[٢٣] فیشباک لایەنگری جووڵانەوەی مافەکانی ئێڵ جی بی تییە، و پارەی کۆکردووەتەوە بۆ کەمپینی مافەکانی مرۆڤ لە یەکێک لە ڵایڤ ستریمە خێرخوازییەکانیدا.[٢٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «About Markiplier». یووتیووب.
  2. ^ WIRED (٢١ی ئازاری ٢٠١٩). «Markiplier Answers the Web's Most Searched Questions». لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە – via YouTube.
  3. ^ Grey Ellis، Emma (2019-03-21). «Markiplier Is Not Done With YouTube». Wired (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 1059-1028. لە 2019-03-22 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-11-02 ھێنراوە.
  4. ^ Mark، Fischbach (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «ANXIETY: Ib Playthrough #4». YouTube. Google. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا ب Mark، Fischbach (١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «Do You Know Markiplier?». YouTube. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ Estevez، Jillianina (١٢ی شوباتی ٢٠٢٠). «20 most handsome non-musical verified YouTubers 2020». CONAN Daily (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ Khal (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Exclusive: Markiplier and jacksepticeye Announce CLOAK, a Clothing Brand for Gamers». Complex. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ «Markiplier's YouTube Stats». Social Blade. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ Hernandez، Patricia. «Famous YouTubers Go On TV, Teach Jimmy Kimmel A Lesson». Kotaku.com. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  10. ^ «About Markiplier». tiltify.com. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. ^ «Uber-Charitable Markiplier Raises $422,000 During 'Save The Children' Stream – Tubefilter». Tubefilter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). November 29, 2017. لە April 30, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ «Top YouTuber Markiplier Raises $500,000 in just 48 Hours for Cancer Research». Happiful Magazine. ١١ی نیسانی ٢٠١٨. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  13. ^ «Cliffton M. Fischbach Obituary». Tribute Archive. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  14. ^ ئ ا ب Markiplier (٤ی ئایاری ٢٠١٣). «Draw My Life – Markiplier». YouTube. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  15. ^ Porter، Matt (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «Markiplier reveals how he kept his YouTube career secret from his mom». Dexerto. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. ^ «TRUTH OR DEATH CHALLENGE». Event occurs at 1:32. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە – via YouTube.
  17. ^ Markiplier (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩). «how LOUD am i?». YouTube. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. ^ «About – Twokinds – 12 Years on the Net!». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  19. ^ «Markiplier Net Worth, Elder Brother Thomas Jason Fischbach, And More To Know About Forbes' Number 7 YouTube Star». morningnewsusa.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  20. ^ Spangler، Todd (٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦). «Markiplier: YouTube Gamer Makes Play to Expand His Scope». Variety. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  21. ^ «THE ULTIMATE BET». Markiplier. YouTube. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  22. ^ «Markiplier – I Don't Talk About Politics Often. I Don't Feel Like It's My Place To Tell You How To Think». Markiplier. Facebook. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  23. ^ «My Thoughts On Gun Control». Markiplier. YouTube. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  24. ^ «Markipliers' Human Rights Campaign Charity Livestream!!». Markiplier. YouTube. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]