ماریا بەشیر
ماریا بەشیر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٠ |
نیشتەجێی | ھیرات، ئەفغانستان |
نەتەوە | ئەفغانی |
پەروەردە | یاسا |
خوێندنگە | زانکۆی کابول |
پیشە | سەرۆکی پارێزەرانی، ھەرێمی ھرەت |
خاوەنکار | Attorney General's Office, Afghanistan |
ناسراوە بە | چالاکوان و پارێزەری مافەکانی ژنان و چالاکییەکانی دژ بە گەندەڵی |
مناڵ(ەکان) | سەجاد (کوڕ) یاسەمین (کچ) |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ٢٠١١ |
ماریا بەشیر (لە دایکبووی ١٩٧٠) ژنە پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەفغانییە.[١] ماریا زیاتر لە ١٥ ساڵ ئەزموونی ھەیە لە کارکردنی مەدەنی، تاڵیبان، گەندەڵی پۆلیس، ھەڕەشەی کووشتن و ھەوڵدان بۆ کووشتنی لەماوەی کارکردنی ڕووبەڕووی ھەموو ئەمانە بووەتەوە. ماریا لەسەردەمی حوکمڕانی تاڵیبان، کارکردنی لێ قەدەغەکرا، ئەمەش کاتێکبوو کە کاتەکانی بە فێرکردنی کچان بەسەردەبرد کە ئەمە نایاسایی بوو لای تاڵیبان.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٦ و لە دوای تاڵیبان، ئەوا بانگکرایەوە بۆ کارەکەی، بوو بەسەرۆکی پارێزەران لە ھەرێمی ھیرەت.[٣][٤] بەکارکردنی لەبواری گەندەڵی و پشتگیرییەکانی بۆ ژنان، ئەوا تەنیا لە ساڵی ٢٠١٠ نزیکەی ٨٧ کەیسی بردەوە.[٥]
لە ساڵی ٢٠١٦، ڕێکخراوی یەکگرتنی ژنانی ئەفغانی دامەزراند کە ئامانجی لە بەھیزکردنی ژنان بوو بەگەیشتینیان بەکارکردن و ژیان، کەمکردنەوەی توندوتیژی ھەروەھا پارێزگاریکردن لەمافەکانی ژنان.[٦]
بەھۆی چالاکییەکانییەوە، لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٧] ھەروەھا لەلایەن گۆڤاری تایم، وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتی ساڵی ٢٠١١ ھەڵبژێردرا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Corbin، Jane (Aug 16, 2009). «What are we fighting for». BBC.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Hegarty، Stephanie (Apr 12, 2011). «Maria Bashir: Afghanistan's fearless female prosecutor». BBC.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Afghan Prosecutor Faces Criticism for Her Pursuit of ‘Moral Crimes’، ماڵپەڕی نیویۆرک تایمز، ڕۆژی Dec. 28, 2012 لەلایەن گراھام بۆولی بڵاوکراوەتەوە.
- ^ Kadirova، Diloro (Jan 28, 2010). «Interview with Ms. Maria Bashir, Chief Prosecutor of Herat Province». UNODC, Kabul. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Baker، Aryn (Apr 21, 2011). «The 2011 Time 100: Maria Bashir, Law enforcer». Time. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Startup Grind Hosts Maria Bashir[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی startupgrind، ڕۆژی JUL 14, 2019, بڵاوکراوەتەوە.
- ^ Office of the Spokesperson (٤ی ئازاری ٢٠١١). «International Women of Courage Award recipients - 2011». United States Department of State.