ماریا بەشیر
ماریا بەشیر | |
|---|---|
![]() ماریا لە شوێنی کارەکەی | |
| لەدایکبوون | ١٩٧٠ |
| نیشتەجێی | ھیرات، ئەفغانستان |
| نەتەوە | ئەفغانی |
| پەروەردە | یاسا |
| خوێندنگە | زانکۆی کابول |
| پیشە | سەرۆکی پارێزەرانی، ھەرێمی ھرەت |
| خاوەنکار | Attorney General's Office, Afghanistan |
| ناسراوە بە | چالاکوان و پارێزەری مافەکانی ژنان و چالاکییەکانی دژ بە گەندەڵی |
| مناڵ(ەکان) | سەجاد (کوڕ) یاسەمین (کچ) |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ٢٠١١ |
ماریا بەشیر (لە دایکبووی ١٩٧٠) ژنە پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەفغانییە.[١] ماریا زیاتر لە ١٥ ساڵ ئەزموونی ھەیە لە کارکردنی مەدەنی، تاڵیبان، گەندەڵی پۆلیس، ھەڕەشەی کووشتن و ھەوڵدان بۆ کووشتنی لەماوەی کارکردنی ڕووبەڕووی ھەموو ئەمانە بووەتەوە. ماریا لەسەردەمی حوکمڕانی تاڵیبان، کارکردنی لێ قەدەغەکرا، ئەمەش کاتێکبوو کە کاتەکانی بە فێرکردنی کچان بەسەردەبرد کە ئەمە نایاسایی بوو لای تاڵیبان.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٦ و لە دوای تاڵیبان، ئەوا بانگکرایەوە بۆ کارەکەی، بوو بەسەرۆکی پارێزەران لە ھەرێمی ھیرەت.[٣][٤] بەکارکردنی لەبواری گەندەڵی و پشتگیرییەکانی بۆ ژنان، ئەوا تەنیا لە ساڵی ٢٠١٠ نزیکەی ٨٧ کەیسی بردەوە.[٥]
لە ساڵی ٢٠١٦، ڕێکخراوی یەکگرتنی ژنانی ئەفغانی دامەزراند کە ئامانجی لە بەھیزکردنی ژنان بوو بەگەیشتینیان بەکارکردن و ژیان، کەمکردنەوەی توندوتیژی ھەروەھا پارێزگاریکردن لەمافەکانی ژنان.[٦]
بەھۆی چالاکییەکانییەوە، لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٧] ھەروەھا لەلایەن گۆڤاری تایم، وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتی ساڵی ٢٠١١ ھەڵبژێردرا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Corbin، Jane (١٦ی ئابی ٢٠٠٩). «What are we fighting for». BBC.
- ↑ Hegarty، Stephanie (١٢ی نیسانی ٢٠١١). «Maria Bashir: Afghanistan's fearless female prosecutor». BBC.
- ↑ Afghan Prosecutor Faces Criticism for Her Pursuit of ‘Moral Crimes’، ماڵپەڕی نیویۆرک تایمز، ڕۆژی Dec. 28, 2012 لەلایەن گراھام بۆولی بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ Kadirova، Diloro (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠). «Interview with Ms. Maria Bashir, Chief Prosecutor of Herat Province». UNODC, Kabul. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 1 2 Baker، Aryn (٢١ی نیسانی ٢٠١١). «The 2011 Time 100: Maria Bashir, Law enforcer». Time. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Startup Grind Hosts Maria Bashir[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی startupgrind، ڕۆژی JUL 14, 2019, بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ Office of the Spokesperson (٤ی ئازاری ٢٠١١). «International Women of Courage Award recipients - 2011». United States Department of State.
