قووچەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی قووچەکی وەستاو و قووچەکی لار
قووچەکێکی دووانی

قووچەک یان کۆڤک (بە ئینگلیزی: Cone) جۆرێک ھێرەمە بنکەکەی شێوەی بازنەیی ھەیە. تەوەری قووچەک ئەو ھێڵەیە لوتکەکە بە چەقی بنکەکە دەگەینێت. دەشێت قووچەک لار یان وەستاو بێت، لە قووچەکی وەستاودا تەوەر لەسەر بنکە ئەستوونە و بەرزی بریتییە لە درێژی تەوەرەکە. جیاوازی قووچەک لە لوولەک لەوەدایە کە قووچەک یەک بنکەی ھەیە و لوتکەیەکی ھەیە لەجیاتی بنکەی دووەم.

قەبارە[دەستکاری]

قەبارە بۆ ھەر قووچەکێک دەدۆزرێتەوە بە مەرجێک بەرزییەکەی و ڕووبەری بنکەکەی زانراو بێت. ھاوکێشەی قەبارەی قووچەک بەم شێوەیە:

قەبارەی قووچەکی وەستاو، یەکسانە بە ١⁄٣ قەبارەی لوولەکێک کە بە ھەمان بنکە و بەرزی دروست دەبێت کەوایە؛ قەبارەی قووچەکی وەستاو بە نیوەتیرەی و بەرزی بریتییە لە:

پێناسەی بیرکارییانەی قووچەک[دەستکاری]

بە کۆمەڵی دەوترێت قووچەک ئەگەر بۆ ھەر ئەندامی (دانەی) لە کۆمەڵی ئەم مەرجە بێتە دی:

[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی- چاپی حەوتەم
  • بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مخروط»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٩ ئازاری ٢٠١٨.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bernstein, Dennis S. (2009-07-26). Matrix Mathematics: Theory, Facts, and Formulas (Second Edition). Princeton University Press. p. 97. ISBN 0-691-14039-1.