بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لوولەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لوولەکی وەستاو بە نیوەتیرەی r و بەرزی h

لوولەک[١] (بە ئینگلیزی: Cylinder) کۆمەڵە خاڵێکە لە بۆشاییی سێ ڕەھەندیدا لەسەر ڕووەچەماوەیەک کە دوورییەکەیان لە ھێڵێکی دیاریکراو کە تەوەرەکەیەتی یەکسانە. ھەر دوو سەری ئەم شێوەیە بە دوو ڕووی تەخت کە لەسەر تەوەرەکە ئەستوونن دادەپۆشرێن و داخراون.

تایبەتمەندییەکانی لوولەکی وەستاو

[دەستکاری]
  1. دوو بنکەکەی لوولەک جووتبوو و بە یەکتر ھاوبەرن.
  2. تیرەی لوولەک بریتییە لە تیرەی بنکەکەی.
  3. تەوەر چەقی ھەر دوو بنکەکە بەیەکتر دەگەینێت.
  4. تەوەر ئەستوونە لەگەڵ ھەر دوو بنکەکە.
  5. بەرزی بریتییە لە درێژی تەوەرەکە.
  6. تەنیشتەڕووبەر بریتییە لە ڕووبەری ڕووەچەماوەیییەکەی نێوان ھەر دوو بنکەکە.

قەبارە و ڕووبەری لوولەک

[دەستکاری]

قەبارە

[دەستکاری]

یاسای قەبارەی لوولەک یەکسانە بە ڕووبەری بنکە لێکدراوە لە بەرزییەکەی واتە:

تەنیشتەڕووبەر

[دەستکاری]

ئەگەر چێوەی بنکە و بەرزی بێت، تەنیشتەڕووبەر بریتییە لە:

ئەگەر لەجیات فورمووڵی چێوەی بازنەی بنکەکە دابنرێت ئەوا فورمووڵی خوارەوە بەدەست دێت:

ڕووبەری گشتی

[دەستکاری]

ڕووبەری گشتی لوولەک یەکسانە بە تەنیشتەڕووبەر کۆی ڕووبەری ھەر دوو بنکەکەی:

لێرەدا ڕووبەری گشتی و بەرزی و ی بچووک ڕووبەری بنکەیە.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی- چاپی حەوتەم
  2. ↑ بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی- چاپی حەوتەم