شەڕی کەربەلا
ڕواڵەت
شەڕی کەربەلا | |
---|---|
بەشێکە لە | Second Fitna |
جێ | کەربەلا |
پۆتانی شوێن | ٣٢°٣٦′٥٥″N ٤٤°١′٥٣″E |
کاتی ڕوودان | ١٠ی تشرینی یەکەمی ٠٦٨٠ |
شەڕی کەربەلا لە ١٠ی موحەڕڕەمی ساڵی ٦١ی کۆچی مانگی[١] بەرامبەر ١٠ی تشرینی یەکەمی ٦٨٠ی زایینی[٢][٣] لە کەربەلای عێراق ڕووی دا. ئەم شەڕە لە نێوان گرووپێکی بچووک لە خزمەکان و دۆستانی حوسێن کوڕی عەلی، نەوەی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام و سوپایەکی ھەرە زۆر ھەژمارتر لە ھێزەکانی یەزید کوڕی معاویە، خەلیفەی ئەمەوی ڕووی دا. ئەم شەڕە لەسەر بە دەست گرتنی خەلافەت و سەرۆکایەتی موسوڵمانان بوو، کە لە ئاکامدا ھێزی حسەین کوڕی عەلی بە تەواوی دۆڕان و زۆربەیان کوژران و ئەو دواکەشیان بە دیل گیران. ئەم ڕووداوە بەپێی باوەڕی شێعەکان یەکێکە لە گەورەتین ڕووداوەکانی مێژوو و لە بەر ئەمەش ھەموو ساڵێک کۆڕی پرسە و عەزاداری بە بۆنەی ساڵیادی ئەو بەرپا دەکەن.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.al-islam.org/short/Karbala.htm#the%20battle
- ^ http://www.staff.science.uu.nl/~gent0113/islam/islam_tabcal.htm
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ http://www.bookrags.com/research/usayn-ibn-al-al--eorl-06/
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی کەربەلا تێدایە. |