سیریماڤۆ باندرانایکا
سیریماڤۆ باندرانایکا | |
---|---|
بە سینهالی: සිරිමාවෝ රත්වත්තේ ඩයස් බණ්ඩාරනායක | |
لەدایکبوون | ١٧ی نیسانی ١٩١٦ Baḷangoḍa، سریلانکا |
مردن | ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ Kadawatha، سریلانکا | (٨٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
ھاوسەر | S. W. R. D. Bandaranaike |
منداڵ | Anura Bandaranaike، چاندریکا کوماراتونگا، Sunethra Bandaranaike |
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات |
پەروەردە | St Bridget's Convent, Colombo |
ئەندامی حیزبی | Sri Lanka Freedom Party |
ئایین | تراڤادا |
سیریماڤۆ باندرانایکا (بە زمانی سینھالی: සිරිමා රත්වත්තේ ඩයස් බණ්ඩාරනායක، بە زمانی تامیلی: சிறிமா ரத்வத்தே டயஸ் பண்டாரநாயக்கே؛ لە دایکبووی ١٧ی نیسانی ١٩١٦ - مردووی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠) ژنە سیاسەتوانی سری لانکایی بوو، ئەو یەکەمین ژنە سەرۆکوەزیرانی جیهان بوو،[١] ژنە سیاسەتوانی سری لانکایی بوو، ئەو یەکەمین ژنە سەرۆکوەزیرانی جیهان بوو: ١٩٦٠–١٩٦٥، ١٩٧٠–١٩٧٧ هەروەها ١٩٩٤–٢٠٠٠.[٢]
سیریماڤۆ باندرانایکا لە خێزانێکی خانەدان لە ناوچەی کاندی لە دایکبوو، ئەو لە قوتابخانەیەکی ئینگلیزی کاتۆلیکی خوێندی، بەڵام هەروەک پەیڕەوکارێکی بوودی مایەوە، هەروەها بەزمانەکانی سینھالی و ئینگلیزی دەیتوانی قسەبکات. ئەو لەکاتی خوێندنی لە چەند پڕۆگرامێکی کۆمەڵایەتیی جۆراوجۆر بەشداری کرد. دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ کەسایەتی سیاسیی چەپی سریلانکایی ئێس دەبلیوو ئاڕ دی باندرانایکا کرد. هەر بەم هۆیەشەوە سیریماڤۆ خزایە ناوبواری سیاسەت، بەوەی هاوسەرەکەشی یەکێک بوو لە سەرۆکوەزیرانەکانی سریلانکا، سیریماڤۆ وەک ڕاوێژکارێک هاوکاری کارەکانی هاوسەرەکەی دەکرد. کارە کۆمەڵایەتییەکانی سیریماڤۆ لە بواری گەشەپێدانی ژیانی کچان و ژنانی ناوچە گوند نشینەکانی سری لانکا بوو. لە دوای تیرۆرکردنی هاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٥٩، سیریماڤۆ هاتە ناو بواری سیاسەتەوە و بووە سەرۆکی حیزبی ئازادی سری لانکا، دواتر لە هەڵبژاردنی تەممووزی ١٩٦٠ی سری لانکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
سیریماڤۆ باندرانایکا لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Rettie، John (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠). «Obituary: Sirima Bandaranaike». the Guardian (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Sirimavo Bandaranaike | Biography & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Dugger، Celia W. (2000-10-11). «Sirimavo Bandaranaike of Sri Lanka Dies at 84; First Woman Premier (Published 2000)». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2021-02-24 ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیریماڤۆ باندرانایکا تێدایە. |