بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خێرا و تووڕە ٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فیلم

خێرا و تووڕە ٦ (بە ئینگلیزی: Fast & Furious 6) فیلمێکی ئەکشنی ٢٠١٣ی ئەمریکییە، لە دەرھێنانی جەستن لین و کریس مۆرگان. بریتییە لە پاشکۆ بۆ فیلمی خێرا و تووڕە ٥ی (٢٠١١) و قیستی شەشەم لە چوارچێوەی زنجیرەیی خێرا و تووڕە.

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

لە مانگی شوباتی ٢٠١٠ دیزڵ دووپاتی کردەوە کە بەرھەمھێنانی خێراو تووڕە ٥ دەست پێدەکات و ھەروەھا ڕای گەیاند کە پلانی قیستی شەشەم دانراوە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١١، دەرھێنەر نیل ئێچ. مۆریتز وتی: من و ڤین، ئێمە پێشتر دەمانزانی فیلمی شەشەم چییە، ئێمە پێشتر قسەمان دەربارەی دەکرد. من و ڤین چەندین گفتوگۆی جیاوازمان کرد دەربارەی ئەوەی کە لەوانەیە ئەم فیلمە چی بێت؛ و ئێمە دەست دەکەین بە کار دەربارەی ئەوە ھەر ئێستا، ئێمە تەنھا خێرا و تووڕە ٥مان تەواو کرد وەکو ٤ یان ٥ ھەفتە لەمەوپێش و تەنھا پێویستمان بە پشوو بوو، و ئێستا دەست دەکەین بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوە. لە نیسانی ٢٠١١دا ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە کریس مۆرگان پێشتر دەستی کردووە بە کار لەسەر سکریپتێک بۆ توانای شەشەم فیلم لە باشترین ستۆدیۆکانی جیھان.

پێشوازیکردن

[دەستکاری]

داھاتی ئەم فیلمە ٢٣٩ ملیۆن دۆلار بوو، لە ئەمریکای باکوور و ٥٥٠ ملیۆن دۆلار لە شوێنێکی تر بۆ ھەموو جیھان ٧٨٩ ملیۆن دۆلار بوو.[١] دێدلاین ھۆڵیوود قازانجی تۆڕی فیلمەکەی بە ١٣١٫٥ ملیۆن دۆلار ھەژمارکرد، کاتێک ھەموو خەرجی و داھاتەکان کۆدەکەنەوە، ئەمە دەبێتە شەشەم بڵاوبوونەوەی قازانجی ساڵی ٢٠١٣.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Mike Fleming Jr (٢١ی ئازاری ٢٠١٤). «2013 Most Valuable Blockbuster – #6 'Fast & Furious 6′ Vs. #11 'The Croods'; #3 'Despicable Me 2′ Vs. #14 Star Trek Into Darkness'». Deadline Hollywood. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ «All Time Worldwide Box Office Grosses (sorted by Studio)». Box Office Mojo. لە ٣ی ئابی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.