حوسەین ئەونی دانیاڵ
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
حوسەین عەونی دانیاڵ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٢ی نیسانی ١٩٦٢ |
نیشتەجێی | ئیستەنبوڵ |
نەتەوە | تورک |
پەروەردە | بەشی شانۆ |
پیشە | ئەکتەر |
ھاوسەر | ئۆزگێن |
مناڵ(ەکان) | ئەلیف، دەنیز |
حوسەین عەونی دانیاڵ ئەکتەرێکی تورکییە، لە ١٢-٤-١٩٦٢ لە شاری ترابزۆن لە وڵاتی تورکیا لە دایک بووە، ھەر لەسەرەتای تەمەنییەوە خولیای ئەوەی ھەبووە ببێتە پارێزەر، بەڵام بەھۆی باری ئابورییەوە لەگەڵ باوکیدا سەفەر دەکەن بۆ ئەنقەرە، لە ساڵی ١٩٨٠ دەچێتە بەشی شانۆی زانکۆی لەندەنی زانکۆی ٩ی ئەیلوول. لە چەند شانۆییەکی زانکۆکەدا بەشداری دەکات. لە ساڵی ١٩٨٥ بڕوانامەی بەشی شانۆ وەردەگرێت و زانکۆ بە سەرکەوتوویی تەواو دەکات.. پاشان لە یەکێک لە شانۆکانی شاری ئەنقەرە شانۆییەک نمایش دەکات. ھەرچەندە لە ژیانیدا کەسێکی توڕەیە ھەر لەبەر ئەمەشە کە لە زۆربەی ئەو بەرھەمانەی بەشداری دەکات، رۆڵێکی توڕەی دەدەنێ، لە ساڵی ٢٠٠١ دا خەڵاتی باشترین ئەکتەر وەردەگرێت. لەساڵی ٢٠٠٩ کاندید دەکرێتەوە بۆ باشترین رۆڵ لە فیلمی «ئازارەکانی پاییز» کە بە ڕۆڵی «کەنعان» بەشداریکردووە. ھەروەھا بەھۆی زنجیرەی (دۆڵی گورگەکان) کە بەرۆڵی یەڵچین بۆلۆت بەشداری کردووە، ناوبانگی زۆرتری پەیدا کردوو خۆشەویستیی لەلای خەڵک زۆر کرد. وە لەھەمان کاتدا بەھۆی زنجیرەی دوورکەوتنەوە لەعەشق کە بەڕۆڵی نزار عەزیز ئۆغڵو بەشداری کردووە، زیاتر لە لای خەڵک ناسێنرا. ئەم ئەکتەرە تا ئێستا ٥ ژنی ھێناوە، کەمترین ماوەی ژنھێنانی ٦ مانگ بووە، لە کۆتا خێزانیشی کچێکی ھەیە بەناوی ئەلیف. نازناوی دانیاڵێشی لە باپیرییەوە بۆ ماوەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٣ جارێکی تر ھاوسەرگیری لەگەڵ (ئۆزگین (دا کردووەو کچیکی لێ ھەیە بە ناوی (دەنیز).
بەشدارییەکان (شانۆگەری)
[دەستکاری]- خۆشەویستی تەماویی - ٢٠١١
- دڵسۆزی
- خۆشەویستانم
- غیتۆ
- جیھانێکی شێت
- کادینجیکلار
- چەنگی کوێڕانە
- دڵم دەربکە
- نوسینگەی دەباشیر
- ئە زیز نامە
- کەلەپچە ٢٠٢٢
بەشدارییەکان (فیلم و زنجیرە دراما)
[دەستکاری]- شازادە ٢٠٢٣
- سڵاو بارش ٢٠٢٢
- یاسادانان ٢٠٢١
- بۆرو ٢٠١٨
- دەستم بەرمەدە ٢٠١٨
- کەسایەتی ٢٠١٨
- مرواری ڕەش ٢٠١٧
- تۆ نیشتمانی منیت ٢٠١٧
- دڵی ئازا - ٢٠١٦
- خۆشەویستی تاڵ- فەرمان - ٢٠١٥
- دەلیباڵ- موختار - ٢٠١٥
- دوانامە- جەوەت پاشا - ٢٠١٤
- دوارۆژی گوڵەکان- یامور - ٢٠١٤
- دەست خۆش- موختار - ٢٠١٤
- لاپەڕە کۆنەکان- ٢٠١٣
- کچە زەنگین و کورە ھەژار- ٢٠١٢
- بێ ئازار- موحتەرەم - ٢٠١٢
- ئەو کاتەی تێپەڕی- کەنعان - ٢٠١١
- درەختی چنار- ئوور- ٢٠١١
- خۆشەویستی حەزی لە رێکەوتە - عومەر - ٢٠١١
- کچەکەم لە کوێیە؟ زافەر دەمیرای - ٢٠١٠
- پێنج منارەکەی نیویۆرک-پۆلیس-مەحمود - ٢٠١٠
- لێکدانەوە - تەیفون یەڵماز - ٢٠٠٩
- ئازارەکانی پاییز - کەنعان - ٢٠٠٨
- بابوجی شە یتان - فاروق- ٢٠٠٨
- فریشتەی سپی - سەلیم - ٢٠٠٧
- چینییەکان ھاتن - خەیری - ٢٠٠٦
- دۆڵی گورگەکان - یەڵجین بۆلوت - ٢٠٠٧
- لەبیرتبێت ئازیز - عەدنان مەندەرەس - ٢٠٠٦
- گەردەلول - بەسیم - ٢٠٠٦
- دوورکەوتنەوە لە عەشق - نزار عەزیز ئۆغڵوو - ٢٠٠٥
- تەختەی تەواو - شاھین - ٢٠٠٤
- دزینی لاشە - ٢٠٠٤
- خوشکەکەم زۆر پرسیار دەکات - ئازمی - ٢٠٠٤
- خێو-یاڵچین - ٢٠٠٤
- ھێخەی سور - کەنعان - ٢٠٠٤
- چیرۆکی خۆشەویستی - ٢٠٠٤
- رۆکسێلێنا - ئەحمەد پاشا - ٢٠٠٣
- برینی فیشەک - بینباشی کەنعان - ٢٠٠٣
- ئەو گۆرانییەی وتت - ٢٠٠٣
- بەندکراوێک لە شاری خەڵکدا - رامز - ٢٠٠٣
- جزمەی پەمەیی - نیازی - ٢٠٠٢
- خانمانی فورھوندە - ١٩٩٣