بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەکنۆلۆژیای پەروەردەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەند خوێندکارێک کە لەسەر سیستمێکی پەروەردەیی پێشکەوتوو ڕاهێنان دەکەن

تەکنۆلۆژیای پەروەردەیی (بە ئینگلیزی: Educational technology) زاراوەیەکی گشتگیرە بۆ ھەردوو ئامراز و پرۆسە ماددییەکان، و بنەما تیۆرییەکانی پشتگیریکردن لە فێربوون و پەروەردە. تەکنەلۆژیای پەروەردەیی سنووردار نییە بە تەکنەلۆژیای بەرز بەڵکو ھەر شتێکە کە فێربوون لە پۆلدا بەرز بکاتەوە وەک لە بەکارھێنانی فێربوونی تێکەڵاو، ڕووبەڕوو، یان سەرھێڵ.[١] تەکنۆلۆژیاناسەکانی پەروەردەیی ھەوڵدەدەن پرۆسێس و ئامرازەکان شی بکەنەوە و دیزاینی بکەن، و پەرەیان پێبدەن، و جێبەجێی بکەن و ھەڵسەنگاندنیان بۆ بکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فێربوون.[٢] لەکاتێکدا زاراوەی تەکنەلۆژیای پەروەردەیی بە شێوەیەکی سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکاردەھێنرێت، تەکنەلۆژیای فێربوون زاراوەیەکی ھاوواتایە کە لە شانشینی یەکگرتوو و ھەروەھا لە کەنەدا بەکاردەھێنرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Technology in Education: An Overview». Education Week. ٥ی شوباتی ٢٠١٦. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ Geng، F. (2014). «Confusing terminologies: #e-learning, learning technologist, educational technologist,…discussed by @A_L_T members». Oxford, UK. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.