تیشکە مادییەکان
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
لە ناوەکانیانەوە دەردەکەوێ کە ئەم تیشکانە سروشتێکی ماددیان ھەیە و سروشتی وزەیان نی یە، ئەمانیش دەکرێن بە دووبەشەوە:
- تیشکی ئەلفا
- تیشکی بێتا
تیشکی ئەلفا
[دەستکاری]ئەم تیشکە پێکدێت لە وردەتەنی بچووک کە لە پرۆتۆنین و نیوترۆنین پێکھاتوون، بەواتای ئەوەی ھەر یەکێک لەم وردەتەنانە وەکو توخمی ھیلێۆم وایە. شتێکی سروشتی یە کە بڵێین ئەم تەنانە بە بارگەی موجەب بارگەکراون، چونکە پرۆتۆن موجەبە و نیوترۆنیش بێ بارگەیە. ئەم تیشکانە مەودایان کورتە و لەھەوادا دوورییەکی کەم دەبڕن کە نزیکەی ٣ سم دەبێت. لە لەشی مرۆڤدا مەوداکە ھەر زۆر کەمە و تەنھا ٠٫٠٤ ملم دەبێت. لەلایەنی تیۆری یەوە ئەمانە لەھەموو تیشکە ناوکییەکانی تر زەرەرمەندترن. بەڵام لە ڕاستیدا و لە خراپترین حاڵەتدا کاریگەریان لە پێستی مرۆڤ تێناپەڕێت. بەڵام بەپێی ھەمووپێوانەکان ئەم تیشکە بە زەرەرمەند دادەنرێ و بەھۆی کورتی مەوداکەی و کاریگەری یە تێکدەرەکەیەوە ناتوانرێ لەھیچ بوارێکدا سوودی لێوەربگیرێ.
تیشکی بێتا
[دەستکاری]ئەم تیشکانە بریتین لە ئەلکترۆنی بارگە سالب کە مەودایان لە تیشکەکانی ئەلفا درێژترە، مەوداکەیان لە ھەوادا بە ٣٠٠ سم دەخەمڵێنرێ، و لە لەشی مرۆڤدا بە نزیکەی ٥ ملم. زیانەکانی ئەم تیشکانە لە تیشکی ئەلفا بە نزیکەی ٢٠ جار کەمترە و ئەتوانرێ لەچەند بوارێکی دیاریکراودا سوودیان لێوەربگیرێ وەکو لەبواری دۆزینەوە و وێنەگرتنی ناوچە ڕووکەشییەکانی لەش وەکو ڕژێنی ئاوڕژێن.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیشکە مادییەکان تێدایە. |
ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |