تیشکە مادییەکان
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
لە ناوەکانیانەوە دھردەکەوێ کە ئەم تیشکانە سروشتێکی ماددیان ھەیە و سروشتی ووزەیان نی یە، ئەمانیش دەکرێن بە دووبەشەوە:
- تیشکی ئەلفا
- تیشکی بێتا
تیشکی ئەلفا[دەستکاری]
ئەم تیشکە پێکدێت لە ووردەتەنی بچووک کە لە پرۆتۆنین و نیوترۆنین پێکھاتوون، بەواتای ئەوەی ھەر یەکێک لەم ووردەتەنانە وەکو توخمی ھیلێۆم وایە. شتێکی سروشتی یە کە بڵێین ئەم تەنانە بە بارگەی موجەب بارگەکراون، چونکە پرۆتۆن موجەبە و نیوترۆنیش بێ بارگەیە. ئەم تیشکانە مەودایان کورتە و لەھەوادا دووریەکی کەم دەبڕن کە نزیکەی ٣ سم دەبێت. لە لەشی مرۆڤدا مەوداکە ھەر زۆر کەمە و تەنھا ٠.٠٤ ملم دەبێت. لەلایەنی تیۆری یەوە ئەمانە لەھەموو تیشکە ناوکیەکانی تر زەرەرمەندترن. بەڵام لە ڕاستیدا و لە خراپترین حاڵەتدا کاریگەریان لە پێستی مرۆڤ تێناپەڕێت. بەڵام بەپێی ھەمووپێوانەکان ئەم تیشکە بە زەرەرمەند دادەنرێ وبەھۆی کورتی مەوداکەی و کاریگەری یە تێکدەرەکەیەوە ناتوانرێ لەھیچ بوارێکدا سوودی لێوەربگیرێ.
تیشکی بێتا[دەستکاری]
ئەم تیشکانە بریتین لە ئەلکترۆنی بارگە سالب کە مەودایان لە تیشکەکانی ئەلفا درێژترە، مەوداکەیان لە ھەوادا بە ٣٠٠ سم دەخەمڵێنرێ، وە لە لەشی مرۆڤدا بە نزیکەی ٥ ملم. زیانەکانی ئەم تیشکانە لە تیشکی ئەلفا بە نزیکەی ٢٠ جار کەمترە و ئەتوانرێ لەچەند بوارێکی دیاریکراودا سوودیان لێوەربگیرێ وەکو لەبواری دۆزینەوە و وێنەگرتنی ناوچە ڕووکەشیەکانی لەش وەکو ڕژێنی ئاوڕژێن.