تۆمی فلاوەرز
تۆمی فلاوەرز | |
---|---|
لەدایکبوون | تۆماس هارۆڵد فلاوەرز 22ی کانوونی یەکەمی 1905 لەندەن, ئینگلاند |
مەرگ | ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ Mill Hill, لەندەن، ئینگلاند | (٩٢ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | بەریتانی |
پەروەردە | زانکۆی لەندەن |
پیشە | ئەندازیار |
ناسراوە بە | Colossus computer |
ھاوسەر | Eileen Margaret Green (ھاوسەرگیری ١٩٣٥) |
مناڵ(ەکان) | 2 |
تۆماس هاریڵد فلاوەرز (بە ئینگلیزی: Thomas Harold Flowers, BSc, DSc, MBE) (٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٥) ئەندازیارێکی ئینگلیز بوو لە نوسینگەی گشتی پۆستی بەڕیتانیا.[١] لە جەنگی جیھانی دووەمدا، فلاوەرز دیزاینەر و دروستکەری کۆمپیوتەری کۆلۆسەسە، یەکەم کۆمپیوتەری ئەلیکترۆنی پرۆگرامکراوی جیھان، بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی پەیامە نهێنیەکانی ئەڵمانیەکان.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]فلاوەرز لە ١٦٠ ئەبۆت ڕۆد، پۆپلار لە ئیست ئاند لە لەندەن لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٥ لەدایک بووە، کوڕی وەستایەکی دیوار بوو.[٢]لە کاتێکدا شاگرد بوە وەک ئەندازیاری میکانیکی لە Royal Arsenal، Woolwich، وانەی ئێوارانی لە زانکۆی لەندەن وەرگرت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبایی.[٢] لە ساڵی ١٩٢٦، پەیوەندی کرد بە لقێکی پەیوەندی لە نوسینگەی گشتی پۆست، لە ساڵی ١٩٣٠ ڕۆشت بۆ کارکردن لە وێستگەی توێژینەوە لە دۆلیس هیڵ لە باکووری ڕۆژئاوای لەندەن. لە ساڵی ١٩٣٥ هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلین مارگرێت گرین کرد و دواتر دوو منداڵیان بوو، بەناوەکانی جۆن و کێنت.[٢]
لە ساڵی ١٩٣٥ەوە، لێکۆڵینەوەی لەسەر بەکارهێنانی ئەلیکترۆنی کرد بۆ ئاڵوگۆڕی تەلەفۆن و لە ساڵی ١٩٣٩دا، بەتەواوی دڵنیا بوو کە سیستەمی ئەلیکترۆنی گونجاوە. ئەو پێشینەیەی کە هەیبوو لە گۆڕینی ئەلیکترۆنیکدا زۆر گرنگ بوو بۆ دیزاینی کۆمپیوتەرەکەی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Lee، John A. N. (1995). International Biographical Dictionary of Computer Pioneers. Taylor & Francis. p. 306. ISBN 9781884964473.
- ^ ئ ا ب Oxford Dictionary of National Biography (online ed.). Oxford University Press http://www.oxforddnb.com/view/article/71253.
{{cite encyclopedia}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) (Subscription or UK public library membership required.)