تۆمی فلاوەرز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆمی فلاوەرز

فلاوەرەز، کە دەکرێت وێنەکە کاتێک گیرا بێت کە لە
بلێچلی پارک بوە.
لەدایکبوون
تۆماس هارۆڵد فلاوەرز

(1905-12-22) 22ی کانوونی یەکەمی 1905
لەندەن, ئینگلاند
مەرگ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨(١٩٩٨-١٠-٢٨) (٩٢ ساڵ ژیاوە)
Mill Hill, لەندەن، ئینگلاند
نەتەوەبەریتانی
پەروەردەزانکۆی لەندەن
پیشەئەندازیار
ناسراوە بەColossus computer
ھاوسەرEileen Margaret Green (ھاوسەرگیری ١٩٣٥)
مناڵ(ەکان)2

تۆماس هاریڵد فلاوەرز (بە ئینگلیزی: Thomas Harold Flowers, BSc, DSc, MBE) (٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٥) ئەندازیارێکی ئینگلیز بوو لە نوسینگەی گشتی پۆستی بەڕیتانیا.[١] لە جەنگی جیھانی دووەمدا، فلاوەرز دیزاینەر و دروستکەری کۆمپیوتەری کۆلۆسەسە، یەکەم کۆمپیوتەری ئەلیکترۆنی پرۆگرامکراوی جیھان، بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی پەیامە نهێنیەکانی ئەڵمانیەکان.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

فلاوەرز لە ١٦٠ ئەبۆت ڕۆد، پۆپلار لە ئیست ئاند لە لەندەن لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٥ لەدایک بووە، کوڕی وەستایەکی دیوار بوو.[٢]لە کاتێکدا شاگرد بوە وەک ئەندازیاری میکانیکی لە Royal Arsenal، Woolwich، وانەی ئێوارانی لە زانکۆی لەندەن وەرگرت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبایی.[٢] لە ساڵی ١٩٢٦، پەیوەندی کرد بە لقێکی پەیوەندی لە نوسینگەی گشتی پۆست، لە ساڵی ١٩٣٠ ڕۆشت بۆ کارکردن لە وێستگەی توێژینەوە لە دۆلیس هیڵ لە باکووری ڕۆژئاوای لەندەن. لە ساڵی ١٩٣٥ هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلین مارگرێت گرین کرد و دواتر دوو منداڵیان بوو، بەناوەکانی جۆن و کێنت.[٢]

لە ساڵی ١٩٣٥ەوە، لێکۆڵینەوەی لەسەر بەکارهێنانی ئەلیکترۆنی کرد بۆ ئاڵوگۆڕی تەلەفۆن و لە ساڵی ١٩٣٩دا، بەتەواوی دڵنیا بوو کە سیستەمی ئەلیکترۆنی گونجاوە. ئەو پێشینەیەی کە هەیبوو لە گۆڕینی ئەلیکترۆنیکدا زۆر گرنگ بوو بۆ دیزاینی کۆمپیوتەرەکەی.

لە ساڵی ١٩٩٤، تیمێک بە ڕێبەرایەتی تۆنی سەیل (لای ڕاست) دەستیان کرد بە بنیاتنانەوەی کۆلۆس لە پارکی بلێتچلی. لێرەدا، لە ساڵی ٢٠٠٦، سەیڵ چاودێری شکاندنی پەیامێکی شیفرەکراو دەکات لەگەڵ ئامێرە تەواو بوەکەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lee, John A. N. (1995). International Biographical Dictionary of Computer Pioneers. Taylor & Francis. p. 306. ISBN 9781884964473.
  2. ^ ئ ا ب Oxford Dictionary of National Biography (online ed.). Oxford University Press http://www.oxforddnb.com/view/article/71253. {{cite encyclopedia}}: Missing or empty |title= (help) (Subscription or UK public library membership required.)