بلێچلی پارک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Type_in_location لە ڕیزی 63:assign to undeclared variable 'args'.

بلێچلی پارک
خانوەکە لە ساڵی ٢٠١٧
Map
دامەزراندن١٩٣٨ (وەک بنکەی شکاندنی کۆد); ١٩٩٣ (وەک مۆزەخانە)
شوێنبلێچلی, میڵتن کینز, بەکینگهامشەیەر, ئینگلاند, شانشینی یەکگرتوو
پۆتانەکان51°59′53″N 0°44′28″W / 51.998°N 0.741°W / 51.998; -0.741پۆتانەکان: 51°59′53″N 0°44′28″W / 51.998°N 0.741°W / 51.998; -0.741
وێبگەbletchleypark.org.uk

بلێچلی پارک خانوویەکی کێڵگەیی ئینگلیزیە لە بلێچڵی، میڵتن کینز (بەکینگهامشەیەر) کە بوو بە ناوەندی سەرەکی شکاندنی کۆدەکانی هاوپەیمانان لە جەنگی جیهانی دووەمدا. خانووەکە لە ساڵانی دوای ساڵی ١٨٨٣ بۆ بازرگان و سیاسەتمەدارێک بەناوی سێر هێربەرت لیۆن دروست کراوە.

لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەمدا، ئەم شوێنە قوتابخانەی کۆدی حکومەت و کۆدەکانی تێدا بوو (GC&CS) ، کە بە بەردەوامی پەیوەندییە نهێنییەکانی وڵاتانی دژە هاوپەیمانانی دەخوێندەوە، بەتایبەتی کۆدەکانی کۆمپیوتەری ئەنیگمای ئەڵمانیا و کۆدەکانی لۆرێنز. تیمی GC&CS بریتی بوون لە ئالان تیورینگ، گۆردن ۆچمان، هیو ئەلیکزاندەر، بیڵ تەفتە، و ستیوارد میلنەر-باری. سروشتی کارەکان لە بلێچلی تا چەندین ساڵ دوای جەنگ بە نهێنی مایەوە.

بە گوێرەی مێژوونووسی فەرمی هەواڵگری بەریتانی، هەواڵگری "ئەڵترا" کە لە بلێچلی بەرهەم هاتبوو جەنگەکە بە دوو بۆ چوار ساڵ کورتکردەوە، و بەبێ ئەوە ئەنجامی جەنگەکە نادیار دەبوو.[١] تیمەکە لە بلێچلی پارک ئامێرێکی ئۆتۆماتیکییان داهێنا بۆ یارمەتیدانی لێکدانەوە، کە لوتکەکەی بریتی بوو لە پەرەپێدانی کۆمپیوتەری کۆلۆسەس، یەکەم کۆمپیوتەری ئەلیکترۆنی دیجیتاڵی پرۆگرامکراوی جیهان. ئۆپەراسیۆنەکانی شکاندنی کۆد لە بلێچێتلی پارک لە ساڵی ١٩٤٦ کۆتایی هات و هەموو زانیاریەکان دەربارەی ئۆپەراسیۆنیەکانی کاتی جەنگ تا ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکان هەر بە نهێنی مابوەوە.

لەم دواییانەدا، بلێچلی پارک کراوەیە بۆ هەموان، کە وا نیشاندراوی شایەنی-لێکدانەوە و خانووی تێدایە کە دروستکراونەتەوە بۆ ئەوەی وەک ئەوەی لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کاتی جەنگدا دەربکەوێت. ساڵانە سەدان هەزار گەشتیار سەردانی دەکەن.[٢] مۆزەخانەی نیشتیمانی کۆمپیوتەری بەجیا، کە ئامێرێکی بۆمب و کۆمپیوتەرێکی کۆلۆسەس لەخۆ دەگرێت، لە بلۆکی H لە شوێنەکە دانراوە. واتە بەشێکی بلێچلی پارک شوێنی مۆزەخانەکەیە.

بیناکان[دەستکاری]

پێویستیەکانی کاتی جەنگ پێویستییان بە دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی زیاتر هەبوو.[٣]

کوخی 1
کوخی ٤، لە تەنیشت خانووەکە، ئێستا باڕ و چێشتخانەیە بۆ مۆزەخانەکە.
کوخی ٦ لە ٢٠٠٤

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hinsley 1996
  2. ^ "Bletchley Park Welcomes 2015'S 200,000th Visitor". Bletchley Park. 26 August 2015. Archived from the original on 2 February 2017. Retrieved 25 January 2017. ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Watson, Bob, Appendix: How the Bletchley Park buildings took shape, pp. 306–310 in Hinsley & Stripp 1993