ڤۆڵفگانگ ئامادیوس مۆتسارت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی ti:ቮልፍጋንግ አማዴኡስ ሞፃርት
ھێڵی ١١١: ھێڵی ١١١:
[[ko:볼프강 아마데우스 모차르트]]
[[ko:볼프강 아마데우스 모차르트]]
[[krc:Вольфганг Амадей Моцарт]]
[[krc:Вольфганг Амадей Моцарт]]
[[ksh:Johann Chrysostom Wolfgang Amadeus Mozart]]
[[ku:Wolfgang Amadeus Mozart]]
[[ku:Wolfgang Amadeus Mozart]]
[[kw:Wolfgang Amadeus Mozart]]
[[kw:Wolfgang Amadeus Mozart]]
ھێڵی ١٨٣: ھێڵی ١٨٤:
[[uz:Wolfgang Amadeus Mozart]]
[[uz:Wolfgang Amadeus Mozart]]
[[vec:Wolfgang Amadeus Mozart]]
[[vec:Wolfgang Amadeus Mozart]]
[[vep:Mocart Vol'fgang Amadeus]]
[[vi:Wolfgang Amadeus Mozart]]
[[vi:Wolfgang Amadeus Mozart]]
[[vo:Wolfgang Amadeus Mozart]]
[[vo:Wolfgang Amadeus Mozart]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٤٨، ٥ی شوباتی ٢٠١٢

فۆڵفگانـــگ ئەمادیۆس مــۆتــزارت

فوڵفگانگ ئەمادیۆس مۆتزارت (خوێندنەوەی ئەڵمانى: ˈvɔlfɡaŋ amaˈdeus ˈmoːtsart)، ناوى تەواوی یۆهانس کریسۆستۆموس فوڵفگانگوس ثیۆفیلیۆس مۆتزارت (٢٧ى کانوونى دووەمى ١٧٥٦ - ٥ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١)، یەکێک بوو لە ئاوازدانەرە چالاکەکان و کارتێکەرەکانی سەردەمی کلاسیک. زۆرتر لە شەش سەد کاری داناوە، ناسراوە بە سێمفۆنیک، کۆنسێرتەینت، چامبەر، پیانۆ، ئۆپراتیک. یەکێکە لەو ئاوازدانەرەی کە خاوەنی زۆرترین ھۆگرن لە موزیکی کلاسیکدا.

مۆتزارت توانایەکی زۆر سەر سورھێنەری نیشاندا ھەر لەوکاتەوە کە ھێشتا منداڵێک بوو لە سالزبێرگ. لەوکاتەدا تەواو دەیزانی ھەردوو ئامێری کیبۆرد و کەمانچە بژەنێت، لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە کاری ئاواز دانانی کردوە، کە لەبەردەم شایەکانی ئەوروپادا ئەنجامیداوە، لەتەمەنی حەڤدە ساڵییدا بەشدارکردوە لە بەشی مۆسیکی پێشوازیکردنی لە شا لە ساڵزبێرگ، بەڵام لەوێش جێگیرنەبوو بەڵکو گەشتی کرد تا لەبارێکی باشتردا خۆی ببینێتەوە، ھەمیشــە بەسەرگەرمییەوە ئاوازەکانی دەنووسی. لەساڵی ١٧٨١ ــدا سەردانی ڤێننای کردوە کاتێک کە دەرکراوە لە شوێنەکەی لە ساڵزبێرگ و پێباش بوو کە لە پایتەخت بمێنێتەوە، کە تێیدا توانی لەژیانی ماوەی خۆی ناوبانگ بەدەستبێنێت بەڵام بڕێکی کەم لە پارە. لەساڵەکانی کۆتاییدا لە ڤێننا، کارە ھەرەباشەکانی ئینجا دەستییان بە بەرگرتن کرد، وەک سێمفۆنییەکان، کۆنشێرتۆ و ئۆپێراکان ــی وھەروەھا مۆسیکی پیرۆزیی مردووەکان ــی. کۆچی دوایی مۆتزارت لەو تەمەنە گەنجیی و کورتەدا، زۆرجێی گومان و ئاڵۆزییە. لەدوای خۆی بێ لەخێزانەکەی/ژنەکەی دوو منداڵیشی بەجێ ھێشت.

مۆتزارت زۆر بەھێزتر لەوانەی کەلێوەی فێرئەبوو وانەی وەرئەگرت، پاڵپشتی لە لێھاتوویی و ژیری ئەو ستایڵە دەکرد کە گشتگیر بوو ھەروەھا جوانیی دەگرتەوە، پشت بەپشتی تاریکیی و سۆز، ئەمانە ھەمووی لە تێروانیینێکی مرۆڤایەتییەوەیە کە دەڵێ "خۆت بکە قوربانی لەڕێگەی ھوونەرەوە، لێبوردە بە، رێکبکەوە لەگەڵ سروشت و رەھا". کاریگەری لەسەر مۆسیکی رۆژئاوایی زۆر قوڵە. بیتھۆڤن مۆسیکە سەرەتاییەکانی لەژێر سێبەری مۆتزارتدا نووسیوە، جۆزێف ھایدن لەبارەی مۆتزارتەوە ئەڵێت "جیل نەوەکانی داھاتوو لەماوەی ١٠٠ ساڵی ھاتوودا بەھرەمەندێکی لەم شێوەیە بەخۆیەوە نابینێت".

مردن

گرنگی بە مردنی مۆتزارت لەم وتارەدا دراوە، چوونکە تا ئێستا ھۆکاری مردنەکەی روون نییە. مۆتزارت کاتژمێر ١:٠٠ ـی پ.ن(پاش نیوەڕۆ) کۆچی دوایی کردوە لە ٥ ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١.

نەخۆشی و کۆتاڕۆژەکان

مۆتزارت بە درێژایی ژیانی کێشەی تەندرووستیی ھەبوو، دەیناڵان بەدەست نەخۆشی ئــاوڵە، ئیلھابی ھەردوو بایەمی ئادەم(لەوزەتێن)، ئیلتیھابی رێرەوی ھەناسە، ئیلتیھابی سییەکان و پەتای تیفوئید و رۆماتیزم و نەخۆشییە ھاوشێوەکانی تر. نەخۆشیی دواجاریی لای مۆتزارت کاتێک دەرکەوت کە سەردانی Prague ـی کرد (بەجێھێشتنی ڤێننا لە ٢٥ ی ئابی ١٧٩١) بۆ سەرپەرشتی کردنی بەڕێوەچوون و چۆنییەتی پێشکەشکردنی ئۆپێرای نوێی کە ناوی La clemenza di Tito ــبوو. سەردانەکە تارادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوو لەمەرج/لایەنە پرۆفیشناڵەکانەوە، بەڵام لەوکاتەدا کە پێی نایە Prague، مۆتزارت ھەستی بە نەخۆشییەکی ترسناک کرد. یەکەم نووسەرەوەی ژیاننامەی مۆتزارت Franz Niemetschek دەڵێت "رەنگی زەردبوو بوو، دەربڕینیشی زۆر دڵتەزێنە، لەگەڵ ئەوەی کەسێکی زۆر رۆح پاک بو و لەگەڵ ھاوڕێکانیشی ھەمیشە دەم بەپێکنین بووە و خەریکی گاڵتەکردن بووە لەگەڵیان. "

پاش گەڕانەوەی، بارودۆخی مۆتزارت بەرەبەرە و تابچوایە بەرەو خراپی دەڕۆیشت، لەگەڵ ئەوەشدا ھەر لەتوانایدا بوو کاربکات. بەکردار و زۆر بەتایبەتی توانی کۆنشێرتۆکەی بۆ کلارنێت تەواو بکات، پاشان روویکردە لایەکی تر بۆ تەواوکردنی (پیرۆزەیی)/The Requiem (ئەرک/راسپاردە ـیەکی نەناسراو لەلایەن Count Walsegg، کە دەیویست ناوی خۆی بخاتە سەر ئەو ئاوازەی کە مۆتزارت بۆی دایدەڕشت) و یەکەمین نیشاندانی تواناکان ئەنجامدرا لە فلوتی ئەفسانەیی/فلوتی سیحری/Magic Flute لە ٣٠ ی ئەیلول. بەڵام بەرەبەرە ھەندێک دوودڵ بوو لەنەخۆشییەکەی و تارادەیەک ترسی ھەبوو بەرامبەر تەندرووستی خۆی.

لەگەڵ ئەوەشدا، نیشانە کوشندەکانی خێرا گەڕایەوە، پشت بەپشتی ئەو ھەستەی بەھێزەی کە ھەستی بەوەدەکرد کە دەرمانخۆر کراوە و ســەمی دراوتێ، تا نووست لەسەر جێگەگەی لە ٢٠ ی تشرینی دووەم، بە ناڵاندنەوە بەدەست ئاوساندن و ئێش و رشانەوەوە.

مردن

نیشانەکانی مردنی مۆتزارت لەلایەن یەکەمین نووسەرەوەی ژیاننامەوەکەیەوە وەسفکراوە کە Nissen (مێردی دووەمی خێزانەکەی مۆتزارت (Constanze)) ــە، کە زۆرینەی زانیارییەکانی دەستکەوتوە لەرێگەی ھەژمارێکەوە کە پێشکەشکراوە لەلایەن خوشکەکەی Constanze ــەوە بۆی کە Sophie Weberــی ناوبوە. Nissen دەڵێ "نەخۆشییەکەی بە ئاوساندن دەستپێکرد لەھەردوو دەستی و ھەردوو قاچی، تاوای لێھات بەتەواوی لەکارکەوتن/جێگیربوون، تا بەدوایدا رشانەوەیەکی لەناکاوی بەسەردا ھات، تەنانەت ٢ کاتژمێر بەر لە مردنی ھێشتا ھەر لە ھۆشی خۆیدابوە و لەھۆش خۆی نەچوە، بەڵام جەستەی تەواو ھەمووی بەرەو ئاوسان دەچوو، تا وای لێھات نەیدەتوانی لەنو جێگەکەیدا دابنیشێت، یان تەنانەت بشجوڵێت.

مۆتزارت ھەستی بە ئارامی و لەسەرخۆھاتنەوە دەکرد کاتێک کەدی کۆمەڵێک لە ئەندامانی خێزانی ژنەکەی لەدەورین، کە ئەو کەسانەبوون کە لەگەڵ مۆتزارت نیزک بوون و ئاشنابوون. دایکی ژنەکەی کە ناوی Cäcilia Weber بوو لەگەڵ خوشکەکەی کە ناوی Sophie بوو، وەک پەڕەی شەویان لێکرد، لەگەڵ خراپ بوونی بارودۆخی ئاوساندن، چیتر نەیدەتوانی بسوڕێت لەنێو جێگەکەیدا. "

مۆتزارت لە کاتژمێر ١:٠٠ ــی سەرلەبەیانی مرد لە ٥ی کانوونی یەکەم. ژنەکەی، خێزانەکەی و ھاوڕێکانی تەواو مت بووبون و وەک چۆن کەسێکی مانگر خۆی بێ بەشیدەکات لەھەموو شتێک ئەوانیش بەوشێوەیە مانیان گرتبوو.