خۆکوشتن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بەسەرداچوونەوە (بچووک)
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.8.5
ھێڵی ١٧: ھێڵی ١٧:
کتێبی بنەماکانب دەرونزانی گشتی نوسنی عێزەدین احمد عزیز چاپی شەشەم ٢٠١٧ ژمارەی سپاردن ٢٤٢١ سالی ٢٠١٠
کتێبی بنەماکانب دەرونزانی گشتی نوسنی عێزەدین احمد عزیز چاپی شەشەم ٢٠١٧ ژمارەی سپاردن ٢٤٢١ سالی ٢٠١٠


[https://www.peyserpress.com/detail/3371 خۆکوشتن]{{بەستەری مردوو|url=https://www.peyserpress.com/detail/3371 |date=حوزەیرانی ٢٠٢٠}}
[https://www.peyserpress.com/detail/3371 خۆکوشتن] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20201226210402/https://www.peyserpress.com/detail/3371 |date=٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ }}
{{کۆلکە}}
{{کۆلکە}}



وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٣٦، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

خۆکوژییەکە، نیگارەیەک لەلایەن ئێدوارد مانێ

خۆکوژی یان خۆکوشتن بریتییە لەو کردەیەی کەسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەھێنێت و بەمەبەست دەبێتە ھۆی مەرگی خۆی. خۆکوشتن زۆرجار لە دوای ھیوابڕان ڕوودەدات؛ حاڵەتێک کە زۆرجار لەگەڵ نەخۆشیی دەروونی، خەمۆکی، خواردنەوەی ئەلکول و ھتد… ھاوکاتە.[١][٢] لە سەدەی ١٩ دوو بیردۆز سەبارەت بە خۆکوشتن ھاتنە ئاراوە. دامەزرێنەری دەروونناسی ژان دومینینک ئیسکیرول لەبارەی خۆکوشتنەوە دەڵێت: «ئەم دیاردەیە لە ئەنجامی گۆشەگیری، دورکەوتنەوە لە کۆمەڵگە و نەخۆشی دەروونی ڕوودەدات»، لەکاتێکدا دامەزرێنەری بیردۆزی کۆمەڵناسی ئیمیل دورکایم لەبارەی ھۆکاری خۆکوشتنەوە دەڵێت: «کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بوونی سیستەمی چینایەتی ھۆکاری سەرەکیی خۆکوشتنن.»

ھۆکارەکانی خۆکوشتن

خۆکوشتن کردارێکی ئاڵۆزە کۆمەڵێک ھۆکار ھەیە کە پاڵنەرن بۆ تاک بۆ ئەوەی خۆی بکوژێت وەک:

  1. ھۆکاری دەروونی: بەشێک لە دەرووناسان بڕوایان وایە کە ئەو کەسانەی پەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن گرفتی دەروونیان ھەیە ئەم گرفتە دەروونیانە وایان لێدەکات ھەست بە تاوان بکەن لەبەرامبەر ئەو ھەڵانەی ئەنجامی دەدەن، و توشی خەمۆکی دەبن، ئەمەش وایان لێدەکات خۆکوشتن بە تەنیا ڕێگای دەربازبوون بزانن و ھەروەھا فشار خستنە سەر لەلایەن کەسانی دەوروبەر یەکێکی دیکەیە لە ھۆکارەکان کە وادەکات دەروونی کەسەکە خراپ بێت و ھەست بەوە بکات نەبوونی لە ژیان باشترە.
  2. ھۆکاری کۆمەڵایەتی: بەھۆی ئەو کارلێک و کردەیەی کە لە نێوان مرۆڤەکان ھەیە، پەیوەستی یەک دەبن، نەمانی ئەو پەیوەندیانە و لێکترازانی خێزان و نەمانی پەیوەندییە ڕۆحییەکان لە نێوانیان ھۆکارێکە بۆ ئەوەی مرۆڤ ھەست بە نامۆبوون بکات و گۆشەگیر بێت، ئەمانە وادەکەن کە کەسەکە پەنا بباتە بەر خۆکوشتن بۆ ئەوەی لەو بارودۆخە ڕزگاری بێت.
  3. ھۆکاری ئابووری: بە یەکێک لە ھۆکارەکانی خۆکوشتن دادەنرێت وەک (ھەژاری و نەبوونی و برسییەتی)، ھەندێک جاریش بەھۆی کەڵەکە بوونی قەرز و پارەی کەسانی دیکە و نەتوانین بۆ داناوەیان کەسی قەرزدار پەنادەباتە بەر خۆکوشتن.
  4. نەخۆشییە درێژخایەنەکان: بەھۆی توشبوون بە نەخۆشیی درێژخایەن و نەبوونی چارەسەر، وا لە مرۆڤ دەکات کە بۆ ڕزگاربوون لەو ئازار و خەم و خەفەتەی ھەیەتی پەنا بۆ خۆکوشتن بەرێت.
  5. بێ ھیوایی لە ژیان و لەدەستدانی کەسێکی نزیکی خێزانەکە لە ھۆکارەکانی دیکەی خۆکوشتنن.

ھیچ ئایینێک پشتیوانی لە خۆکوشتن ناکات بە کارێکی خراپەکاری دانراوە و حەرامکراوە بۆ نموونە لە ئایینی ئیسلام خۆکوشتن وەک تاوانێکی گەورە باسکراوە.

سەرچاوەکان

  1. ^ Paris, J (June 2002). "Chronic suicidality among patients with borderline personality disorder". Psychiatric services (Washington, D.C.) 53 (6): 738–42. doi:10.1176/appi.ps.53.6.738. PMID 12045312.
  2. ^ Hawton K, van Heeringen K (April 2009). "Suicide". Lancet 373 (9672): 1372–81. doi:10.1016/S0140-6736(09)60372-X. PMID 19376453.

کتێبی بنەماکانب دەرونزانی گشتی نوسنی عێزەدین احمد عزیز چاپی شەشەم ٢٠١٧ ژمارەی سپاردن ٢٤٢١ سالی ٢٠١٠

خۆکوشتن ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.