ئایزک نیوتن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.7.1) (بۆت چاکسازی: so:Isxaaq Newton |
ب r2.6.7) (بۆت زیادکردن: or:ଆଇଜାକ ନିଉଟନ |
||
ھێڵی ١٨٣: | ھێڵی ١٨٣: | ||
[[oc:Isaac Newton]] |
[[oc:Isaac Newton]] |
||
[[om:Is’haaq Niiwtan]] |
[[om:Is’haaq Niiwtan]] |
||
[[or:ଆଇଜାକ ନିଉଟନ]] |
|||
[[os:Ньютон, Исаак]] |
[[os:Ньютон, Исаак]] |
||
[[pa:ਆਇਜ਼ੈਕ ਨਿਊਟਨ]] |
[[pa:ਆਇਜ਼ੈਕ ਨਿਊਟਨ]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٩:١٣، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
سێر ئیساک نیوتۆن | |
---|---|
لەدایکبوون | 1643 لینکۆڵنشایر، ئینگلیز |
مەرگ | 1727 کینگستۆن، میدڵسێکس |
نیشتەجێی | بەریتانیا |
نەتەوە | بەریتانى |
ئایین | ئاریانیزم |
سێر ئیساک نیوتۆن (١٦٤٣ -١٧٢٧) فیزیکزان، بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسوفى سروشتی، کیمیاگەر و زاناى ئیلاهیاتی خەڵکی ئینگلیز و لە پیاوانى ئەنجومەنی پادشایی بوو. نیوتۆن لە لایەن لێکۆڵەران و خەڵکی ئاسایییەوە وەکوو یەکێک لەو کەسانەى کە گەورەترین کاریگەریی لەسەر مێژووى مرۆڤ درووستکردوە دەناسرێت[١].
پەڕتووکەکەی بەناوی پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەى سروشتی (بە لاتین: Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica) کە ساڵى 1687 دەرچووە، بە یەکێک لەو پەڕتووکانەى کە گەورەترین کاریگەریی لە سەر مێژووى زانست‌دا ھەبووە دەژمێردرێت و بناغەی بۆ بەشیکی گەورە لە میکانیکی کلاسیک داناوە. لەم پەڕتووکەدا، نیوتۆن وەسفی یاسای ڕاکێشانی گەردوونی و ھەرسێ یاساکانی جووڵەی کردووە، کە زاڵێتی پەیداکرد بەسەر ڕوانگەی زانستیی سێ سەدەی داھاتووی خۆیدا سەبارەت بە گەردوونی فیزیکی. نیوتۆن بە سەلماندنی تەبایی و جۆربوونی یاساکانی کیپلەر بۆ جووڵەی ھەسارەیی لەگەڵ بیرۆکەی ڕاکێشانەکەی خۆی، نیشانی دا کە جووڵەی شتەکان لە سەر زەوی و جووڵەی تەنە ئاسمانییەکان یەک کۆمەڵە یاسای سروشتی دەستی گرتووە بەسەر ھەردووکیاندا و بەم جۆرە ھیچ گومانێکی لە دەوروپشتی بیرۆکەی ناوەندێتیی خۆر نەھێشتەوە و ڕاپەڕینی زانستیی پێشخست.
لە میکانیکدا، نیوتۆن پرەنسیپەکانی مانەوەی ڕاوەش و ڕاوەشی گۆشەیی داڕژاند. لە ئۆپتیکدا، یەکەم تەلیسکۆپی پێچەوانەکەری داھێنا، ھەروەھا گەشەی بە تیۆری رەنگەکان (رەنگ) دا، پتشبەستوو بەوەی کە پەپکەی شیکەرەوە دەتوانێت تیشکی سپی بگۆڕێت بە رەنگەکانی پێکھێنەری شەبەنگی دیار.
لە بیرکاری‌دا، نیوتۆن ئیعتیباری گەشەپێدانی حیسابی دیفرانسیەڵ و ئەنتیگراڵی لەگەڵ گۆتفرید لەیبنیزدا کردە دووکوتەوە. ئەو ھەروەھا بیردۆزی دووڕستەییی گشتی‌پێدراوی سەلماند، گەشەی دا بەو میتۆدە کە ئەمڕۆکە میتۆدی نیوتن بۆ نزیکبوونەوە بە سفرەکانی نەخشەی پێ دەلێن.
شوێن و پایەی نیوتن ھەر بەرز و پلەدار بووە لەنێو زانیاندا، بەپێی ئەو راپرسییەی ساڵی ٢٠٠٥ کە پەیوەندیدار بوو بە زانایانی کۆمەڵگە شاھانەی بەریتانی، کە پرسی راپرسیییەکە دەیوت (ئایا کام زانا گەورەترین کاریگەری لەسەر مێژووی زانست ھەبووە، نیوتن یان ئەلبێرت ئاینیشتاین؟ لەئەنجامی راپرسییەکەشدا نیوتن ئەو پلەیەی بەدەستھێنا، کە خاوەنی زۆرترین و گەورەترین کاریگەرە. لەگەڵ ئەوەی نیوتن کەسێکی ئیمانداربووە (ھەرچەندە لەگەڵ ھیچ ئاینێکی سەرەکیدا رێکنەکەوتوە).
نیوتن له وولستروب- ی سه‌ر به ناوچه‌ی (لینگ شنایر) له دایك بوه‌كه باوكی كۆچی دوایی كرد ئه‌م له‌سكی دایكی‌دا بوه به سێ مانگ ، پاش ئه‌وه‌ی نیوتن ته‌مه‌نی بوو به دوو ساڵ دایكی شویكردوه به پیاویكی تر‌و نیوتن_ی لای نه‌نكی به جێهێشت ، نیوتن سه‌ره‌تای ژیانی به كوله مه‌رگی و به‌بی دایك و باوك به‌سه‌ر برد ، نه‌نكی هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ پێگه‌یاندن و خستنه به‌ر خوێندنی ، له سالی 1661دا دواناوه‌ندی ته‌واو كرد‌و له شاری كامبێرگ له كۆلیجی (ترینیتی) وه‌رگیرا ، ئه‌و كۆلێجه‌ی كه نیوتن ده‌ستی به خوێندن كرد تیایدا له‌سه‌ر رێچكه‌ی فه‌لسه‌فی ئه‌رستۆ ده‌یان خوێند ، به‌لام نیوتن حه‌زی به لێكۆلیینه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی ده‌كرد وه‌كو دیكارت و گالیلۆ و كۆبرنیكۆس و كیبله‌ر . له ساڵی 1665 دا نیوتن ده‌ستی به دارشتنی بیردۆزیك كرد كه له پاشه رۆژدا به زانستی (ماتماتیك) ناسرا ، پاش ئه‌وه‌ی كه نیوتن بروانامه‌ی زانكۆی به ده‌ستهێنا له‌و ساڵه‌دا نه‌خۆشی تاعون له ئه‌وروپا بلاوبوه‌وه كه بوه هۆی داخستنی زانكۆكه ، پاش به جێهێشتنی زانكۆ نیوتن بۆ ماوه‌ی دوساڵ له ماڵه‌وه مایه‌وه و خۆی به لیكۆلینه‌وه‌ی ( ماتماتیك وئاوێزه‌و یاسای كێشكردنی زه‌وییه‌وه ) سه‌رقاڵ كرد. نیوتن بیست و پێنج ساڵی دوایی ته‌مه‌نی خۆی له دژیه‌تی كردنی (لیبنز)دا به‌سه‌ر برد كه یه‌كیك بوو له نه‌یارانی ئه‌و ، (لیبنز) هه‌میشه نیوتنی به فێڵباز له قه‌ڵه‌م ده‌دا ئه‌ویش هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه له رێگه‌ی سه‌لماندنی بیردۆزه‌كانیه‌وه به‌ر په‌رچی (لیبنز) بداته‌وه ، له ساڵی 1670 بۆ سالی 1672 نیوتن لێكۆلیینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌و پڕی له سه‌ر زانستی بینین زانی ئه‌نجامدا و له‌پاشانیش به شێوه‌كی زانستیانه بۆچونه‌كانی خۆی سه‌لماند ، جاریكی دیكه نیوتن بۆ لێكۆلیینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی (كیبلر) دای رشتبو له‌سه‌ر كایه‌ی كێشكردنی زه‌وی ده‌ستپێكرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی راوبۆچونی هه‌ردوو زانا (هۆك و فلامیستد)ی سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامه‌كانی له لێكۆلینه‌وه‌كه‌ی وه‌رگرت ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و لیكۆلیینه‌وه‌یه‌ی ئاشكراكرد كه یاساكانی جوڵه‌ی له خۆگرتبو . له‌ساڵی 1703 دا نیوتن به هۆی شاره‌زاییه‌وه له زانستی فیزیادا بو به سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای شاهانه، له ساڵی 1705 دا له‌لایه‌ن شاژنی به‌ریتانیای ئه‌و كاته‌وه كه‌ناوی (ئان) بو وه‌ك رێزلێنانێك له كاره‌كانی نازناوی سوار چاكی لێ‌نرا ، نیوتن له ژیانی خۆیدا ژنی نه‌هێناوه و كه‌سی له پاش به‌جێنه‌ماوه دوا رۆژه‌كانی ژیانی خۆی له شاری له‌نده‌ن به‌سه‌ر برد و هه‌ر له‌و شاره‌ش له رۆژی 20 ئابی 1727 له‌ته‌مه‌نی 103 ساڵیدا ماڵ ئاوایی له جیهانكردو له گۆڕه‌پانی (وێست مانشستر ئابی) ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردراو
پەراوێزەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Isaac Newton تێدایە. |