جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Vice President of the United States» تاگەکان: nowiki زیاد کرا بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد وەرگێڕی ناوەڕۆک وەرگێڕی ناوەڕۆکی ٢ |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٣٣، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
Vice Presidentی the United States of America | |
---|---|
نازناوی پایە |
|
بارەگا | Number One Observatory Circle |
ماوەی پایە | Four years |
خاوەن پایەی دەستپێک | John Adams April 21, 1789 |
دامەزراندنی پایە | U.S. Constitution March 4, 1789 |
پایەی دواتر | First |
ماڵپەڕ | Vice President Mike Pence |
جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (بە ئینگلیزی:Vice President of the United States of America) دووەم باڵاترین ئەندامی کابینەی حکومەتی ئەمەریکایە و شوێنگرەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانە. بەدەر لەمەش جێگری سەرۆک، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پیرانیش دەکات. جێگری سەرۆک لە حاڵەتی مردن یاخود دوورخستنەوەی سەرۆکی دەستبەکاربوو، شوێنی سەرۆک دەگرێتەوە.
لیستی جێگرەکانی سەرۆکی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان
بابەتی سەرەکی: لیستی جێگرەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان
هەڵبژاردنی جێگری سەرۆک
لە سەرەتادا، هەڵبژاردنی جێگری سەرۆک لەسەر بنەمای دەنگی ئێلێکتۆرال لە هەڵبژاردنەکان دیاری دەکرا. ئەمە بەردەوام بوو تا ئەوکاتەی تۆماس جێفەرسن و ئاڕۆن بەڕ یەکسان بوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەساڵی ١٨٠٠. دوای ئەمەش، ماددەی ١٢ی دەستووری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک و جێگری سەرۆک بە جیا هەڵبژێردرێن، ئەگەریش یەکسان بوون، ئەوا ئەنجومەنی پیران هەڵبژاردنیان یەکلایی بکاتەوە.
کەمێک دوای ئەمە، پارتە سیاسیەکان لەکاتی هەڵبژاردندا بانگەشەیان بۆ سەرۆک و جێگری سەرۆک دەکرد لە یەک کاتدا. هەربۆیەش لە سەردەمی ئێستادا، جێگری سەرۆک لەلایەن سەرۆک و پارتەکەیەوە هەڵدەبژێردرێت و بەزۆری لە یەک پارتن (بۆ نموونە، باڕاک ئۆباما و جۆو بایدن، کە هەردووکیان دیموکرات بوون، یاخود جۆرج ئێچ دەبڵیو بوش و دیک چەینی، کە هەردووکیان کۆماری بوون).
ئەو جێگرانەی بوونەتە سەرۆک
لیستی ناوبراو ئەم جێگری سەرۆکانەیە کە بەهۆی مردنی سەرۆکەوە بوونەتە سەرۆک، یاخود لەرێگەی هەڵبژاردنێکی سەربەخۆوە بوونەتە سەرۆک:
- جۆن ئادەمس
- تۆماس جێفەرسن
- ماڕتن ڤان بەرن
- جۆن تایلەر
- میلارد فیلمۆر
- ئاندرو جۆنسن
- چێستەر ئارسەر
- تیۆدۆر رووزەڤێڵت
- کالڤین کولیج
- هاری ئێس ترومن
- لیندن بی جۆنسن
- ڕیچارد نیکسن
- جێراڵد فۆرد
- جۆرج ئێچ دەبڵیو بوش
- جۆسێف ئاڕ بایدن جونیەر (سەرۆکی هەڵبژێدراو)
ئەو جێگرانەی ئێستا لە ژیاندا ماون
سەرۆک | بەرواری لەدایکبوون | ماوەی جێگری سەرۆکایەتی | |
---|---|---|---|
واڵتەر مۆندەیل | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٢٨ | 42 | 1977–1981 |
دیک چەین | ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ | 46 | 2001–2009 |
جۆو بایدن | ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ | 47 | 2009–2017 |
دان کوەیڵ | ٤ی شوباتی ١٩٤٧ | 44 | 1989–1993 |
ئال گۆڕ | ٣١ی ئازاری ١٩٤٨ | 45 | 1993–2001 |
مایک پێنس | ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٩ | 48 | 2017– |