موقرن کوڕی عەبدولعەزیز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Mudric (لێدوان | بەشدارییەکان) پەڕەی دروست کرد بە «{{Infobox royalty |name = موقرن کوڕی عەبدولعەزیز |image =Prince_Muqrin_bin_Abdulaziz_Al_Saud.jpg |imgw = |title= ...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٩:٣٤، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
موقرن کوڕی عەبدولعەزیز | |||||
---|---|---|---|---|---|
شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی | |||||
پەڕگە:Prince Muqrin bin Abdulaziz Al Saud.jpg | |||||
شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی | |||||
فەرمانڕەوایی | ٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ – تا ئێستا | ||||
بەیعەت | ٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ | ||||
پێشوو | سەلمان | ||||
جێنشینی شازادەی جێنشین | موحەممەد | ||||
ھاوسەر | نورە کچی ئەحمەد موقرن عەبتە کچی حەموود | ||||
| |||||
خێزان | ئال سعوود | ||||
باوک | عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان | ||||
دایک | بەرەكە یەمەنی | ||||
لەدایکبوون | عەرەبستانی سعوودی ڕیاز | ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥ ||||
ئایین | ئیسلام سونە |
موقرن کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود(بەعەرەبی مقرن بن عبد العزيز آل سعود) لە بەرواری ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥ لەشاری ڕیاز لەدایك بووە شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبستانی سعوودی و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانە ، سی و پێنجەمین كوڕی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان ئال سعوودە وە بچوكترین كوڕیەتی كە لەژیاندا بێت وەلەدایكەوە برای تری نیە .
فێربوونی
- یەكەم فێربوونی لە پەیمانگای پایتەختی نموونەی وەرگیرا وە تەواوی كرد لە ساڵی ١٩٦٤
- خوێندنی زانستەكانی فرۆكەوانی تەواوكرد لە شانشینی یەکگرتوو لەساڵی ١٩٦٨
ئیشەكانی و پلەكانی
- دوای تەواوكردنی خوێندن لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی كرد بە هێزی ئاسمانی شانشینی عەرەبستانی سعوودی وەبەردەوام بوو لەكاركردن تێیدا تا ساڵی ١٩٨٠
- لە مەدینە ١٨ی ئازاری ١٩٨٠ دیاری كرا بە ئەمیری ناوچەی حائل بەردەوام بوو تا ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ كە ئەوكاتە كرا بە ئەمیری
- لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ كرا بە سەرۆكی هەواڵگری گشتی وە بەردەوام بوو تا ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ كە ئەو كاتە بوویە ڕاوێژكاری پاشا وە نوێنەری تایبەتی پاشا .
- لە ١ی شوباتی ٢٠١٣ كرا بە جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران .
جێنشینی شازادە جێنشین
ئەمرێكی شاهانەی لە عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیز
٢٧ی ئازاری ٢٠١٤ دەرچوو كە دیاری كرا بە جێنشینی شازادە جێنشین لەلایەن پاشاجێنشینی
لە ٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ كرا بە شازادەی جێنشین وە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران .