تاریا ھالۆنین
تاریا ھالۆنین | |
---|---|
بە فینلەندی: Tarja Kaarina Halonen | |
لەدایکبوون | ھێلسینکی، فینلاند | ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣
ناوی کاتی لەدایکبوون | Tarja Kaarina Halonen |
ھاوسەر | Pentti Arajärvi |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Kari Pekkonen |
منداڵ | Anna Halonen |
زمانی زگماکی | زمانی فینلاندی |
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر |
پەروەردە | زانکۆی ھێلسنکی |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Party of Finland |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2006 Finnish presidential election، 2000 Finnish presidential election |
ئایین | Lutheranism |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2004 |
ئەندامی | Parliamentary Assembly of the Council of Europe، Club of Rome |
وێبگە | http://www.presidenthalonen.fi/ |
تاریا کارینا ھالۆنین (Tarja Halonen؛ لە دایکبووی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی فینلاندییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئازاری ٢٠٠٠ تاکوو ١ی ئازاری ٢٠١٢ بووە ١١ەمین سەرۆکی فینلاند. بەر لەوەش لە ماوەی ١٣ی نیسانی ١٩٩٥ تاکوو ٢٥ی شووباتی ٢٠٠٠، وەزیری کارووباری دەرەوەی فینلاد بوو، هەروەها لە ماوەی ٢٨ی شووباتی ١٩٩٠ تاکوو ٢٦ی نیسانی ١٩٩١ بووەتە وەزیری داد.[١][٢]
تاریا ھالۆنین لە ساڵی ١٩٧١ بووە ئەندام لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی فینلاند. ئەو لە ماوەی ٢٤ی ئازاری ١٩٧٩ تاکوو ٢٩ی شووباتی ٢٠٠٠ ئەندام بووە لە پەرلەمانی فینلاند. لە ساڵی ٢٠٠٠، هاوسەرگیری لەگەڵ پڕۆفیسۆری یاساناس پێنتی ئاریاڤی کرد، بەیەکەوە کچێکیان هەیە بەناوی ئانا. تاریا بە کارکردن وەک چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ژن و کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە ناسراوە، ئەو لە هەشتاکان، بووە سەرۆکی ڕێکخراوی سیتا کە پشتگیری لە هاوڕەگەزخوازەکان دەکرد، لە ئازاری ٢٠١٣ لەبەردەم ڕای گشتی ڕایگەیاند کە ئەو پشتگیری لە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەکان دەکات.[٣]
لە ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن گۆڤاری فرۆربیس بەیەکێک لە ١٠٠ بەهێزترین ژنانی جیهان دیاریکرا.[٤] ئەو ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان. هەروەها ئەندامە لە یانەی مەدرید، دامەزراوەیەکە بۆ پشتگیریکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی دیموکراسی لە وڵاتانی جیهان.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Tarja Halonen | president of Finland». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Skard, Torild (2014) "Finland's three national leaders" in Women of power – half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0
- ^ «Halonen vetosi tasa-arvoisen avioliittolain puolesta» (بە فینلەندی). MTV3. Suomen Tietotoimisto. 20 March 2013. لە 26 March 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «The 100 Most Powerful Women». Forbes.com. 19 August 2009.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Tarja Halonen President of the Republic of Finland, club madrid member». Club de Madrid (بە ئیسپانی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تاریا ھالۆنین تێدایە. |