بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بیدیا دێڤی بھانداری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیدیا دێڤی بھانداری
بە نیپالی: विद्यादेवी भण्डारी
لەدایکبوون (١٩٦١-٠٦-١٩) ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦١ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
Mane Bhanjyang، نیپال
ھاوسەرMadan Kumar Bhandari
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانPresident of Nepal
پەروەردەTribhuvan University
پلەی ئەکادیمیبەکالۆریۆس
ئەندامی حیزبیCommunist Party of Nepal (Unified Marxist–Leninist)، Communist Party of Nepal
ئایینھیندوویزم

بیدیا دێڤی بھانداری (بە زمانی نیپاڵی: विद्यादेवी भण्डारी ؛ لە دایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦١) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی نیپالییە، ئەو لەوەتەی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بووەتە سەرۆکی نیپال، ئەو دووەمین سەرۆکی وڵاتە و یەکەمین ژنیشە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت.[١][٢] ئەو لەڕێی پەرلەمانی نیپاڵەوە هەڵبژێردرا، لە دەنگدانێک کە ٣٢٧ دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی ٥٤٩ ئەندام. ئەو پێشتر جێگری سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی نیپال بوو، کە پارتێکی مارکسی-لێنینییە.[٣]

بیدیا لە ماوەی ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٩ هەتاوەکوو ٦ی شووباتی ٢٠١١ بووە وەزیری بەرگری لە نیپال. ژیانی سیاسیی ئەو بەچوونە پاڵ یەکێتیی قوتابیانی چەپ دەستیپێکرد، پاشان لە ساڵی ١٩٨٠ چووە پاڵ حیزبی کۆمۆنیست.[٤]

بیدیا لەگەڵ مەدان بهانداری، سەرکردەیەکی کۆمۆنیستی نیپاڵ هاوسەرگیری کرد، هاوسەرەکەی لە ڕووداوێکی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد، کە گومانی تیرۆرکردنی هەبوو بەڵام بەئەنجام لێکۆڵینەوەکان بە ئەنجام نەگەیشتن،[٥] ئەوان بەیەکەوە دوو کچیان بوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Nepal gets first woman President». The Hindu. 2015-10-28. لە 28 October 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ «Bidya Devi Bhandari elected first woman President of Nepal». Kantipur News. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ «Who is Bidya Devi Bhandari?». Himalayan News. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ «Who is Bidya Devi Bhandari? What are the 10 things you need to know about her?». لە 2017-04-01 ھێنراوە.
  5. ^ «Who is Bidya Devi Bhandari?». The Himalayan Times. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.