زار
ڕواڵەت
(لە بنشێوەزارەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
زار (بە ئینگلیزی: Dialect) بەشێکی بچووکتر لە زمانە کە تایبەتمەندییەکانی خۆی ھەیە. زارەکانی ھەر زمان لەگەڵ یەک پەیکەرەی ئەو زمانە دروست دەکەن.
زارەکان دەتوانن لەگەڵ یەک جیاواز بن:
- لە وشەکاندا: (بۆ وێنە بە موکریانی دەڵێن مزگەوت بەڵام بە ئەردەڵانی دەڵێن مزڲت).
- لە گۆکردندا: وشەکان وەکوو یەک دەنووسرێن بەڵام جیاواز گۆ دەکرێن لە لایەن ئاخێوەرانی جۆراوجۆرەوە.
- لە ڕێزماندا: (بۆ وێنە بە موکریانی دەڵێن لە دوورڕا بەڵام بە ئەردەڵانی دەڵێن لە دوورەو).
دابەشبوونی زمان
[دەستکاری]بە ئێنگلیزی
- -Language = واتا زمان. بۆ نموونە زمانی کوردی
- -Dialect = واتا شێوەزار؛ کە بچووکتر لە زمانه. بۆ نموونە شێوەزاری سۆرانی.
- -Subdialect = واتا دەڤۆک یان بنزار، کە بچووکترە لە شێوەزار. بۆ نموونە دەڤۆک/بنزاری موکریانی.
- موکریانی دەڤۆکەکە لە شێوەزاری سۆرانی، سەر بە زمانی کوردی.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زار تێدایە. |