وتووێژ:زار

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێوەزار یان شێوەزمان[دەستکاری]

بە ڕای من لە دانانی ئەم وشانە ھەڵەیەک ھەیە، با ڕوونی بکەینەوە؛ لە ئینگلیزی دوو وشەی (accent) و (dialect) ھەن؛

  • (accent): بە وتای شێوەی قسەکردنی خەڵکی ناوچەیەک دەوترێت، واتە چۆنیەتیی دەربڕینیان و شێوەی زارەکەیان، لەبەر ئەم پێناسەیە وشەی شێوەزار زۆر گونجاوە بەرانبەر بە (accent).
  • (dialect): بریتییە لە شێوەی زمانێک، نەک لە ڕووی دەربڕینەوە، بەڵکوو لەڕووی ڕێزمان و نووسینەوە. وەک دیالێکتەکانی زمانی کوردی. لە کوردی وشەی شێوەزار بەرانبەر بە دیالێکت بەکارھاتووە بەڵام وەک لە پێناسەی سەرەوە دەرکەوت، کە شێوەزار بەرانبەری وشەیەکی ترە. من لێرە پێشنیاری شێوەزمان دەکەم، کە پێموایە بەرانبەرێکی ڕێک و گونجاوە. بۆ نموونە دەڵێین؛ کوردیی ناوەندی شێوەزمانێکی کوردییە. واتە زمانی کوردی چەند شێوەیەکی ھەیە و یەکێک لەوان ناوەندییە. | سەرچیا‏١٠:٥٢، ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەتا ڕادەیەک لەگەڵ جنابتم کاک سەرچیا. من پێشتر ھەستم بەم کێشەیە کردبوو. دەنگم نەکرد چون کێشە ئەوەندە زۆرە پیاو عاجز دەبێ. accent شتێکە وەکوو کوردی ھەولێری و سلێمانی. ئەمانە accentن و جیاوازییان لە دەربڕین و وشە و رێزماندا یەکجار کەمە. dialect وەکوو کوردیی ناوەندی (سۆرانی) و کوردی باکووری (کرمانجی) وایە کە فەرقێکی زیاتریان لە دەربڕین و وشە و رێزماندا ھەیە.
لەگەڵ جنابتم کە شێوەزار بۆ accent باشە بەڵام لەگەڵ شێوەزمان بۆ dialect نیم. بگەڕێی بۆ شێوەزمان دەزانی باو نییە ئاکامەکەی دە پازدە دانە دەبێ و نابێ. کە accent شێوەزار بێ عەقڵ حوکم دەکا dialect «زار» بێ. ھەر واشە و لە کوردی خۆماندا ھەر دەڵێن زار. زاری سۆرانی، زاری کرمانجی یان زاری بادینی. کۆوارمان ھەبوو بە ناوی زاری کورمانجی یانی لەمێژە زار بەمانای dialect ھاتووە. دەشتوانن لە گووگڵدا بگەرین بۆ نموونە بۆ زاری سۆرانی، زاری کرمانجی یان زاری بادینی ئاکامەکەی چەند دەھەزارە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٤، ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من خۆم بەو بۆنەیەوە زمانەوانی دەخوێنم گەڵێک کتێی زمانەوانیم خوێندووە و دەتوانم بڵیم لە سەدی نەوەدیان بۆ dialect وشەی زاریان بەکارھێناوە؛ بۆ نموونە دەڵێن زمانی کوردی ٤ زاری سەرەکی ھەیە. لێرەدا قسە ئارەزووی من و یەکی تر نییە قسە ئەمەیە زۆرینەی سەرچاوەکان ئاوا دەڵێن. وەک چۆن زمان ھەم ئەندامێکی مرۆڤە و ھەم بە language دەڵێن، بە قیاس لە زمانیش دەکرێ زار ھەم بە دەم بڵێن و ھەم یە dialect. بۆیە پێم وایە بەرامبەرێکی تەواوە و ئەگەر کێشەی بوایە منیش لەگەڵ وشەیەکی تر بووم. بۆیە ئەگەر دژایەتی نییە با بیگوێزینەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٠، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستی ئەم وتووێژە بەکۆتا نەگەیشتبوو کە یەکسەر بڕیاری کۆتایی درا! ڕای بەکارھێنەرانی دیکەش گرنگ بوو. من کە یەکەم جار ئەم پێشنیازەم کرد، بەتایبەت بۆ بەکارھێنانی وشەی «شێوەزمان» ھەمووی ڕای خۆم بوو، و ئەو وشەیەم لە ھیچ شوێنێک نەدیبوو، تا لەم دوایییە کتێبی «بەستانداردکردنی زمان و ئەلفوبێی کوردی»ی ڕەفیق سابیرم خوێندەوە، ئەویش ھەمان وشەی «شێوەزمان»ی بەکارھێنابوو لە بەرانبەری دیالێکت. سەرچیا‏١٩:٥١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چەندە ڕاوەستین لەسەر رای کەسانی تر کاکە؟ تۆ یەک سەرچاوەت ھێناوەتەوە من ئێستا بیست سەرچاوەت بۆ دەھێنمەوە. ئەوەندەم کتێبی زمانەوانی خوێندووەتەوە بزانم کامەیان باوترە. ئەگەر دیبام شێوەزمان باوترە ئەومان دادەنا بۆ من چە فەرقێک دەکا.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٤، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]