بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەڤۆکادۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەڤۆکادۆ
Temporal range: 15–0Ma
<onlyinclude>
<onlyinclude>
Middle Miocene – recent
Close-up picture of foliage and avocado fruit
میوە و گەڵای ئەڤۆکادۆ، دورگەی ڕیۆنیۆن
Scientific classification edit
Unrecognized taxon (fix): Persea
Species:
Binomial name
Template:Taxonomy/PerseaPersea
Synonyms
  • Laurus persea L.
  • Persea americana var. angustifolia Miranda
  • Persea americana var. drymifolia (Cham. & Schltdl.) S.F.Blake
  • Persea americana var. nubigena (L.O.Williams) L.E.Kopp
  • Persea drymifolia Cham. & Schltdl.
  • Persea edulis Raf.
  • Persea floccosa Mez
  • Persea gigantea L.O.Williams
  • Persea gratissima C.F.Gaertn.
  • Persea gratissima var. drimyfolia (Schltdl. & Cham.) Mez
  • Persea gratissima var. macrophylla Meisn.
  • Persea gratissima var. oblonga Meisn.
  • Persea gratissima var. praecox Nees
  • Persea gratissima var. vulgaris Meisn.
  • Persea leiogyna Blake
  • Persea nubigena L.O.Williams
  • Persea nubigena var. guatemalensis L.O.Williams
  • Persea paucitriplinervia Lundell
  • Persea persea (L.) Cockerell
  • Persea steyermarkii C.K.Allen[٢]

ئەڤۆکادۆ (بە ئینگلیزی: Avocado) دار و میوەیەکە کە لە ناوچەی گەرمەسێرییەکان و ئەو ناوچەیانەی کە کەش و ھەوای دەریای ناوەڕاستیان ھەیە، دەڕوێت و میوەیەکی گۆشتی و سەوز و بریقەدار بە ناوکێکی درشتەوەی ھەیە. زۆربوونی ئەم ڕووەکە عادەتەن لە ڕێگەی پەیوەند ئەنجام دەدرێت. پەیوەند بە مانای بڕینەوەی بەشێک لە دارێک و بەسترانەوەی ئەو بەشە بە دارێکی دیکەوەیە. لەم شێوازەدا یەک شانە لە ڕووەکە جیادەکرێتەوە و لەسەر ڕووەکێکیتر گەشە دەکات و ئەمەش کوالێتیی باشتر دەکات و بەرھەمی ئەم ڕووەکە زیاد دەکات. لە ساڵی ٢٠١٧دا مەکسیک لە سەدا ٣٤ی کۆی بەرھەمی جیھانی ئەڤۆکادۆی ھەبوو. دوای مەکسیک، وڵاتانی دۆمینیکەن، ئیندۆنیزیا، کۆلۆمبیا، پێروو و ئەمەریکا گەورەترین بەرھەمھێنەری ئەڤۆکادۆن.[٣][٤][٥]

ڕووەکناسی

[دەستکاری]

ئەڤۆکادۆ ڕووەکی گوڵدارە و لە خێزانی ڕووەکەکانی «Lauraceae» پۆلێن کراوە. ڕەسەنی ئەمریکای ناوەندی و مەکسیکە و ھەتا ٢٠ مەتر بەرز دەبێت و باڵا دەکێشێت و زۆر بە خێراییی گەورە دەبێت. ئەم ڕووەکە ھەمیشە گەڵای سەوزی ھەیە بە درێژی ١٢ بۆ ٢٥ سانتیمەتر. گوڵەکانی نادیارن و سەوزی زەرد بە پانی ٥ بۆ ١٠ میلیمەترن. میوەکەی وەک ھەرمێ یان ھێلکەیە. لە ڕووی ڕوەکناسیەوە میوەیەکی کۆمەڵە کە درێژیەکەی ٧ بۆ ٢٠ سانتیمەترە و کێشی نێوان ١٠٠ بۆ ١٠٠٠٠ گرامە. ناوکی گەورەی ھەیە و درێژیەکەی ٥ بۆ ٦٫٤ سانتیمەتر لە ناوەڕاستی میوەدایە.[٦]

میوەی ئەڤۆکادۆ

بەھای خۆراکی

[دەستکاری]

ئەڤۆکادۆ زۆربەی ئەو خۆراکانەی ھەیە کە جەستە پێویستی پێیەتی. ئەڤۆکادۆ زۆر گرنگە بۆ گەشەی ماسولکە و کرداری ئەندام. نزیکەی ٣٠ گرام ئەڤۆکادۆ دەتوانێت وەڵامی ٨ لەسەدی پێویستی جەستەت بدات بە ڤیتامین کە لە ڕۆژێکدا دەبێتە ھۆی توێکاریی خوێن. ھەروەھا ڤیتامین سی، ڤیتامین ئی و دژە ئۆکسیدانی تێدایە کە سیستەمی بەرگری جەستە بەھێز دەکات. خۆراکی تر کە لە ئەڤۆکادۆدا دۆزراونەتەوە بریتین لە فۆلات، ڕیبۆفلاڤین، فایبەر و ڤیتامین بی-٦.[٧][٨]

ناو چەندێتی
ئاو ٧٣٫٢٣ گرام
پرۆتین ٢ گرام
چەوری ١٤٫٦٦ گرام
فایبەر ٦٫٧ گرام
شەکر ٠٫٦٦ گرام
کالسیۆم ئێم جی ١٢
ئاسن ئێم جی ٠٫٥٥
مەگنیزیۆم ئێم جی ٢٩
فسفۆرس ئێم جی ٥٢
پۆتاسیۆم ئێم جی ٤٨٥
سۆدیۆم ئێم جی ٧
زینک ئێم جی ٠٫٦٤
مەنگەنێز ئێم جی ٠٫١٤٢
ڕیبۆفلاڤین ئێم جی ٠٫١٣
نیاسین ئێم جی ١٫٧٣٨
بێتاکارۆتین یو جی ٦٢

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Wegier, A. , Lorea Hernández, F. , Contreras, A. , Tobón, W. & Mastretta-Yanes, A. 2017. Persea americana (errata version published in 2018). The IUCN Red List of Threatened Species 2017: e.T96986556A129765464. https://dx.doi.org/10.2305/IUCN.UK.2017-3.RLTS.T96986556A96986588.en. Downloaded on 01 May 2021.
  2. ^ «Persea americana Mill. , The Plant List, Version 1». Royal Botanic Gardens, Kew and Missouri Botanical Garden. 2010. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ Morton JF (1987). Avocado; In: Fruits of Warm Climates. Center for New Crops and Plant Products, Department of Horticulture and Landscape Architecture, Purdue University, West Lafayette, IN. pp. 91–102. ISBN 978-0-9610184-1-2.
  4. ^ «What's in a name?». University of California. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ «Tracing the Geographic Origins of Major Avocado Cultivars». Journal of Heredity. 100 (1): 56–65. 2008. doi:10.1093/jhered/esn068. PMID 18779226.
  6. ^ Dilip Nandwani (2014). Sustainable Horticultural Systems: Issues, Technology and Innovation. Springer. pp. 176–. ISBN 978-3-319-06904-3.
  7. ^ Dreher ML، Davenport AJ (2013). «Hass avocado composition and potential health effects». Crit Rev Food Sci Nutr. 53 (7): 738–750. doi:10.1080/10408398.2011.556759. PMC 3664913. PMID 23638933.
  8. ^ «Avocados, raw, all commercial varieties, per 100 grams». NutritionData.com. 2013. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.