ئەڤۆکادۆ
ئەڤۆکادۆ | |
---|---|
میوە و گەڵای ئەڤۆکادۆ، دورگەی ڕیۆنیۆن | |
![]() | |
Scientific classification ![]() | |
Unrecognized taxon (fix): | Persea |
Species: | Template:Taxonomy/PerseaPersea
|
Binomial name | |
Template:Taxonomy/PerseaPersea | |
Synonyms | |
|
ئەڤۆکادۆ (بە ئینگلیزی: Avocado) دار و میوەیەکە کە لە ناوچەی گەرمەسێرییەکان و ئەو ناوچەیانەی کە کەش و ھەوای دەریای ناوەڕاستیان ھەیە، دەڕوێت و میوەیەکی گۆشتی و سەوز و بریقەدار بە ناوکێکی درشتەوەی ھەیە. زۆربوونی ئەم ڕووەکە عادەتەن لە ڕێگەی پەیوەند ئەنجام دەدرێت. پەیوەند بە مانای بڕینەوەی بەشێک لە دارێک و بەسترانەوەی ئەو بەشە بە دارێکی دیکەوەیە. لەم شێوازەدا یەک شانە لە ڕووەکە جیادەکرێتەوە و لەسەر ڕووەکێکیتر گەشە دەکات و ئەمەش کوالێتیی باشتر دەکات و بەرھەمی ئەم ڕووەکە زیاد دەکات. لە ساڵی ٢٠١٧دا مەکسیک لە سەدا ٣٤ی کۆی بەرھەمی جیھانی ئەڤۆکادۆی ھەبوو. دوای مەکسیک، وڵاتانی دۆمینیکەن، ئیندۆنیزیا، کۆلۆمبیا، پێروو و ئەمەریکا گەورەترین بەرھەمھێنەری ئەڤۆکادۆن.[٣][٤][٥]
ڕووەکناسی[دەستکاری]
ئەڤۆکادۆ ڕووەکی گوڵدارە و لە خێزانی ڕووەکەکانی «Lauraceae» پۆلێن کراوە. ڕەسەنی ئەمریکای ناوەندی و مەکسیکە و ھەتا ٢٠ مەتر بەرز دەبێت و باڵا دەکێشێت و زۆر بە خێراییی گەورە دەبێت. ئەم ڕووەکە ھەمیشە گەڵای سەوزی ھەیە بە درێژی ١٢ بۆ ٢٥ سانتیمەتر. گوڵەکانی نادیارن و سەوزی زەرد بە پانی ٥ بۆ ١٠ میلیمەترن. میوەکەی وەک ھەرمێ یان ھێلکەیە. لە ڕووی ڕوەکناسیەوە میوەیەکی کۆمەڵە کە درێژیەکەی ٧ بۆ ٢٠ سانتیمەترە و کێشی نێوان ١٠٠ بۆ ١٠٠٠٠ گرامە. ناوکی گەورەی ھەیە و درێژیەکەی ٥ بۆ ٦٫٤ سانتیمەتر لە ناوەڕاستی میوەدایە.[٦]

بەھای خۆراکی[دەستکاری]
ئەڤۆکادۆ زۆربەی ئەو خۆراکانەی ھەیە کە جەستە پێویستی پێیەتی. ئەڤۆکادۆ زۆر گرنگە بۆ گەشەی ماسولکە و کرداری ئەندام. نزیکەی ٣٠ گرام ئەڤۆکادۆ دەتوانێت وەڵامی ٨ لەسەدی پێویستی جەستەت بدات بە ڤیتامین کە لە ڕۆژێکدا دەبێتە ھۆی توێکاریی خوێن. ھەروەھا ڤیتامین سی، ڤیتامین ئی و دژە ئۆکسیدانی تێدایە کە سیستەمی بەرگری جەستە بەھێز دەکات. خۆراکی تر کە لە ئەڤۆکادۆدا دۆزراونەتەوە بریتین لە فۆلات، ڕیبۆفلاڤین، فایبەر و ڤیتامین بی-٦.[٧][٨]
ناو | چەندێتی |
---|---|
ئاو | ٧٣٫٢٣ گرام |
پرۆتین | ٢ گرام |
چەوری | ١٤٫٦٦ گرام |
فایبەر | ٦٫٧ گرام |
شەکر | ٠٫٦٦ گرام |
کالسیۆم ئێم جی | ١٢ |
ئاسن ئێم جی | ٠٫٥٥ |
مەگنیزیۆم ئێم جی | ٢٩ |
فسفۆرس ئێم جی | ٥٢ |
پۆتاسیۆم ئێم جی | ٤٨٥ |
سۆدیۆم ئێم جی | ٧ |
زینک ئێم جی | ٠٫٦٤ |
مەنگەنێز ئێم جی | ٠٫١٤٢ |
ڕیبۆفلاڤین ئێم جی | ٠٫١٣ |
نیاسین ئێم جی | ١٫٧٣٨ |
بێتاکارۆتین یو جی | ٦٢ |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Wegier, A. , Lorea Hernández, F. , Contreras, A. , Tobón, W. & Mastretta-Yanes, A. 2017. Persea americana (errata version published in 2018). The IUCN Red List of Threatened Species 2017: e.T96986556A129765464. https://dx.doi.org/10.2305/IUCN.UK.2017-3.RLTS.T96986556A96986588.en. Downloaded on 01 May 2021.
- ^ "Persea americana Mill. , The Plant List, Version 1". Royal Botanic Gardens, Kew and Missouri Botanical Garden. 2010.
- ^ Morton JF (1987). Avocado; In: Fruits of Warm Climates. Center for New Crops and Plant Products, Department of Horticulture and Landscape Architecture, Purdue University, West Lafayette, IN. pp. 91–102. ISBN 978-0-9610184-1-2.
- ^ "What's in a name?". University of California. Retrieved 27 March 2016.
- ^ Chen, H; Morrell, PL; Ashworth, V; de la Cruz, M; Clegg, MT (2008). "Tracing the Geographic Origins of Major Avocado Cultivars". Journal of Heredity. 100 (1): 56–65. doi:10.1093/jhered/esn068. PMID 18779226.
- ^ Dilip Nandwani (2014). Sustainable Horticultural Systems: Issues, Technology and Innovation. Springer. pp. 176–. ISBN 978-3-319-06904-3.
- ^ Dreher ML, Davenport AJ (2013). "Hass avocado composition and potential health effects". Crit Rev Food Sci Nutr. 53 (7): 738–750. doi:10.1080/10408398.2011.556759. PMC 3664913. PMID 23638933.
- ^ "Avocados, raw, all commercial varieties, per 100 grams". NutritionData.com. 2013. Retrieved 17 April 2013.
- IUCN Red List least concern species
- Automatic taxobox cleanup
- Taxoboxes with no color
- Taxobox articles missing a taxonbar
- Speciesboxes with incorrect parameters specifying the taxon
- دەروازەی ڕووەکناسی/وتارە پەیوەندیدارەکان
- ئەڤۆکادۆ (ڕەگەزی)
- چێشتلێنان لە ویلایەتەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا
- چێشتلێنان ھاوایی
- زیندەوەران کە لە میۆسن دروست بوون
- دارەکان
- دارەکانی بێلیز
- دارەکانی جامایکا
- دارەکانی کۆستاریکا
- دارەکانی گواتیمالا
- دارەکانی مەکسیک
- دارەکانی نیکاراگوا
- دارەکانی ھۆندوراس
- کشتوکاڵی گەرمەسێری
- دانەوێڵەکان کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە سەرچاوە دەگرت
- بەرھەمە کشتوکاڵییەکان کە لە مەکسیکەوە سەرچاوە دەگرن
- میوەکان
- میوە گەرمەسێریەکان
- ئەڤۆکادۆ
- بەروبوومەکان، سەرچاوەگرتن لە ئەمریکاکان