ئاندریی لونن
ئاندریی ئۆلیسیۆڤیش لونن (بە ئۆکڕاینی: Андрій Олексійович Лунін؛ لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٩٩٩) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئۆکڕانییە کە یاری بۆ یانەی ڤەلەدوەلید، بە خواستن لەلایەن ڕیال مەدرید وە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا دەکات لە ڕۆڵی گۆڵپارێزدا.
کاروانی یانە
[دەستکاری]لونن لە ئەکادیمیای ئێف سی مێتالیست سپۆرتیڤ و ئێف سی دنیپرۆ یاریدەکرد لە تەمەنی لاویدا.
دنیپرۆ
[دەستکاری]لە ھاوینی ٢٠١٦دا، پاش ئەوەی دەرچوو لە قوتابخانەی لاوانی سپۆرتیڤ، ئەو دەستی بە یاریکردنن کرد لە یانەی یەدەگی ئێف سی دنیپرۆ. لە یانەی سەرەکیدا، لونن یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا، لە یارییەک لە دژی یانەی کارپاتی لڤیڤ لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە خوولی تۆپی پێی ئوکراینادا.[١] ئەو گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە بوو لە وەرزەکەدا، توانی لە کۆی گشتیدا ٢٥ یاری بۆ یانەکە بکات. ھەرچەندە، لە کۆتاییەکانی وەرزەکەدا، بەھۆی ناڕێکی دارایی یانەکەوە، دنیپرۆ خرانە ئاستی پلە دووی خوولەکە و یاریزانانی یانەکە ڕێگەیان پێدرا یانەکە جێبھێڵن.[٢]
زۆریا لوھانسک
[دەستکاری]لونن وەرزی ٢٠١٧–١٨ی لە یانەی زۆریا لوھانسک بەسەربرد، وە توانی بۆ جارێکی دی ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧، لوون یەکەم یاری ئەورووپیی خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە خولی ئەورووپا بەرامبەر ئۆستێرسوندس لە قۆناغی گرووپەکاندا وە بە ئەنجامی ٢–٠ شکستییان ھێنا. ئەو ٣٦ یاری بۆ یانەکە ئەنجامدا لە وەرزەکەدا، وە توانی لە ھەر شەش یارییەکانی یانەکە بەشداربێت لە خوولی ئەورووپادا.
ڕیال مەدرید
[دەستکاری]لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨، یانەی ڕیال مەدرید ڕێککەوتن لەگەڵ زۆریا لوھانسک لەبارەی گواستنەوەی لونن بۆ یانەکەیان بە بڕی ٨٫٥ میلیۆن یۆڕۆ.[٣] دوای چوار ڕۆژ لە ڕێککەوتنەکەیان، لونن گواسترایەوە ڕیال مەدرید و بوو بە یەکەم یاریزانی ئۆکڕانی کە پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.[٤] لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨، لونن بە شێوەیەکی خواستن گواسترایەوە یانەی سی دی لیگانێس، بۆ وەرزەکە.[٥][٦] لە نیوەی وەرزەکەدا، لونن دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی کە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە نەبوو وە کە گرێبەستەکە تەواو دەکات.[٧]
لە ١٣ی ئابی ٢٠١٩، ئەو بە شێوەیەکی خواستن پەیوەندی بە یانەی ڕیال ڤەلەدوەلیدەوە کرد بۆ وەرزی ٢٠١٩–٢٠.[٨][٩]
کاروانی نێودەوڵەتی
[دەستکاری]لونن یەکەم یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ ئەنجامدا، لە یاریێکی دۆستانەدا لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی کە بە ئەنجامی ١–١ کۆتاییھات.[١٠]
لە ٢٠١٩، ئەو سەرپەرشتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینای ئاستی ژێر ٢٠ ساڵان کرد بۆ بردنەوەی جامی جیھانیی ئاستی تەمەنی ژێر ٢٠ ساڵان.[١١] ئەو شەش لە حەوت یارییەکانی یانەکەی بەشداربوو. ھۆی یارینەکردنی لەو تاکە یارییەی بەرامبەر کۆڵۆمبیا لە چارەکی کۆتایی بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە یاریدەکرد لە ھەڵبژاردەی سەرەکیی ئوکراینا لە یارییەکابی گەییشتن بە یۆڕۆی ٢٠٢٠ بەرامبەر ھەڵبژاردەی سڕبیا و لوکسەمبورگ.[١٢][١٣] پاش بردنەوەیان لە یاری جامی جیھانیی ئاستی ژێر تەمەنی ٢٠ ساڵان بەرامبەر باشووری کۆریا بە ئەنجامی ٣–١، لونن خەڵاتکرا بە خەڵاتی دەستەوانەی ئاڵتوونی بەوەی کە بە باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانەتییەکە دەستنیشانکرا.[١٤]
ئامارەکان
[دەستکاری]یانە
[دەستکاری]- ھەتا ٩ی ئازاری ٢٠١٩
یانە | وەرز | خوول | جام | ئەورووپا | ئیتر | گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | ||
دنیپرۆ | ٢٠١٦–١٧ | خوولی ئۆکڕانی | ٢٢ | ٠ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٢٥ | ٠ |
زۆریا لوھانسک | ٢٠١٧–١٨ | خوولی ئۆکڕانی | ٢٩ | ٠ | ١ | ٠ | ٦ | ٠ | ٠ | ٠ | ٣٦ | ٠ |
ڕیال مەدرید | ٢٠١٨–١٩ | لا لیگا | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ |
لیگانێس (خواستن) | ٢٠١٨–١٩ | لا لیگا | ٥ | ٠ | ٢ | ٠ | – | ٧ | ٠ | |||
ڤەلەدوەلید (خواستن) | ٢٠١٩–٢٠ | لا لیگا | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | – | ٠ | ٠ | |||
کۆی گشتی | ٥٦ | ٠ | ٦ | ٠ | ٦ | ٠ | ٠ | ٠ | ٦٨ | ٠ |
نێودەوڵەتی
[دەستکاری]- ھەتا ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا | ||
---|---|---|
ساڵ | یاری | گۆڵ |
٢٠١٨ | ٤ | ٠ |
٢٠١٩ | ١ | ٠ |
گشتی | ٥ | ٠ |
دەستکەوتەکان
[دەستکاری]نێودەوڵەتی
[دەستکاری]لاوی
[دەستکاری]- جامی جیھانیی ئاستی تەمەنی ژێر ٢٠ ساڵان[١١]
تاکەکەسی
[دەستکاری]- خەڵاتی دەستەوانەی ئاڵتوونی[١٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Ліга Парі-Матч. 11 тур. Матч № 66 16 October 2016. (بە Ukrainian). UPL Official Web Site. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «ФФУ скоро решит, кто займет место Днепра в Первой лиге - Первая лига Украины» [FFU will soon decide who will take Dnipro's place in the First League]. SPORTARENA.com (بە ڕووسی). ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Real Madrid sign goalkeeper Andriy Lunin, UNIAN (20 June 2018)
- ^ «Official Announcement: Andriy Lunin». Real Madrid C.F. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «El joven portero Andriy Lunin firma por el C.D. Leganés cedido por el Real Madrid». CD Leganés. ٢٧ی ئابی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Official Announcement: Lunin». Real Madrid C.F. ٢٧ی ئابی ٢٠١٨. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «On loan Andriy Lunin opposed to January Bernabéu return». Diario AS. 31 December 2018. لە 1 July 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «El Pucela obtiene la cesión de Lunin». realvalladolid.es. 13 August 2019. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 13 August 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ «Official Announcement: Lunin». realmadrid.com. 13 August 2019. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 13 August 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ «Saudi Arabia vs. Ukraine - 23 March 2018 - Soccerway». int.soccerway.com. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Spirited comeback earns Ukraine first U-20 title ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.; FIFA.com, 15 June 2019.
- ^ «Лунин попрощался с молодежной сборной и отправился в национальную» [Lunin said goodbye to the junior team and went to the national team]. Евро 2020 на football.ua (بە ڕووسی). لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Лунин вернулся в расположение молодежной сборной Украины» [Lunin is back with Ukraine's junior team]. football.ua. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ FIFA.com. «FIFA U-20 World Cup Poland 2019 - News - Lee, Lunin headline award winners at Poland 2019 - FIFA.com». www.fifa.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «FIFA U-20 World Cup Poland 2019 – Award». FIFA.com. Fédération Internationale de Football Association. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاندریی لونن تێدایە. |
- ئەو پەڕانەی سکریپتی زمانی ئۆكراینی بەکاردێنن (uk)
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی بریتانیایییان ھەیە (en-gb)
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئابی ٢٠٢١
- لەدایکبووانی ١٩٩٩
- زیندووان
- یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید
- یاریزانانی لا لیگا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیسپانیا
- یاریزانانی تۆپی پێی ئوکراینی
- گۆڵپارێزانی تۆپی پێ
- خەڵکی کراسنۆھراد
- یاریزانانی سێگوندا دیڤیسیۆن
- وەرزشکارانی ئۆبلاستی خارکیڤ
- یاریزانانی براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
- یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا
- یاریزانانی پرێمیەرلیگی ئوکراینی
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵاتی ئوکراینی
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤