بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئان نجۆگو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئانن نجۆگو

ئان نجۆگو ژنە چالاکوانی کینیاییە.[١] لە ساڵی ٢٠١٠ بوو بە بەڕیوبەری سەنتەری مافەکانی خوێندن و ھۆشیاری، کە جگە لە چالاکییەکانی خۆ ئەوا کاری بە بەڵگەکردنی توندووتیژییە جێندەرییەکانی دەکرد لەدوای ھەڵبژاردنی گشتی کینیای ٢٠٠٧.[٢] ھەروەھا ئان بەشداربوو لەنووسینەوە و پشتگیرکردنی ڕەشنووسی یاسای دەستدرێژی سێکسی لە وڵاتەکەی، کە دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ بووە یاسا لە کینیا.[٣][٤][٥] لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣][٦]

چالاکییەکان

[دەستکاری]

لە پاڵ چالاکییەکانی لەبواری توندوتیژی جێنەری، نجۆگو ھاوسەرۆکی کۆمەڵێک لیژنەبوو لە ڕیفۆرمی دەستوور.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٧، ئان دەستگیردەکرێت لەلایەن ھێزەکانی وڵات، ئەمەش لەبەرئەوەی ناوبراو بەدوای زانیاری دەگەڕا لەسەر مووچەی پەرلەمەنتارەکان، کە مووچەیەکەی بەرزبوو وێڕای باروودۆخی خراپی کینیا.[٣] دواتر ئان کەیسەکەی بردەوە، کەیسەکەش لەئاستی ناوخۆی دەنگۆی گەورەی نایەوە و بە کەیسی «ئان لەدژی وڵات» ناوبانگی دەرکرد. لە ساڵی ٢٠١٢، لەکەیسێکدا خۆی و کوڕەکەی تۆمەتبارکران بە ئازاردانی باوکی بەڵام دواتر لە ٢٠١٣، بێتاوان ناسێنران.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Kenya's Ann Njogu, is a "Woman of Courage"». Mshale.
  2. ^ «Courage, and Heart, on Behalf of Kenya's Women». The Huffington Post.
  3. ^ ئ ا ب پ «Ann Njogu, Kenya». U.S. Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «Archived copy» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)
  5. ^ «Kenyan Sexual offence act» (PDF). ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ «AMIP News». us-africarelationsupdates.blogspot.com.
  7. ^ Court rules Ann Njogu and son have no case to answer 2016-08-19 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., SAR, Retrieved 16 July 2016

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]