بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئان نجۆگو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئانن نجۆگو

ئان نجۆگو ژنە چالاکوانی کینیاییە.[١] لە ساڵی ٢٠١٠ بوو بە بەڕیوبەری سەنتەری مافەکانی خوێندن و ھۆشیاری، کە جگە لە چالاکییەکانی خۆ ئەوا کاری بە بەڵگەکردنی توندووتیژییە جێندەرییەکانی دەکرد لەدوای ھەڵبژاردنی گشتی کینیای ٢٠٠٧.[٢] ھەروەھا ئان بەشداربوو لەنووسینەوە و پشتگیرکردنی ڕەشنووسی یاسای دەستدرێژی سێکسی لە وڵاتەکەی، کە دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ بووە یاسا لە کینیا.[٣][٤][٥] لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣][٦]

چالاکییەکان

[دەستکاری]

لە پاڵ چالاکییەکانی لەبواری توندوتیژی جێنەری، نجۆگو ھاوسەرۆکی کۆمەڵێک لیژنەبوو لە ڕیفۆرمی دەستوور.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٧، ئان دەستگیردەکرێت لەلایەن ھێزەکانی وڵات، ئەمەش لەبەرئەوەی ناوبراو بەدوای زانیاری دەگەڕا لەسەر مووچەی پەرلەمەنتارەکان، کە مووچەیەکەی بەرزبوو وێڕای باروودۆخی خراپی کینیا.[٣] دواتر ئان کەیسەکەی بردەوە، کەیسەکەش لەئاستی ناوخۆی دەنگۆی گەورەی نایەوە و بە کەیسی «ئان لەدژی وڵات» ناوبانگی دەرکرد. لە ساڵی ٢٠١٢، لەکەیسێکدا خۆی و کوڕەکەی تۆمەتبارکران بە ئازاردانی باوکی بەڵام دواتر لە ٢٠١٣، بێتاوان ناسێنران.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Kenya's Ann Njogu, is a "Woman of Courage"». Mshale.
  2. «Courage, and Heart, on Behalf of Kenya's Women». The Huffington Post.
  3. 1 2 3 4 «Ann Njogu, Kenya». U.S. Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. «Archived copy» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)
  5. «Kenyan Sexual offence act» (PDF). ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. «AMIP News». us-africarelationsupdates.blogspot.com.
  7. Court rules Ann Njogu and son have no case to answer 2016-08-19 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., SAR, Retrieved 16 July 2016

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]