ئارۆن ڕامسدەیڵ
ئەزموونی گەنجی | |||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
مارش تاون | |||||||||||||||||||||
بۆڵتۆن واندەرس | |||||||||||||||||||||
٢٠١٣–٢٠١٦ | ئەکادیمیای شیفیڵد یونایتد | ||||||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | ||||||||||||||||||
٢٠١٦–٢٠١٧ | شیفیڵد یونایتد | ٠ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٧–٢٠٢٠ | بۆرنمۆس | ٣٧ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٨ | چێستەرفیڵد (خواستن) | ١٩ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٩ | ویمبڵدۆن (خواستن) | ٢٠ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠٢٠–٢٠٢١ | شیفیڵد یونایتد | ٤٠ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠٢١- | ئەرسیناڵ | ٣٦ | (٠) | ||||||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||||||||||||||||||||
٢٠١٦ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرای خوار ١٨ ساڵان | ٢ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٦–٢٠١٧ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان | ١٢ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٧–٢٠١٨ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرای خوار ٢٠ ساڵان | ٥ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠١٨–٢٠٢١ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵان | ١٥ | (٠) | ||||||||||||||||||
٢٠٢١- | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا | ٣ | (٠) | ||||||||||||||||||
خەڵاتەکان
| |||||||||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
ئاڕۆن کریستۆفەر ڕامسدەیل (لەدایکبووی ١٤ی ئایاری ١٩٩٨)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزییە کە وەک گۆڵپارێز یاری دەکات بۆ یانەی پرێمیەرلیگ ئەرسیناڵ و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا.
ڕامسدەیڵ دەستی بە کاروانی پیشەیی یانە کرد بە یاریکردن بۆ شێفیڵد یونایتد و لە ساڵی ٢٠١٧ گرێبەستی لەگەڵ یانەی بۆرنمۆس واژوو کرد. دوای ماوەکانی خواستن لە چێستەرفیڵد و ئەی ئێف سی ویمبڵدۆن، ڕامسدەیڵ وەرزێک لەگەڵ بۆرنمۆس یاریکرد و گەڕایەوە بۆ شێفیڵد یونایتد بە بڕی ١٨ ملیۆن پاوەند. لە ساڵی ٢٠٢١، ڕامسدەیڵ گرێبەستی لەگەڵ ئەرسیناڵ واژوو کرد لە گواستنەوەیەکی ڕیکۆردا بەھای ٣٠ ملیۆن پاوەند بە بۆنسەکانەوە، کە بوو بە گرانترین گۆڵپارێزی یانەکە.
ڕامسدەیڵ نوێنەرایەتی ئینگلتەرای کردووە لە ھەموو ئاستەکانی خوار ١٨ ساڵەوە تا پێکھاتەی یەکەم، و لە ساڵی ٢٠١٧دا پاڵەوانێتی ئەورووپی خوار ١٩ ساڵانی ئەورووپای بردەوە، و ھەروەھا بەشێک بوو لەو پێکھاتەیەی ئینگلتەرا کە دووەم بوون لە یۆرۆ ٢٠٢٠.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]ڕامسدەیڵ لە ستۆک-ئۆن-تڕێنت لەدایکبووە و لە گوندی ھاوسێیان لە چێستەرتۆن گەورە بووە.[١] ڕامسدەیڵ دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد لە یانەی نیوکاسڵ-ئەندەر-لیم لە شارۆچکەی مارش. ڕاھێنەری گۆڵپارێز فرێد باربەر بردی بۆ بۆڵتۆن واندەرز بۆ تاقیکردنەوە و لە کۆتاییدا گرێبەستیان لەگەڵدا کرد.[٢] لە ساڵی ٢٠١٤، ڕامسدەیڵ لەلایەن سێنتینێلەوە دیاری کرا وەک بەھرەی داھاتوو دوای یارمەتیدانی قوتابخانەکەی دواناوەندی سێر تۆماس بۆگی بۆ گەیشتن بە پێش کۆتایی جامی ئێف ئەی قوتابخانەکانی ئینگلتەرا.[٢]
کاروانی یانە
[دەستکاری]شێفیڵد یونایتد
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٣، ڕامسدەیڵ چووە یانەی شێفیڵد یونایتد دوای ئەوەی ماوەیەکی لە تیمی لاوانی بۆڵتۆن واندەرز بەسەر برد.[٣] دوای دەرچوونی لە ئەکادیمیای لاوانی شێفیڵد یونایتد، ڕامسدەیڵ لە ئایاری ٢٠١٤ سکۆلەرشیپێکی لەگەڵ یانەکە واژوو کرد.[٣][٤] ڕامسدەیڵ دوو جار لەسەر کورسی یەدەگ دەرکەوت لە وەرزی ٢٠١٥–١٦ بەرامبەر کۆڤێنتری سیتی و سکانتۆرپ یونایتد بەڵام بەشداری یارییەکەی نەکرد.[٥] لە ئایاری ٢٠١٦، یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری لەگەڵ یانەکە واژوو کرد.[٦]
ڕامسدەیڵ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا لە بردنەوەی ٦–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر لەیتۆن ئۆریێنت لە جامی ئێف ئەی، لە یارییەکەدا گۆڵەکەی بە خاوێنی مایەوە.[٧] ئەو ھەروەھا یارییەکی دیکەی ئەنجامدا لە جامی ئێف ئەی بەرامبەر بۆڵتۆن واندەرز بەڵام ٣–٢ دۆڕان.[٨]
بۆرنمۆس
[دەستکاری]لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، گرێبەستی لەگەڵ یانەی بۆرنمۆس واژوو کرد بە بڕە پارەیەکی ئاماژە پێنەکراو کە چاوەڕوان دەکرێت لە ناوچەی ٨٠٠٬٠٠٠ پاوەند بێت.[٩] بەڵام دواتر لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بەوە دەکرا کە بڕی ١ ملیۆن پاوەند بووە.[١٠] ڕامسدەیڵ لە یاری کۆتایی وەرزی ٢٠١٦–١٧ لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەرامبەر لیستەر سیتی بوو.[١١]
ڕامسدەیڵ یەکەمین یاری خۆی لە یانەی پریمەرلیگ و یەکەمین یاریی خۆی بۆ بۆرنمۆس ئەنجامدا لە ڕۆژی یەکەمی وەرزی ٢٠١٩–٢٠، لە یارییەکدا کە ١–١ بەرامبەر بوون بەرامبەر تیمی پێشووی شێفیڵد یونایتد.[١٢] ڕامسدەیڵ جێگای خۆی وەک گۆڵپارێزی سەرەکی لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠ قایم کرد، ھەموو یارییەکانی پریمەرلیگ سەرەکی بوو تا ١٢ی کانوونی دووەم، کاتێک بەشداری یاری نەکرد بەرامبەر وەتفۆرد بەھۆی پێکان.[١٣] گەڕایەوە بۆ پێکھاتەکە لە یاری داھاتووی پریمەرلیگ، لە دۆڕاندنیان ١–٠ بەرامبەر نۆرویچ سیتی.[١٤]
لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ گرێبەستێکی نوێ و درێژخایەنی لەگەڵ یانەکە واژوو کرد.[١٥] لە ھەمان مانگدا، ڕامسدەیڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی بۆ تشرینی یەکەم بردەوە، لە یارییەکانی بەرامبەر نۆرویچ سیتی و واتفۆردا پارێزگاری لە گۆڵەکەی کرد.[١٦] ئاستە بەرزەکەی لە چەند مانگی دواتردا بەردەوام بوو، کاتێک جارێکی تر خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی وەرگرت لە کانوونی دووەمدا بۆ زنجیرەیەکی تر لە ئاستی نایاب، لەوانە باشترین یاریزانی یاری بەرامبەر برایتۆن و ھۆڤ ئەلبیۆن.[١٧] لە ١٠ی ئابدا، ڕامسدەیڵ بە باشترین یاریزانی ساڵ دانرا لەلایەن لایەنگرانی یانەکە.[١٨]
خواستنەکان بۆ چێستەرفیڵد و ویمبڵدۆن
[دەستکاری]لە پەنجەرەی گواستنەوەی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، ڕامسدەیڵ بە خواستن درا بە چێستەرفیڵد بۆ تەواوی وەرزی ٢٠١٧–١٨.[١٩] ڕامسدەیڵ یەکەمین یاری خۆی لە چێستەرفیڵد ئەنجامدا بەرامبەر ئەکرینگتۆن ستانلی لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، بەڵام گۆڵێکی بە ھەڵە لە خۆیان تۆمارکرد دوای ئەوەی «ڕێگەی دا بە ھێرشێکی جاکسۆن کە بچێتە تۆڕی گۆڵەکەی» لە دۆڕانی ٤–٠.[٢٠] دوای ھەفتەیەک، بەرامبەر لووتۆن تاون، لە بردنەوەی ٢–٠ دا، گۆڵەکەی بە خاوێنی ھێشتەوە.[٢١] لە وەرزی ٢٠١٧–١٨، ڕامسدەیڵ بە گشتی ١٩ یاری بۆ یانەکە ئەنجامدا لە خولی پلە دوو، بەڵام لە کۆتاییدا نەیتوانی یارمەتی یانەکە بدات بۆ ڕێگریکردن لە دابەزینی یانەکە بۆ خولی نیشتیمانی.[٢٢]
لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، ڕامسدەیڵ چووە یانەی ویمبڵدۆن بە خواستن تا کۆتایی وەرزی ٢٠١٨–١٩.[٢٣] ڕۆژی دواتر، ڕامسدەیڵ یەکەمین یاری خۆی بۆ دۆنس ئەنجامدا لە بردنەوە لە قۆناغی سێیەمی جامی ئێف ئەی ٣–٢ بەرامبەر فلیتود تاون لە یاریگای ھایبێری.[٢٤] یەکەمین یاریی لە خولدا دوای ھەفتەیەک بوو لە یارییەکدا کە ١–١ بوون لەگەڵ کۆڤێنتری سیتی لە ڕیکۆ ئارینا.[٢٥] یارمەتی یانەکەی دا لە بردنەوە لە یانەی وێست ھام لە جامی ئێف ئەی، لە وەرزی ٢٠١٨–١٩، ڕامسدەیڵ بە گشتی ٢٠ یاری بۆ یانەکە ئەنجامدا لە خولی پلە یەک، و بەھۆیەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی وەرزەکەی بردەوە بەھۆی ئاستە بەرزەکەی لە گۆڵدا، کاتێک ویمبڵدۆن لە خولی پلە یەک مایەوە سەرەڕای ئەوەی لە شوباتدا ١٠ خاڵ لە سەلامەتی دوور بوو.[٢٦][٢٧]
گەڕانەوە بۆ شێفیڵد یونایتد
[دەستکاری]لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠، ڕامسدەیڵ گەڕایەوە بۆ شیفیڵد یونایتد، بە بڕی ١٨٫٥ ملیۆن پاوەند بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار ساڵ.[٢٨][١][٢٩] لە ئایاری ٢٠٢١، بە باشترین یاریزانی ساڵ و یاریزانی لاوی ساڵ دانرا بۆ شیفیڵد یونایتد دوای ئەوەی لە ھەموو وەرزەکەدا و ھەموو یارییەکان بەشدار بوو.[٣٠]
ئەرسیناڵ
[دەستکاری]لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢١، ڕامسدەیڵ گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەی ئەرسیناڵ واژوو کرد.[٣١] دوای پێنج ڕۆژ لە جامی کارابۆ یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەی ئەرسیناڵ ئەنجامدا و گۆڵەکەی بە خاوێنی ھێشتەوە کاتێک ئەرسیناڵ ٦–٠ یارییەکەی بردەوە.[٣٢] لە ١١ی ئەیلوول یەکەمین یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا و کلین شیتێکی دیکەی بەدەست ھێنا کاتێک ئەرسیناڵ لە نۆرویچ سیتی بردەوە لە یاریگای ئیمارات.[٣٣] دوای چەند کلین شیتێک لە خولدا، یەکەم گۆڵی لێ تۆمار کرا لە بردنەوەی ٣–١ی لە یاریگای خۆیان بەرامبەر تۆتنھام ھۆتسپێر لە دێربی باکووری لەندەن لە ٢٦ی ئەیلوولدا.[٣٤] لە بردنەوەی ٢–٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر لیستەر سیتی لە ٣٠ی تشرینی یەکەم، زۆر ستایش کرا بۆ یەکێک لە تۆپ گەڕاندنەوەکانی و ئاستی گشتی لەلایەن پسپۆڕان لە ناویاندا گۆڵپارێزەکەی پێشووی مانچستەر یونایتد پیتەر شمایکڵ، کە گەڕاندنەوەکەی بەرامبەر لێدانە ڕاستەوخۆکەی جەیمس مەدیسۆن بە "باشترین گەڕاندنەوە کە من بینیومە بۆ چەندین ساڵ" وەسف کرد.[٣٥][٣٦][٣٧] لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١، دوای زنجیرەیەک لە ئاستی سەرنجڕاکێش، ڕامسدەیڵ یەکێک بوو لەو ھەشت یاریزانەی کە پاڵێورا بوون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی تشرینی یەکەمی پریمەرلیگ،[٣٨] ھەرچەندە لە کۆتاییدا خەڵاتەکە درا بە محەممەد سەڵاحی لیڤەرپوول.[٣٩][٤٠] ھەروەھا بە یاریزانی مانگی ئەرسیناڵ بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دانرا، بە ٦٠٪ی دەنگەکان لە لایەنگرانی یانەکە.[٤١] لە تشرینی دووەمدا دووبارە خەڵاتەکەی بردەوە بە ٤٢٪ی دەنگەکان.[٤٢]
کاروانی نێودەوڵەتی
[دەستکاری]لاوان
[دەستکاری]ڕامسدەیڵ بەشداری ئاستە جیاوازەکانی ئینگلتەرای کردووە لە ئاستی خوار ١٨ ساڵ، خوار ١٩ ساڵ، خوار ٢٠ ساڵ و خوار ٢١ ساڵ.[٤٣]
لە ئازاری ٢٠١٦ بۆ یەکەم جار لەلایەن ئینگلتەرای خوار تەمەن ١٨ بانگھێشت کرا و یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمەکە ئەنجامدا لە بردنەوەی ٤–١ بەرامبەر کۆماری ئیرلەندای خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٦.[٤٤] دواتر دوو یاری تری بۆ تیمی ئینگلتەرای خوار تەمەن ١٨ ئەنجامدا.
لە ئابی ٢٠١٦، ڕامسدەیڵ بانگھێشت کرا لەلایەن ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان، کە یەکەمین یاری خۆی لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەنجامدا، لە بردنەوەی لە دۆڕاندنی ١–٠ بەرامبەر بەلجیکا خوار ١٩ ساڵان.[٤٥] ڕامسدەیڵ ھەر پێنج یارییەکەی بۆ تیمی خوار ١٩ ساڵانی ئینگلتەرا بە شێوەی سەرەکی دەستپێکرد کە دواتر پاڵەوانێتی ئەورووپی خوار ١٩ ساڵانیان بردەوە لە ساڵی ٢٠١٧ و سێ یاری لە پێنج یاری دا گۆڵی لێ تۆمار نەکرا.[٤٦][٤٧]
دوای بردنەوەی جامی ئەورووپی خوار تەمەن ١٩ ساڵانی یەکێتی ئەورووپا، ڕامسدەیڵ لە ئابی ٢٠١٧ لەلایەن ئینگلتەرا خوار تەمەن ٢٠ ساڵان بانگھێشت کرا، کە لەوێ یەکەمین یاری خۆی لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەنجامدا، لە یارییەکدا کە ٠–٠ بەرامبەر بوون لەگەڵ سویسرای خوار ٢٠ ساڵان.[٤٨]
لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨، ڕامسدەیڵ بۆ یەکەم جار بانگکرا بۆ ئینگلتەرا خوار ٢١ ساڵان لەلایەن ڕاھێنەری یانەکە ئیدی بووسرۆید، بۆ پاڵەوانێتی تۆلۆن.[٤٩] ڕامسدەیڵ یەکەم یاری خۆی بۆ تیمی ئینگلتەرای خوار تەمەن ٢١ ساڵان ئەنجامدا لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٨، کە تەواوی ٩٠ خولەک یاری کرد لە بردنەوەی ٤–٠ بەرامبەر قەتەر.[٥٠] ڕامسدەیڵ گۆڵپارێزی یەکەمی ھەڵبژاردەکەی بوو لە کاتی پاڵەوانێتی ئەورووپی خوار ٢١ ساڵانی ٢٠٢١ و ھەروەھا ھەر سێ یارییەکەی بۆ ئینگلتەرا بە شێوەی سەرەکی دەست پێکرد و لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵاواییان کرد.[٥١][٥٢]
پێکھاتەی یەکەم
[دەستکاری]لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١، ڕامسدەیڵ بانگھێشت کرا وەک بەشێک لە تیمی سەرەتایی ٣٣ کەسی گاریس ساوگایت بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ی دواخراو.[٥٣]لە کۆتاییدا بەشێک نەبوو لە پێکھاتەی ٢٦ کەسی، کە گۆڵپارێزەکان دین ھێندەرسۆن، سام جۆنستۆن و جۆردان پیکفۆرد دیاریکران وەک پێکھاتە، بەڵام دوای یەک یاری بانگھێشت کرا دوای ئەوەی ھێندەرسۆن بەھۆی پێکانەوە کشایەوە.[٥٤][٥٥] ڕامسدەیڵ یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا لە بردنەوەی ١٠–٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر سان مارینۆ لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠٢٢ لە ٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢١[٥٦]
میدیا
[دەستکاری]ڕامسدەیڵ بەشدار بوو لە زنجیرە درامای وەرزشی تایبەت بە ئەمەزۆن بە ناوی: ھەمووی یان ھیچ: ئەرسیناڵ، کە دۆکومێنتارییەک بوو لەسەر یانەکە لەگەڵ بەسەربردنی کات لەگەڵ ڕاھێنەران و یاریزانان لە ھەردوو یاریگا و دەرەوەی یاریگا بەدرێژایی وەرزی ٢٠٢١–٢٢.[٥٧]
ژیانی کەسی
[دەستکاری]ڕامسدەیڵ ھاندەری یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆنە، و ئاماژەی بە سەرسووڕمانی خۆی بۆ گۆڵپارێزە کۆنەکەیان بێن فۆستەر دەربڕی کاتێک لە ساڵی ٢٠١٩ لە دژی یاری کرد.[٥٨]
ئاماری کاروانی وەرزشی
[دەستکاری]یانە
[دەستکاری]- ھەتا ١٣ ئابی ٢٠٢٢
یانە | وەرز | خول | جامی ئێف ئەی | جامی لیگا | ئەورووپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
شێفیڵد یونایتد | ٢٠١٥–١٦ | خولی پلە یەک | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |
٢٠١٦–١٧ | خولی پلە یەک | ٠ | ٠ | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | ٢ | ٠ | ||
کۆی گشتی | ٠ | ٠ | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | ٢ | ٠ | |||
AFC Bournemouth | ٢٠١٦–١٧ | پرێمیەرلیگ | ٠ | ٠ | - | - | - | - | ٠ | ٠ | ||||
٢٠١٧–١٨ | پرێمییەرلیگ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | - | ٠ | ٠ | |||
٢٠١٨–١٩ | پرێمییەرلیگ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | - | - | ٠ | ٠ | ||||
٢٠١٩–٢٠ | پرێمییەرلیگ | ٣٧ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | - | ٣٧ | ٠ | |||
کۆی گشتی | ٣٧ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | - | ٣٧ | ٠ | ||||
چێستەرفیڵد (خواستن) | ٢٠١٧–١٨ | خولی پلە دوو | ١٩ | ٠ | - | - | - | - | ١٩ | ٠ | ||||
ویمبڵدۆن (خواستن | ٢٠١٨–١٩ | خولی پلە یەک | ٢٠ | ٠ | ٣ | ٠ | - | - | - | ٢٣ | ٠ | |||
شێفیڵد یونایتد | ٢٠٢٠–٢١ | پرێمییەرلیگ | ٣٨ | ٠ | ٤ | ٠ | ٠ | ٠ | - | - | ٤٢ | ٠ | ||
٢٠٢١–٢٢ | پاڵەوانێتی | ٢ | ٠ | - | ٠ | ٠ | - | - | ٢ | ٠ | ||||
کۆی گشتی | ٤٠ | ٠ | ٤ | ٠ | ٠ | ٠ | - | - | ٤٤ | ٠ | ||||
ئەرسیناڵ | ٢٠٢١–٢٢ | پرێمییەرلیگ | ٣٤ | ٠ | ٠ | ٠ | ٣ | ٠ | - | - | ٣٧ | ٠ | ||
٢٠٢٢–٢٣ | پرێمییەرلیگ | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٢ | ٠ | ||
کۆی گشتی | ٣٦ | ٠ | ٠ | ٠ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٣٩ | ٠ | |||
تەواوی کاروانی وەرزشی | ١٥٢ | ٠ | ٩ | ٠ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ١٦٤ | ٠ |
نێودەوڵەتی
[دەستکاری]- ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٥٩]
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئینگلتەرا | ٢٠٢١ | ١ | ٠ |
٢٠٢٢ | ٢ | ٠ | |
کۆی گشتی | ٣ | ٠ |
خەڵاتەکان
[دەستکاری]ئینگلتەرا خوار ١٩ ساڵان
- پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ١٩ ساڵان: ٢٠١٧[٤٦]
ئینگلتەرا خوار ٢١ ساڵان
- پاڵەوانێتی تۆلۆن: ٢٠١٨[٦٠]
ئینگلتەرا
- دووەم لە پاڵەوانێتی ئەورووپا: ٢٠٢٠[٦١]
تاکەکەسی
- باشترین یاریزانی ساڵی بۆرنمۆس بە دەنگی ھاندەران: ٢٠١٩–٢٠[٦٢]
- باشترین یاریزانی ساڵی شێفیڵد یونایتد: ٢٠٢٠–٢١[٦٣]
- باشترین یاریزانی لاوی ساڵی شێفیڵد یونایتد: ٢٠٢٠–٢١[٦٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Aaron returns as Blades sign exciting stopper». Sheffield United F.C. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Smith، Peter (١١ی ئابی ٢٠١٩). «Premier League debut for 21-year-old North Staffs starlet - and ex-Stoke City midfielder's nephew». stokesentinel.co.uk. The Sentinel. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Development Squad». Sheffield United F.C. ١ی ئابی ٢٠١٤. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Welcome to the new scholars». Sheffield United F.C. ٨ی ئایاری ٢٠١٤. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Coventry City 3 – 1 Sheffield United». BBC Sport. 30 April 2016. لە 1 February 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Professional deals for youngsters». Sheffield United F.C. ٦ی ئایاری ٢٠١٦. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Sheffield United: Selfless George Long catches Blades boss Chris Wilder's eye». The Star. Sheffield. 7 November 2016. لە 4 December 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Bolton Wanderers 3 – 2 Sheffield United». BBC Sport. 4 December 2016. لە 1 February 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «AFC Bournemouth sign young 'keeper Aaron Ramsdale from Sheffield United». AFC Bournemouth. 31 January 2017. لە ڕەسەنەکە لە 1 February 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 11 February 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Sheffield United: Blades manager Chris Wilder explains why Aaron Ramsdale was allowed to depart». The Star. Sheffield. 1 February 2017. لە 1 February 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Leicester City 1–1 AFC Bournemouth». BBC Sport. 21 May 2017. لە 1 February 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Emons، Michael (10 August 2019). «Bournemouth 1–1 Sheffield United». BBC Sport. لە 21 November 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Mallows، Thomas (12 January 2020). «Bournemouth 0–3 Watford». BBC Sport. لە 3 March 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Howarth، Matthew (18 January 2020). «Norwich City 1–0 AFC Bournemouth». BBC Sport. لە 3 March 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Aaron Ramsdale: Bournemouth keeper signs new long-term deal». BBC Sport. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Ramsdale voted October Player of the Month». AFC Bournemouth. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Ramsdale wins Player of the Month». AFC Bournemouth. ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «RAMSDALE YOUR PLAYER OF THE YEAR». AFC Bournemouth. ١٠ی ئابی ٢٠٢٠. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Fourth New Recruit Joins Spireites». Chesterfield F.C. ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Accrington Stanley 4–0 Chesterfield». BBC Sport. 6 January 2018. لە 1 February 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Chesterfield 2–0 Luton Town». BBC Sport. 13 January 2018. لە 1 February 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Chesterfield relegated from League Two after Morecambe draw». BBC Sport. 24 April 2018. لە 3 March 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Dons sign goalkeeper on loan from Bournemouth». AFC Wimbledon. ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Dons march into fourth round with a dramatic winner». AFC Wimbledon. ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Dons earn a creditable draw at Coventry». AFC Wimbledon. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Player of the Year Will quick to focus on completing survival bid». AFC Wimbledon. ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Bradford 0–0 AFC Wimbledon: Wally Downes' Dons secure League One status». Sky Sports. 4 May 2019. لە 21 November 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Ramsdale Completes Sheffield United Move». AFC Bournemouth. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Aaron Ramsdale: Sheffield United re-sign goalkeeper from Bournemouth». BBC Sport. ١٩ی ئابی ٢٠٢٠. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «End of Season Awards». www.sufc.co.uk. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Aaron Ramsdale joins in permanent deal». Arsenal F.C. 20 August 2021. لە 20 August 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «West Bromwich Albion 0-6 Arsenal». BBC Sport. 25 August 2021. لە 25 August 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Arsenal 1-0 Norwich City». BBC Sport. 11 September 2021. لە 11 September 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Arsenal 3-1 Tottenham Hotspur». BBC Sport. 26 September 2021. لە 26 September 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Leicester City 0-2 Arsenal». BBC Sport. 30 October 2021. لە 30 October 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Watts، Charles (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «'Best save I've seen in years!' - Ramsdale heroics earn Arsenal record statement win at Leicester». goal.com. Goal. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Deniran-Alleyne، Tashan (٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Peter Schmeichel's eight-word verdict on Aaron Ramsdale's save for Arsenal against Leicester». football.london. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Ramsdale going to be first goalkeeper choice for England». Kuwait Online.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Shortlist for October 2021 EA SPORTS Player of the Month». premierleague.com. Premier League. ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Salah wins October 2021 EA SPORTS Player of the Month award». premierleague.com. Premier League. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Ramsdale is our October Player of the Month!». arsenal.com. Arsenal F.C. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Ramsdale is our Player of the Month... again!». arsenal.com. Arsenal F.C. ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Profile – Aaron Ramdale». The Football Association. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ «Call-up for young keeper». Sheffield United F.C. ١٦ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Ramsdale called-up». Sheffield United F.C. ٢٤ی ئابی ٢٠١٦. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «European Under-19 Championship: England beat Portugal in final». BBC Sport. ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «RAMSDALE'S ENGLAND U19S MAKE EUROS FINAL». AFC Bournemouth. ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «PLAYERS SET FOR INTERNATIONAL ACTION». AFC Bournemouth. ٢٩ی ئابی ٢٠١٧. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «ENGLAND U21S HEAD TO MAURICE REVELLO TOURNAMENT IN TOULON WITH A 20-MAN SQUAD». The Football Association. 18 May 2018. لە 18 May 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Cherries keeper Aaron Ramsdale makes England under-21s debut». Bournemouth Daily Echo. 3 June 2018. لە 13 May 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «England U21: Rhian Brewster, Eberechi Eze and Marc Guehi withdraw from squad». Sky Sports. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Mashiter، Nick (2 April 2021). «Aidy Boothroyd: Aaron Ramsdale throws support behind under-fire England U21s boss». The Independent. لە ڕەسەنەکە لە 2021-04-02 ئەرشیڤ کراوە. لە 13 May 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «England name provisional Euro 2020 squad: Ben White, Ben Godfrey, Aaron Ramsdale and Sam Johnstone in». BBC Sport. 25 May 2021. لە 25 May 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Euro 2020: Trent Alexander-Arnold named in England's 26-man squad». BBC Sport. 1 June 2021. لە 15 June 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Euro 2020: Aaron Ramsdale replaces injured Dean Henderson in England squad». BBC Sport. 15 June 2021. لە 15 June 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Hynter، David (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «England confirm World Cup 2022 spot with 10-goal demolition of San Marino». The Guardian. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Full 'All Or Nothing' trailer released». Arsenal F.C. ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «'It was great to share the pitch with him' - Ramsdale's respect for Watford stopper Foster». Bournemouth Echo. 27 October 2019. لە 9 July 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Aaron Ramsdale لە National-Football-Teams.com
- ^ «Final fightback takes England U21S to Toulon hat-trick with win over Mexico». The Football Association. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ McNulty، Phil (11 July 2021). «Italy 1–1 England». BBC Sport. لە 17 July 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Ramsdale your player of the year». AFC Bournemouth. ١٠ی ئابی ٢٠٢٠. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «End of Season Awards». Sheffield United F.C. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئارۆن ڕامسدەیڵ تێدایە. |
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
- NFT template with ID ھەمانی ویکیدراوە
- Articles using Template:Medal with Winner
- Articles using Template:Medal with Runner-up
- Pages using infobox3cols with undocumented parameters
- یاریزانانی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ
- یاریزانانی تۆپی پێی ئینگلتەرا
- ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار تەمەن ٢١ ساڵ
- یاریزانانی تۆپی پێی لاوانی ئینگلتەرا
- یاریزانانی تۆپی پێی ئینگلیز
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٩٨
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
- گۆڵپارێزانی تۆپی پێ
- یاریزانانی پرێمیەرلیگ
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤