یۆھانا سیگودارۆوتیر
یۆھانا سیگودارۆوتیر | |
---|---|
بە ئیسلەندی: Jóhanna Sigurðardóttir | |
لەدایکبوون | ڕێکیاڤیک، ئایسلەند | ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢
Patronym or matronym | Sigurðardóttir |
ھاوسەر | Jónína Leósdóttir |
پیشە | سیاسەتوان، flight attendant |
پەروەردە | Commercial College of Iceland |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Alliance، Social Democratic Party، National Awakening |
ئارەزووی سێکسی | ھاوزایەندخوازی، لێزبیەن |
وێبگە | http://www.althingi.is/johanna/ |
یۆھانا سیگودارۆوتیر (Jóhanna Sigurðardóttir؛ لە دایکبووی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ئایسلەندییە، ئەو لە ماوەی ١ی شوباتی ٢٠٠٩ بۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠١٣ بوو بە ٢٤ەمین سەرۆک وەزیرانی ئایسلەند. یۆھانا لە دوو خولدا وەزیری کار و کارووباری کۆمەڵایەتیی بوو، لە سەرەتا لەماوەی ٨ی تەممووزی ١٩٨٧ تاوەکوو ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٤ لەو پۆستەدا بوو، جاری دووەمیش لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٠٧ تاوەکوو ١ی شوباتی ٢٠٠٩. ئەو یەکەم ھاوڕەگەزخوازی ئاشکرایە لە جیھان و یەکەم ژنیشە لە ئایسلەند پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتبێت. لە ساڵی ٢٠٠٩، ناوی یۆھانا لە لیستی ١٠٠ بەھێزترین ژنانی جیھان ھات.[١]
لە ساڵی ١٩٩٤، لە ھەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ سەرۆکایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئایسلەند سەرکەوتوو نەبوو، لەو دەمە درووشمی کاتی من ھاتووە! ("Minn tími mun koma!") دەربڕی، کە بووە دەربڕینێکی بەناوبانگ لە ئایسلەند.[٢][٣]
یۆھانا ماوەیەک ئەندام بووە لە پەرلەمانی ئایسلەند.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The 100 Most Powerful Women». Forbes. ١٩ی ئابی ٢٠٠٩. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Popham، Peter (29 January 2009). «World gets its first gay leader». The Independent. London, UK. لە ڕەسەنەکە لە 11 October 2011 ئەرشیڤ کراوە. لە 23 March 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Gunnarsson، Valur (30 January 2009). «Profile: Johanna Sigurdardottir». The Guardian. London, UK. لە ڕەسەنەکە لە 5 September 2013 ئەرشیڤ کراوە. لە 23 March 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Iceland's PM, its first female premier, says to quit politics». Reuters. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یۆھانا سیگودارۆوتیر تێدایە. |