یوولیا تیمۆشێنکۆ
ڕواڵەت
یوولیا تیمۆشێنکۆ - Юлія Тимошенко | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠ |
| نەتەوە | ئوکراینی |
| کار | سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆکراین |
| وادە | لە ٢٤ جانیەوەری ھەتا ٨ی سێپتەمبەری ٢٠٠٥ وە ھەروەھا لە ١٨ی دێسەمبەری ٢٠٠٧ ھەتا ٤ی مارسی ٢٠١٠ |
| حیزبی سیاسی | بلۆکی یوولیا تیمۆشێنکۆی، پارتی سەرزەمینی باوکیی یەکێتیی ھەموو ئوکراینا |
| مناڵ(ەکان) | یووجێنیا |
| وێبگە | ماڵپەڕی فەرمی |
یوولیا تیمۆشێنکۆ (بە ئوکراینی: Юлія Тимошенко؛ لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی ئۆکراینیە. ئەو سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆکراین، و سەرۆکی پارتی نیشتمانە. تیمۆشێنکۆ لە شۆڕشی نارنجیی خەڵکی ئوکراین دا یەکێک بوو لە ناڕازییان لە ئاکامی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، و یەکێک بوو لە ھاوڕێیانی ڤیکتۆر یووشێچنکۆ-سەرۆکی پارتی نەیارای دەوڵەت. دژبەران ھەمیشە یووشێچنکۆ و تیمۆشێنکۆ تاوانبار دەکەن بە نزیکبوونەوەی زۆر لە ئەمەریکا.[١]
تیمۆشێنکۆ لە ٢٤ جانیەوەری ھەتا ٨ی سێپتەمبەری ٢٠٠٥ وە ھەروەھا لە ١٨ دێسەمبەری ٢٠٠٧ ھەتا ٤ مارس ٢٠١٠ سەرۆکوەزیرانی ئۆکراین بوو. تیمۆشێنکۆ لە ٤ی مارسی ٢٠١٠ دەستی لە کار کێشایەوە. ئەو سەرۆکی پارتی "سەرزەمینی باوکیی" یەکێتی ھەموو ئۆکراین و بلۆکی یوولیا تیمۆشێنکۆیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Press secretary: Tymoshenko vacates premier's post, Kyiv Post (March 4, 2010)
- ویکیپیدیای ئینگلیسی (٦ مارس ٢٠١٠)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە یوولیا تیمۆشێنکۆ تێدایە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |