یوری گاگارین
| Yuri Gagarin Юрий Гагарин | |
|---|---|
گاگارین لە 1964 | |
ئاسمانەوانی سۆڤیەتی یەکەم مرۆڤ لە بۆشایی دەرەوەی زەوی | |
| نەتەوە | سۆڤیەت |
| دۆخ | مردووە |
| لەدایکبوون | Yuri Alekseyevich Gagarin 9ی ئازاری 1934 کلوشینۆ ، ڕووسیا ، یەکێتیی سۆڤیەت |
| مردن | ٢٧ی ئازاری ١٩٦٨ (٣٤ ساڵ ژیاوە) نۆڤۆسیۆلۆڤۆ ، ڕووسیا ، یەکێتیی سۆڤیەت |
پیشەی تر | فڕۆکەوان |
| پلە و پایە | سەرهەنگ (عەقید) ، هێزی ئاسمانی سۆڤیەت |
کات لە بۆشایی | ١ کاتژمێر و ٤٨ خولەک. |
| ھەڵبژرادن | هێزی ئاسمانی گرووپی ١. |
| Missions | ڤۆستۆک ١ |
| خەڵاتەکان | |
یوری گاگارین (بە ئینگلیزی: Yuri Gagarin) گەشتەوانێکی بۆشایی سۆڤیەتیە، لە دایک بووی (٩/ئازاری/١٩٣٤)، گاگارین بەیەکەم مرۆڤ دائەنرێ، کە توانیبێتی هەڵفڕێ بۆ بۆشایی دەرەکی، و خولانەوە بە دەوری زەویدا، لەرێکەوتی (١٢-اپریل-١٩٦١)، بەسواری گالیسکەی بۆشایی ڕووسی(فۆستۆک١).
سەرەتای ژیانی
[دەستکاری]یۆری، لە خێزانێکی هەژار لە دایک بووە، لە (کلۆشیۆ)، لە نزیک (گزاتسک) کە شوێنێکە لە رۆژ ئاوای (مۆسکو) لە (روسیا)، کە دواتر شوێنی نیشتەجێ بوونی بەناوی ئەوەوەنرا، وەک رێزلێنانێک بۆی لەساڵی (١٩٦٨). باوکی دارتاش بووە، دایکیشی سەرگەرمی خوێندن بووە، ڕێزبەندی لە نێوان چوار خوشک وبراکەی، سێ یەمینە، خوشکە گەورەکەی پەروەردەی ئەکرد، لەبەر لە ماڵ نەبوونی زۆربەی کاتی دایک و باوکی، بۆبژێوی پەیداکردن، هەروەکو زۆربەی خانەودەکانی یەکیەتی سۆڤیەت. خانەوادەکەیان تووشی ناخۆشی بووە، لە ماوەی شەڕی جیهانی دووەم، دوو براشی لەدەست داوە لەکاتی شەردا، لەگەڵ ئەڵمانیەکان کاتێک کە بە دایلیان گرتن، لە کۆتایی جەنگیشدا نەگەڕانەوە. هەردەم مامۆستاکانی بەزیرەک و لێهاتوو باسیان کردووە، وازهێنانی لە مامۆستای ماتماتیکی و پەیوەندیکردنی بە هێزی ئاسمانی لە لەشکری سوور، کاریگەری دیاری لەسەر یۆری جێهێشتووە.
فێربوونی
[دەستکاری]لەکاتی کارکردنی لە یەکێک لە کارگەکانی ئاسن، هەڵئەبژێردرێ بۆ پڕۆژەی مەشقکردن، لە پەیمانگای تەکنۆلۆژی لە شاری (سرتوف) ، لەکاتی مانەوەی لەوێ، پەوەیەندی ئەکات بە یانەیێکی فڕۆکەوانی، و مەشقکردن، بۆ هەڵفڕینی فڕۆکەی بچووک، وای لێ هات گرنگی بەم ئارەزووە نوێیەی بداو، زۆربەی کاتەکانی پێیەوە خەریک بووە تائەوە کاتەی فێری هونەری فڕۆکەوانی بوو، بە شێوەیێکی رێک و پێک، و بوو بە هاندەرێک بۆئەوەی پەیوەندی بکات بە کۆلێژی فرۆکەوانی جەنگی، لە ئۆرنبێرگ لەساڵی ١٩٥٥ز، دوای تەواو کردنی خوێندنەکەی لە سرتۆف. لە کۆلێژیشدا چاوی کەوت بە فالانتیا گۆڕیشیفیا، و لە ساڵی ١٩٥٧ز بوون بە هاوسەر، ولە دوای تەواو کردنی مەشقەکەش بەشێوەیێکی دروست لە سەر فرۆکەی میگ(١٥) ، لەبنکەیێکی ئاسمانی دامەزرا، لەنزیک سنووری نەرویجی، لە هەرێمی مۆڕماسک. کارکردنی لە پرۆژەی بۆشایی گەری سۆڤیەتی :
لەساڵی ١٩٦٠ز، ئەندازیارانی پرۆژەی بۆشاییگەری سۆڤیەتی، دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەو کارکردنی ورد، لەسەر دۆزینەوەی کەسانی شیاو و لێهاتوو، تامەشقیان پێ بکرێ، و ئامادە بکرێن، بۆ ئەم کارە چاوەڕوان کراوەی، کە گۆڕانێک دروست ئەکات لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی، چونکە سەرکەوتنی یەکیەتی سۆڤیەت لە پرۆژەی بڕینی بۆشاییگەریان، ئەوە ئەگەێنی، کەئەمان سەرکەووتن بەسەر وڵاتەیەکگرتووەکان، بەتایبەت لە لێکۆڵینەوەی بۆشاییگەری، لەم کەتەدا هەر کێبرکێیەکی بێ ئەندازە خۆی ئەنواند، لە نێوانی ئەم دوو زلهێزەدا، لە هەموو بوارێکدا بیست کەس هەڵبژێردرا، کە یۆری یەکێک بوو لەوان، و خرانە ژێر جۆرەها شێوازی تاقی کردنەوەی لاشەیی، و دەروونی توند، بۆ مسۆگەرکردن لە سەرکەوتنی کارەکە، لە کۆتاییدا ئەوە مایەوە کەیەکێک لەم دوو ناوە هەڵبژێردرێ( یۆری گاگارین، یان گیرمان تیتۆف) ، بۆ ئەوەی ببێ بە یەکەم کەس کەئەچێ بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەوە بوو یۆری گاگارینی کورتە باڵایان هەڵبژارد، چونکە لەکاتی مەشق و تاقی کردنەوەکان سەر کەتووتربوو، و جگە لەمەش خاوەنی کەسایەتیێکی نەرم و سادە بوو.
یۆری لەبۆشایی ئاسمان
[دەستکاری]لە دوانزەی ئەپریلی ١٩٦١، یۆری یەکەم کەس بوو کەزەوەی ببینێ لە بۆشایی دەرەکیدا، بەسواری گالیسکەی (فۆستۆک١) . بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی، ئەوکاتەی کە یۆری لە بۆشایی ئاسماندا بووە، وتویەتی (هیچ بوونێک بۆ خودا نابینم لێرە)، بەڵام هیچ بەڵگەێک لەسەر ڕاستی ئەم وتەیە نییە چونکە تۆمارکراوە رێکۆردەرییەکان هیچ جۆرێک لەم وتانەی تیانییە، لەم کاتەی کە ئەم لە بۆشایی ئاسماندا بوو، پلەی بەرزکرایەوە لە یاریدەدەری یەکەم، بۆ پلەی پێشڕەو(رائد) . سۆڤیەت بە جارێ سەری سوڕمابوو لە گەڕانەوەی یۆری، چونکە ئەوان ئەمەیان چاوەڕوان نەئەکرد، نیکیتا خرۆشۆف، یۆری بە نەبەردێکی نەتەوەیی دانا، بەهۆیەوە ناوبانگی تادەهات زیاتر ئەبوو. ئەم سەرکەوتن و دەسکەوتە سەرنجی خرۆشۆفی ڕاکێشا، کە پڕۆژەی بۆشاییگەری سۆڤیەتی بەدەستی هێناوە، بۆیە فەرمانی دا کەپارەی زیاتر ببەخشرێ بە جبەخانەی موشەکی سۆڤیەتی، کە بەهۆیەوە چەکی ئاسایی پشت گوێ خرا، بۆیە بوو بەهۆی بێزاری و توڕەبوونی دەزگاکانی لەشکرو سوپا و، دابەزینی ئاستی خرۆشۆف لە ڕووی ڕامیاریەوە.
لە دوای گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی
[دەستکاری]لە دوای گەڕانەوەی بۆسەر زەوی، یۆری بوو بەیەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە بەناو بانگەکان وسەردانی وڵاتانی جیهانی ئەکرد، وەک ریکلامێک بۆ یەکێتی سۆڤیەت .و لەگەڵ ناوبانگەکەیدا بەڕێکی هەڵسو کەوتی ئەکرد، بەڵام ئەمە شوێنەوارێکی نەریتی بۆ دروست کرد، ئەوە بوو کە ڕاهات لەسەر مەی خواردنەوە، کەبەهۆیەوە کێشەی خێزانیشی پێ چارەنەئەکرا، پاشان بوو بە جێگری ئەنجومەنی سۆڤیەتی، تائەوکاتەی کە گەڕایەوە بۆ (سیتیستار)تا هاریکاربێت لە دروستکردنی گالیسکەیێکی بۆشاییگەری کە، توانای ئەوەی هەبێت کەزێتر لە جارێک بەکاربهێنرێ، ئەوەبوو لەساڵی ١٩٦٧ز ئەو لەوێ کاری ئەکرد، کاتێ کە گالیسکەی بۆشاییگەری(سویوز) سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا، و گەشتە وانێکی سۆڤیەتی تیایدا گیانی لەدەستدا، بەناوی ڤلادیمیر کۆمارۆف.
مەرگ
[دەستکاری]بەهۆی سروشتی کارەکەی، کەجێگری بەڕێوەبەری مەشق کردن بوو، لە سیتی ستار، ئەبوایە جارێکی تر هەڵفڕێ بە سواری مێگ-١٥، تا مۆڵەتی فڕۆکەوانی پێ بدرێ، ئەوە بوولە ٢٧-مارس- ١٩٦٨ز، لەکاتی مەشق کردنێکی ئاسایی(رۆتینی) لە نزیک (کیزراچ)، بەهۆی کەمووکوڕیەکی هونەری نەزانراو، فرۆکەکەی تێک شکا، و خۆی و ڕاهێنەرەکەی بوون بە قوربانی.
سەرچاوە
[دەستکاری]- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی فڕین
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
- دەروازەی ڕووسیا