بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاسای ژیریی دەستکرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاسای ژیریی دەستکرد (یان یاسای ڕێکخستنی ژیریی دەستکرد)، ڕێسایەک[١] کە لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەورووپاوە لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ پێشنیار کراوە بە ئامانجی دابینکردنی چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی و یاسایی ھاوبەش بۆ بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد.[٢] پانتایییەکەی ھەموو کەرتەکان (جگە لە سەربازی) و ھەموو جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد دەگرێتەوە. وەک سیستەمێکی بەرپرسیار لە بەرھەم، پێشنیارەکە ماف بە تاکەکان نادات، بەڵکو دابینکەرانی سیستەمی ژیریی دەستکرد ڕێکدەخات و بەرپرسیارێتییەکانیان دیاری دەکات، و ئەو لایەنانەی کە بە شێوەیەکی پیشەیی سوودمەندن لێیان. بۆ ئەوەی بەرھەمی زیرەکی دەستکرد زیان بە مرۆڤ نەگەیەنێت.

یاسای پێشنیارکراوی ڕێکخستنی ژیریی دەستکردی یەکێتی ئەورووپا ئامانجییەتی پۆلێنکردن و ڕێکخستنی بەرنامەکانی AI بە پشتبەستن بەو مەترسیانەی کە لەوانەیە بۆ کۆمەڵگا یان بەکارھێنەران یان زیانەکانیان بگەیەنن. ئەم پۆلێنکردنە بە شێوەیەکی سەرەکی دابەشکراوە بەسەر سێ پۆلدا: پراکتیزە قەدەغەکراوەکان، سیستەمی مەترسیدار و سیستەمی ژیریی دەستکردی تر.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «EUR-Lex - 52021PC0206 - EN - EUR-Lex». eur-lex.europa.eu. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «Proposal for a Regulation laying down harmonised rules on artificial intelligence | Shaping Europe's digital future». digital-strategy.ec.europa.eu (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. Veale، Michael (2021). «Demystifying the Draft EU Artificial Intelligence Act». Computer Law Review International. ٢٢ (4). doi:١٠.٣١٢٣٥/osf.io/٣٨p٥f.