یاریی گەورە (فیلم)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
یاری گەورە بە ئینگلیزی (Big Game) فیلمێکی ٢٠١٤ی فینلەندی ئاکشن - سەرکێشییە دەرھێنراوە لەلایەن جالماری ھێلاندەر، چیرۆکەکەی لە کتێبێکەوە وەرگیراوە کە ھەمان ناوی ھەیە. فیلمەکە لە بەشداری ساموێل جاکسۆن، ئۆنی تۆمێلا، ڤیکتۆر گاربەر، تێد لیڤین، جیم بڕۆدبێنت و ڕای ستێڤنسەن. تێچوونی فیلمەکە ٩ میلیۆن دۆلارە بەمەش بۆتە بەتێچووترین فیلم کە لە فینلاند دروستکرابێت.
چیڕۆکی فیلم
[دەستکاری]فیلمەکە باس لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات کە لە کاتی گەشتێکیدا بۆ ھێڵسینکی پایتەختی فینلاند فڕۆکەکەی لەلایەن تیرۆرستەکانەوە دەخرێتە خوارەوە لە دارستانێک لە نزیک شارۆچکەیەکی بچووک، وە تاکە کەسیش کە یارمەتی بدات کوڕێکی ١٣ ساڵانە بە ناوی (ئۆسکاری) کە بەپێی داب و نەریتی شارۆچکەکەیان ھاتۆتە دارستانەکە بۆ ڕاوکردنی ئاسک. لەو کاتەشدا چاوی بە سەرۆک دەکەوێت و دەیەوێت یارمەتی بدات، بەڵام تیرۆرستەکان واز ناھێنن و بەدوای سەرۆک دادێن بۆیە ئەو کوڕەش تێوەدەگلێ و دەبێ ھەردووکیان یارمەتی یەکتر بدەن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێ. ھەر لەو کاتانەشدا دەردەکەوێ کە پاسەوانە تایبەتیەکەی سەرۆک و جێگری سەرۆکیش خیانەتیان کردووە و بەیەکەوە ئەو پلانەیان داناوە بۆ کوشتنی سەرۆک.
دەرچوونی فیلم
[دەستکاری]فیلمەکە لە فینلاند لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٥ لە فینلاند کەوتە سینەماکان، لە ٢٦ی نیسان ١٬١٦٢٬٣٧٣ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە. لە کۆتاییدا و لە ١٧ی ئایار داھاتەکەی گەیشتە ٤٬٥٨٩٬٠١٥ میلیۆن دۆلار.
ئەکتەرەکان و ڕۆلەکانیان
[دەستکاری]- ساموێل جاکسۆن لە ڕۆلی ویڵیام ئالان مۆر سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
- ئۆنی تۆمێلا لە ڕۆلی ئۆسکاری ئەو کەسەی یارمەتی سەرۆک دەدات و ڕزگاری دەکات.
- ڤیکتۆر گاربەر لە ڕۆلی جێگری سەرۆک.
- ڕای ستێڤنسەن لە ڕۆلی مۆریس، پاسەوانی تایبەتی سەرۆک.
- مەھمەت کورتولوش لە ڕۆلی ھازار، ئەو تیرۆرستەی کە ھێرش دەکاتە سەر سەرۆک و بریکاری CIAـەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی گەورە (فیلم) تێدایە. |
- وتارە ھەتیوەکان لە ئاب ٢٠٢١
- ئەو وتارانەی بەستەریان زۆر کەمە لە نیسان ٢٠١٧
- فیلمەکانی ٢٠١٤
- فیلمە فینلاندییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمە بەریتانییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی لە دەیەی ٢٠١٠
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی-ئەڵمانی
- ئەو فیلمانەی لە ئەمریکا دانراون
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە بەڕیتانییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە ئەڵمانییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە ئەکشنییە سەرکێشییە ئەمریکییەکان
- فیلمە فینلەندییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە ئەڵمانییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکان دەربارەی تیرۆر لە ئەورووپا
- ئەو فیلمانەی لە واشنت داندراون
- فیلمەکان کە لە ئەڵمانیا وێنەیان گیراوە
- ڕیزبەندی فیلمە میدیاییەکان
- فیلمە فرە زمانە ئەمریکییەکان
- فیلمە فرە زمانە بەڕیتانییەکان
- فیلمە فرە زمانە فینلەندییەکان
- فیلمە فرە زمانە ئەڵمانییەکان
- ئەو فیلمانەی لە واشینگتن داندراون
- فیلمە سەرکێشییە ئەکشنییەکانی دەیەی ٢٠١٠