ھەڵبژاردەی تۆپی پێی باشووری سودان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی باشووری سودان
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١
وڵاتی وەرزشسوودانی باشوور
ناسناوBright Stars
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتسوودانی باشوور
یاریگاJuba Stadium
خاوەنSouth Sudan Football Association
وێبگەhttps://ssfaonline.com/
کۆدی وڵات لە فیفاSSD

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی باشووری سودان نوێنەرایەتی باشووری سودان دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی باشووری سودان کە دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی باشووری سودان سەرپەرشتی دەکرێت. بڕیار بوو یەکەم یاری نێودەوڵەتی ھەڵبژاردەی باشووری سودان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١ لە چوارچێوەی ئاھەنگی سەربەخۆیی وڵاتەکەدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی کینیا ئەنجام بدرێت.[١][٢] باشووری سودان لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٢ بە فەرمی وەک ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا وەرگیرا، لە ٣٤ەمین کۆبوونەوەی گشتی ئاسایی CAF کە لە لیبرێڤیل لە گابۆن میوانداری کرا. سودانی باشوور لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ لە دووەم دانیشتنی ٦٢ەمین کۆنگرەی فیفا کە لە شاری بووداپێست لە ھەنگاریا بەڕێوەچوو وەک ئەندامی فیفا وەرگیرا.[٣][٤]لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٢، سودان باشوور لە یەکەم یاری نێودەوڵەتی تەواودا بەشداری کرد، کە یارییەکی دۆستانە بوو بەرامبەر ئۆگاندا لە جوبا.[٥] یارییەکە بە ئەنجامی ٢–٢ یەکسانبوو، جەیمس مۆگا و ڕیچارد جەستن لادۆ گۆڵەکانیان بۆ سودانی باشوور تۆمارکرد. ئەم یارییە بووە ھۆی ئەوەی سودانی باشوور لە سەرەتای مانگی ئابدا بە پلەی ١٩٩ بچێتە ڕیزبەندی فیفا.[٥]باشووری سودان لەلایەن فیفا بانگھێشت کرا بۆ بەشداریکردن لە جامی عەرەبی فیفای ساڵی ٢٠٢١ وەک تاکە وڵاتی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی. بەڵام دوای ئەوەی چەند یاریزانێک تووشی کۆڤید-١٩ بوون، بەشدارییان نەکرد.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Martell, Peter (6 July 2011). "World's Newest Nation Set to Step Into Sporting Arena". Jakarta Globe. Archived from the original on 27 September 2012. Retrieved 25 July 2011.
  2. ^ "Independent South Sudan play first football match". Kickoff.com. 11 July 2011. Archived from the original on 10 July 2015. Retrieved 24 December 2011.
  3. ^ "FIFA Congress fully backs reform process, appoints first woman to Executive; welcomes South Sudan as 209th FIFA member". FIFA Congress. 25 May 2012. Archived from the original on 27 May 2012. Retrieved 2 June 2012.
  4. ^ Mensah, Kent (27 May 2012). "South Sudan become Fifa's 209th member". Goal.com. Archived from the original on 21 October 2013. Retrieved 24 June 2012.
  5. ^ ئ ا "South Sudan enter FIFA rankings". Reuters. Retrieved 8 August 2012.
  6. ^ "FIFA Arab Cup 2021 qualification match between Jordan and South Sudan forfeited". FIFA.com. Fédération Internationale de Football Association. 21 June 2021.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]